هەر شەکاوەبێت ئاڵای پیروزی کوردستان.... پەیامی سەرۆک حەقیقەتی بیرکردنەوەکانی سەرۆکە
March 29, 2017
وتار و بیروڕا
ئەمانە کاریگەری و رەنگدانەوەیان هەبووە لەسەر پێگەیاندنی کەسایەتی سەرۆک لەهەموو روویەکەوە. هاندەربوون بۆ ئەوەی پەیوەندی و هەست و سۆزی پر لەخوشەویستی سەرۆک بۆ خەلک و خاکی کوردستان لەرادەبەدەر بێت و ببێتە پەیوەندیەکی روحی و ئەزەلی .ئەو پەیوەندیە لەئاستێکی هێندە بەرزدایە کە لەروانگەی سەرۆکەوە کوردستان مال و خەلکی کوردستانیش کچ و کورو خوشک و بران .دیارە کەسیش ئارەزووی ئەوە ناکات کە لەمالەکەیدا کێشە هەبێت و کەس و کاریشی ئازارو مەینەتیان هەبێت .بویە سەرۆک هەمیشە وەکو باوکێکی دلسۆزو خەمخور لەهەولی ئەوەدابوەو هەیە تاکوردستان بێ کێشەبێت و کوتایش بەمەینەتیەکانی خەلکی کوردستان بێت .بەلام بەداخەوە تابۆری پێنجەمی دۆژمنان کەبەناوی جوراوجور لەناوخۆی کوردستان بونیان هەیە بەردەوام کاریان بۆ ئەوە کردوەو دەکەن کە هەولەکانی سەرۆک و هەموو دلسۆزانی کورد بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان بێ ئەنجام بن. بێ گومان دوا پەیامی سەرۆک لەسەر بارودوخی کوردستانیش رەنگدانەوەی ئەو پەیوەندیە روحیەیە کە سەرۆک و خەلکی کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە ، بویەسەرۆک بەوپەری هەستکردن بەبەرپرسیارێتی نەتەوەیی و مێژووی و ئەخلاقییەوە لەئاست ئێستاو ئایندەی کورد ،داوادەکات حزبە کوردستانیەکان بگەنە رێککەوتن وسەرۆکایەتیەکی نۆێ بۆ حکومەت و پەرلەمان وسەرۆکایەتی هەرێم دەست نیشان بکەن وە ئامادەی خوشی دەربریوە بۆ هەموو هاوکاریەک .
سەرۆک لەپەیامەکەیدا بەرۆنی و بەراستگۆیی دەفەرموێ ئەگەر کێشە منم فەرمون رێککەون من ئامادەم ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆم تەسلیم بەو کەسە بکەم کە هێزەکان لەسەری رێکک دەکەون .ئەمە حەقیقەتی هەلۆێستی پر لەجوامیری و دلسۆزانەی سەرۆک بارزانیە .بەلام پرسیار ئەوەیە ئایا ئەو هێزو گروپانەی کەئیرادەی خویان رادەستی داگیرکەرانی کوردستان کردوە ،پەیامەکە وەکو خۆی وەردەگرن و ئامادەدەبن بۆ چارەسەری کێشەکان ؟! ئایا ئەو هیزانەش وەکو سەرۆک لەئاست ئێستاو ئایندەی کورد هەست بەمەسئۆلیەتی مێژووی خویان دەکەن و دەست لەبەرژەوەندی خویان هەلدەگرن ؟! بێ گومان نەخێر .......هتد.