به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆی .

به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆی .
دەبینین لەم کاتەدا کە دەرفەت بۆ بردنە پێشی دۆزی نەتەوەیی هاتووەتە پێشەوە لەبری ئەوەی بە عەقڵێکی یەکگرتووەوە کار لەسەر دۆخەکە بکرێت چه‌ن‌ به‌رپرسێكی نابه‌رپرس ‌چه‌ن لایه‌نێكی سیاسی ‌پیلان داده‌رێژن بۆ له‌باربردنی ‌بارودۆخه‌كه‌ و پشتگیری خۆیان بۆ حكومه‌ته‌ فاشیله‌كی عه‌بادی و ئیران دووپات ده‌‌‌‌كه‌نه‌وه‌ ، ئەمەش دیسان نەخشاندنەوەی تابلۆی سایکس بیکۆیە بە فۆڕمێکی تر، بۆیە سیاسەت کردن لەناو ئەم هەموو پارادۆکس و تێکەڵیەدا بەمانی بزمار داکوتان دێت بەسەر تابوتی دۆزی نەتەوەییدا ، ئەگەر سەردەمانی سایکس بیکۆ جێ بهێڵین لە سەدەیەک دواتر تێپەر بوون بەسەر سایکس بیکۆدا بڕوانین دیسان فۆبیای سایکس بیکۆ بەسەر عەقڵێتی چه‌ن لایه‌نێكی سیاسی دەبینرێت ، ئەگەرچی سایکس بیکۆ لە ئێستادا فۆڕمێکی تری هەیە بەڵام هێشتا هەوری خودخۆری و خیانەت و سیاسەتی پارچەپارچەیی بەسەر کوردەوە دەبینرێت ، ‌بە نمونە دەبینین هێزێک لە یەکێک پارچەکانی کوردستان کە خۆی بە تێکۆشەر لە پێناو دۆزی نەتەوەیی کوردا دەزانێت خۆی بەسیاسەتەکانی بەشار ئەسەد و ئێرانەوە گرێداوە کە دواجار دەڕواتەوە سەر ئەو هێڵەی کە پێی دڵێن سیاسەتی ڕوسیا ، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ باشور و باكوری كوردستان چه‌نلایه‌نێك كه‌خۆیان به‌خاوه‌نی دۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورد دزانێت خۆی به‌سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ته‌ فاشیله‌كه‌ی عه‌بادی و ئیرانه‌وه‌ گرێداوه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌رواته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی كه‌پێی ده‌ڵێن سیاسه‌تی روسیا ......
Top