ئایا ریفراندۆم پێویستە؟

ئایا ریفراندۆم پێویستە؟
ریفراندۆم ئەومافەیە كە لە هەموو كۆمەڵگا دیموكراسییەكان وەكوو سەرەتاییی ترین ماف بە تاكەكانی دەدرێت بۆ ئەوەی گوزارشت لە رای سەربەخۆییی خۆی بكات ،"ریفراندوۆم "یان "راپرسی" لە سەر بابەتەكی دیاری كراودا ،كورت نابیتەوە بەڵكوو دەكرێت تاكەكان لە بارەی پرسەكی نەتەوەیی و یان بریاردان لە سەر سیستەمی ووڵات و یان بریار لە سەر سەربەخۆیی و جیا بونەوەی بەشەك لە ووڵات بدات هەموو ئەوانە تایبەتن بە ئیرادەی گەل ، لە لایەكی ترەوە راپرسی لە ناوچەیەك یان لە كۆمەڵگایەك و یان لە شارەك تەنانەت دەكرێت لە ووڵاتەكدا بكرێت وئەوەش دوای بەدیار كەوتنی رای جەماوەر كە تەعبیر لە سەروەری گەڵ دەكات دەكرێت رێزی لێبگیرێت لە هەمان كاتیشدا هێزی راپرسی ودەر ئەنجامەكەی وەكوو دەستورەكی نیشتمانییەوە دەبیت لە بەر ئەوەی كە كۆی كۆمەڵگا لە سەر پرسەكدا هاوكۆك دەبن و دەشكرێت ناكۆك بن.
ئەوەی لە كاتی ئێستادا كاری بۆ دەكرێت كار كردنە لە سەر پرسەكی نیشتمانی كە تێادا گەڵی كورد لە پێناو رزگار بوون لە هەموو ئەو كۆت و قەیدانەی كە لە سەریەتی هەوڵی بۆدەدات لێیان رزگار بیت.ئەگەر لە شۆرەشەكانی كوردی بروانین لە شۆرەشی شێخ سەعیدی پیران و شۆرەشی شێخ عەبدوالسلام بارزانی و شۆرەشە یەك لە دوای یەكەكانی بارزان و شۆرەشی شێخ مەحمود وكۆماری كوردستان لە مهاباد هەموویان یەك ئامانج و مەبەستیان هەبووە ئەویش بەدی هاتنی ئەو مافانەی كە لە لایەن دوژمنانی كوردەوە زەوت كراون
و لە هەر سەردەمەك دا بە پێی كات و شوێنی جوگرافی و ئەو سیستمە دەستەڵاتدارییە جۆرەك لە سەركوتكاری هەبووە و لە كاتی ئێستاشدا ئەوە بە ردەوامە چوونكە تاوەكوو ئێستاش داگیر كەران دانیان بەو مافانە نەناوە كە لە كورت زەوت كراوە و هیچ كاتیش دانی پێیا نانێن و تەنانەت ئەگەر بۆیان بلوێت زیاتر گەلی كورد دەچەو سێننەوە
وئەگەر دوورنەروانین بە نمونەیەكی سادەو ساكار دەتوانیین بە هەڵسوكەوتەكانی رژێمی بەغدا لە ئەو چەند ساڵەدا بروانین، بە هەمو شێوەیەك دژایەتی گەڵی كورد دەكرێت بە تایبەتی كە لە كاتی ئێستادا گەیشتۆتە ئەو ئاستەی كە بە رهەمەكەی دەبینین ئەویش بریاردان لە سەر سەربەخۆیی كوردستانە.
زۆرێك لە نەیارانی ناو خۆیی كە پێشتر دژی ئەم پرۆسەیە بوون ،بەڵام ئیرادەی جەماوەر وای لێكردن بۆ ئەوەی لەو كاروانەدا هاوسەفەر و هاو ئاهەنگ بن، بەڵام كەسانی تریش هەن كە دژی دەوەستنەوە و لەمپەر لە بەردەم ئەو پرۆسەیەدا دروست دەكەن ،هەرچەندە كە مێژوو رووحم بەرابردووی خۆی ناكات و هەموو ئەو هەڵوێستانە تۆماردەكات و رووی راستەقینەی ئەو كەسانەی كە دژی ئیرادەی گەلەكەیان دەوەستنەوە بە دیار دەخات.
بەڵام ئەوەی كە پێویستە بكرێت دەرخستن و بریار دان لەو داخوازە شەرعییەی گەلە، ئەویش بە ریفراندۆم دەكرێت بۆ ئەوەی كە لە بە رای گشتی و هەروەها مەجالسە نێودەولەتییەكان ئەو دەنگە بگەیندرێت كە داخوازییەكان چیین و هەندەك لایەن كە بیانۆ بەوە دەهێننەوە كە لایەنەكان دەبیت دەستنیشانی ئەو بابەتە بكەن كە ئێمە ریفراندۆم بكەین یانە؟
لە راستیدا ئەگەر چاوەری ئەو قسەیە بین كە كەسانەك بێن دەستمان بگرن بۆ ئەوەی ریفراندۆم بكەین هیچ كات ئەوە ناگاتە ئامانج هەربۆیەش كاتی ئەوە هاتووە بە كۆدەنگییەكی تەواو پشت لە هەموو ئەو بروبیانۆیانە بكەین و دەنگ بە ئیرادەو خواستی گەل بدەین.
Top