بەدیلی یەکێتی و گۆڕان و ئیسلامیەکان کێن ؟
March 29, 2017
وتار و بیروڕا
راگەیاندن و ئاراستەیەکی حزبی نابەرپرس، زەمینەیەکی لەباریان رەخساندوە تا پەکەکە، گەنج و مێردمنداڵان هەڵبخەڵەتێنێت و لەقەندیل چەکداریان بکات کە دواتر ئەوانە دەبنەوە بە بەڵا و بە سەرچاوەی کێشە بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان ، رۆژ لە دوای رۆژ بنکەو بارەگا و نمایش و چەکدار و هەوادارانی پەکەکە لە سنورەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەرین و گەرمیان زیاتر دەبن ، ئەمڕۆ خۆیان بە میوان دەزانن بەڵام دەبینین چۆن جێگای خاوەن ماڵ لەق دەکەن .
ئەوەی لەو دەڤەرە روودەدات ، (پرۆسەیەکی گواستنەوەیە)، لە جەماوەر و هەوادارنی یەکێتی و گۆران و ئیسلامیەکان و خەڵکی بێ لایەنە بۆ هەواداری و لایەنگیری کردن و ئەندام بوون لە پەکەکە .
بێئاگان لەوەی کە ئەو چەپڵەیەی ئەمڕۆ ئەوان لەبەر دژایەتی کردنی پارتی بۆ پەکەکەی لێدەدەن ، جەماوەری خۆیان پێ هەڵدەوەرێت .
ئەو (پرۆسەی گواستنەوەیە) ئێرانی لە پشتە ....
ئێران دەستی بە هەنگاوەکانی دروستکردنی بەدیل بۆ یەکێتی و گۆڕان و ئیسلامیەکان کردووە لە دەڤەری سلێمانی ، بەدیلەکەش بریتیە لە پەکەکە ، بۆ ئەو مەبەستە میدیایەکی زەبەلاحی بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو پرۆسەیە بەگەڕ خستووە و رۆژانە کارئاسانی بۆ بڵاوکردنەوەی بیری پاوانخوازی و تاکڕەوانە و دژ بە نەتەوەی ئاپۆچی دەکەن .
پرسیارەکەم ئەوەیە ...
ئایا عاقڵمەندانی ناو ئەو لایەنانە درک بەو مەترسیەگەورەیە دەکەن؟