باس لە كام فەزیحە دەكەیت؟؟ ووڵامەكی تر بۆ سەرلێشێواوی هوشیارعەبدوللەى دؤرِان

باس لە كام فەزیحە دەكەیت؟؟ ووڵامەكی تر بۆ سەرلێشێواوی هوشیارعەبدوللەى دؤرِان
ئەوەی كە لە كاتی ئێستادا لە گۆرەپانی سیاسی كوردستاندا دەبینرێت ئەو بیر و بۆچوونە تەسكەیە كە بە هەموو شێوەیەك تەنیا لە دژایەتی كردنی پارتی و سیاسەتەكانی دەخوڵێتەوە.بە داخەوە هەر لە پێناو ئەو سیاسەتە چەوتەوەش خەریكە داوای گەلی كوردستان بۆ ریفراندۆم و هزری سەربەخۆیی بە خیانەت لە قەڵەم دەدرێت.
تەنگاوی و سەرلێشێواوی گروپەكی دیار لە گۆرەپانی سیاسی كوردستان كە تەنیا كار و پیشەیان هاش و هوش لە دەزگا كانی راگەیاندن بووەو هەموو جارێكیش هەوڵی چەواشە كردنی خەڵك یان لە رێگای پەیج و ماڵپەرپەرە نافەرمییەكانیان داوە.
ئەگەر چەواشەكاری نەبیت و بە عەقلی مەنتق و سەلیم بیر دەكەنەوە باس لە هاوكاری كردنی خۆر ئاوای كوردستان دەكەن بە بێی ئەوەی كە ئاماژە بە ئەو هەڵمەتە سەراسەرییەی سەرۆك بارزانی لە كۆبانێ‌ بكەن لە كاتەك دا كە كەمتر لە 20% خاكی رۆژئاوا لە كۆبانی بە دەست شەروانانی پەكەكەوە مابوو بەڵام لە سەر بریاری سەرۆك بارزانی و هەوڵە دیپڵۆماسییەكانی سەرۆك و ئەو پەیوەندییانەی ئەرێنیانەی كە لە گەڵ توركیا هەبووە هۆكاری سەرەكی بوو بۆ ئەوەی كە پێشمەرگەی كوردستان لە خاكی كوردستانی باشوور داخڵی پارچەیەككی تر كوردستان لە باكور دەبیت و لەوێشەوە داخلی كۆبانێ‌ دەبیت و یارمەتی كوردانی رۆژ ئاوا دەدات.
نازانم بەرێزتان باس لە كان فەزیحەو ئابروچونەكان دەكەن ئایا مەبەستتان ئەو پرۆژەیەیە كە بە نیاز بوون جارەكی تر سنووری جۆغرافیای سلێمانی لە پێناو دابینكردنی موچەی فەرمانبەران بگەرێننەوە باوەشی بەغدا،یان باس لە فەزیحەكەی مانگرتنەكانی سنووری نیلی و سەوز دەكەن كە داوای عیبادی عیبادیتان دەكرد.
باس لە كام فەزیحە دەكەی ئایا مەبەستت ئەو فەزیحەیە نییە كە لە پێناو دژایەتی سەربەخۆی و ریفراندۆمی كوردستان دەستتان لە دەستی ئەو كەسانە نا كە مووچەو قووتی خەڵكیان بری و هاوكار هاو ئاهەنگ بوون لە گەڵ ئەو بیرە چەوت و تەسكەی دەستەڵاتدارانی شیعی لە بەغدا.
باس لە كام فەزیحەی ئیداری و سیاسی دەكەی ئایا مەبەستت ئەو فەزیحە نییە كە كەسانی وەكوو جەنابت و هاوبیرەكانت رۆژانە لە كەناڵەكانی عەرەبی شۆڤێنی لە بەغدا دژ بە كورد و ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەدوێن.
ئایا فەزیحە لەوە گەورەترە كە خێزانی شەهید بە لەشفرۆش ناو ببردرێت و پێشمەرگەی كوردستان بە میلیشیا،ئایا فەزیحە لەوە گەورەترە كە لە گەڵ دوژمنانی كورد چوونە هاوپیمانەتییەك كە دەنگ تان بە گروپەكی میلیشیای چەكدار كرد وەكوو هێزەكی فەرمی لە عێراقتان ناساند لە كاتەكدا كە پێشمەرگە وەكوو بەشەك لە مەنزوومەی هێزی بەرگری عێراق تاوەكوو ئێستا لە هەموو جۆرە یارمەتییەك بێبەش كراوە
بەڵی ئەوانە هەموویان ئەو فەزیحانەن كە ئێوە بە سەرلێشێواوی تێكەوتوون و ناتوانن لێی دەرچن چوون نەتانتوانیوە لە گەڵ گەلەكەی خۆتان راستگۆبن.
هەربۆیەش لە راستیدا ئەوەش شەمەندەفەری سەربەخۆییە و ئەوانەی كە دژی ئیرادەی گەڵ بن لە دەرەوەی ئەو شەمەندەفەرە دەبن.
إنهاء الدردشة
Top