لە119 مین ساڵیادی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬كوردیدا

لە119 مین ساڵیادی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬كوردیدا
دەمێكە كورد ساڵانە‮ ‬یادی‮ ‬رۆژنامەگەری لە‮ ‬22ی نیسان دەكاتەوە،‮ ‬وەك پێیەوە دیارە،‮ ‬ساڵ لەدوای ساڵ ئەم‮ ‬یادە گەرمتر دەكرێتەوە و لە میدیاكاندا بایەخی زۆرتری پێدەدرێت،‮ ‬ئەم بایەخپێدانە،‮ ‬پەیوەندی بە كارمەند و رۆژنامەنووسانی كوردستانەوە هەیە،‮ ‬كە ئەوانیش دەیانەوێت هیچ نەبێت رۆژێك و جەژنێكی تایبەت بەخۆیان هەبێت‮.‬
22ی‮ ‬نیسانی‮ ‬ئەمساڵ،‮ ‬119 ساڵ تێدەپەڕبێت بەسەر دەرچوونی‮ ‬یەكەمین‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬نۆبەرە‮ (‬كوردستان‮) ‬كە لە‮ ‬22-4-1898 دا لە ئاوارەییدا جووتەبرا میقداد بەدرخان و عەبدولڕەحمان بەدرخان لە چاپخانەی‮ ‬دار ئەلهلال لە قاهیرە چاپكراو بووە سەرقافڵەی‮ ‬رۆژنامەگەریی‮ ‬كوردی‮ ‬لە كوردستاندا‮.‬
رۆژنامەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬یەكەمین‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬كوردی‮ ‬ئەهلی‮ ‬تاكەكەسی‮ ‬بووەو ناوەخنێكی‮ ‬ئەدەبی‮ ‬و‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬ناوازەی‮ ‬هەبووە،‮ ‬ئەم تایبەتمەندییەش وامان لێدەكات بپرسین‮: ‬بۆچی‮ ‬یەكەمین رۆژنامەی‮ ‬كوردی‮ ‬ئەم تایبەتمەندییەی‮ ‬هەبووە،‮ ‬میقداد بەردخان رۆشنبیرێكی‮ ‬سەردەمی‮ ‬خۆی‮ ‬بووە، هاوكات زانیوویەتی‮ ‬كورد حكوومەتی‮ ‬نییە،‮ ‬هیچ دەزگایەكی‮ ‬دیكەش نەبووە تا ئەركی‮ ‬دەڕكردنی‮ ‬رۆژنامەیەك بە زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬لەئەستۆ بگرێت،‮ ‬بۆیە خۆی‮ ‬دەستپێشخەری‮ ‬دەرچوونی‮ ‬یەكەمین رۆژنامەی‮ ‬كوردی‮ ‬كردووە‮.‬
شەست و یەك ساڵ دوای‮ ‬دەرچوونی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە باشووری‮ ‬كوردستان، لە‮ ‬11ی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەمی‮ ‬1959 مۆڵەتی‮ ‬دەركردنی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات لە جكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬وەرگیرا،‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬تەمەنیدا،‮ ‬مێژووییەكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە سەروەری‮ ‬و شانازی‮ ‬تۆماركردووە،‮ ‬شوێنی‮ ‬شایستە و بەرچاوی‮ ‬لە كاروانی‮ ‬رۆژنامەگەری‮ ‬كوردیدا پڕ‮ ‬بە باڵای‮ ‬خۆی‮ ‬پڕكردووەتەوە،‮ ‬هەمیشە هەڵگری‮ ‬پەیامی‮ ‬راستی‮ ‬وكوردایەتی‮ ‬بووە‮. ‬
رۆژنامەی‮ ‬خەبات،‮ ‬بووەتە ئەو مەشخەڵەی‮ ‬كە گڕوتینی‮ ‬چاوی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كوێر كردووە و كوانوی‮ ‬جۆشدانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬رووناك كردووەتەوە،‮ ‬شوێنی‮ ‬شایستە و بەرچاوی‮ ‬لە كاروانی‮ ‬رۆژنامەگەری‮ ‬كوردیدا هەیە،‮ ‬هەمیشە هەڵگری‮ ‬پەیامی‮ ‬راستی‮ ‬و كوردایەتی‮ ‬بووە،‮ ‬ئەوە لە كاتێكدایە،‮ ‬جگە لە ژمارەیەكی‮ ‬كەم رۆژنامە و گۆڤار و سایتی‮ ‬جیددی،‮ ‬رۆژانە لە كوردستان‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬بەرچاو رۆژنامە و گۆڤار دەردەچن و زۆربەیان رووپۆشی‮ (‬ئازاد‮) ‬بوون و سەربەخۆ بوونیان پۆشیوە،‮ ‬بەڵام ئازادی‮ ‬و سەربەخۆییەكەیان تا ئەو شوێنە بڕ‮ ‬دەكات كە هاوتەریبە لەگەڵ بەرژەوەندی‮ ‬ئەو‮ (‬كەس‮) ‬یان ئەو‮ (‬لایەن)ەی‮ ‬كە خەرجی‮ ‬داراییەكەی‮ ‬لە ئەستۆیە،‮ ‬نەمانی‮ ‬میسداقیەت،‮ ‬هەڵگێڕانەوەی‮ ‬راستی،‮ ‬بوون بە مەكینەی‮ ‬بوختان،‮ ‬قەڵەم بەكرێدان،‮ ‬دووری‮ ‬لە پیشەیی‮ ‬بوون،‮ ‬لە دەردەكانی‮ ‬بەشێكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬رۆژنامەگەری‮ ‬ئەمڕۆن،‮ ‬دانانی‮ ‬رۆژنامەیەك،‮ ‬كردنەوەی‮ ‬سایتێك‮ ‬یان دەركردنی‮ ‬گۆڤارێك،‮ ‬پڕۆژەیەكی‮ ‬بازرگانی‮ ‬لێهاتووە بۆ خاوەنەكەی،‮ ‬پێش وابەستەبوون بە ئیتیك و بەها ئەخلاقییەكانی‮ ‬كاری‮ ‬راگەیاندن‮.‬
Top