چەند وەڵامی سادە بۆ کوردە عێراقچییەکانی ناو یەکێتی:
March 26, 2017
وتار و بیروڕا

وەڵام: بەغدا فیدڕاڵی ناوێ و ناشیەوێ هەرێمی كوردستان بمێنێ
هێشتا كاتی سەربەخۆیی نییە
وەڵام: ئەگەر كات كاتی سەربەخۆیی نەبێ هیچ كات كاتی بندەستیش نییە
هەتا نەبینە وڵاتێكی دیموكرات سەربەخۆیمان ناوێ
وەڵام: دیموكراسی پێش و دوای سەربەخۆیی هەیە. دیموكراسی پڕۆسەیە خاڵێكی دیاریكراو نییە و بەردەوام بەرەو پێشەوە دەچێت. سەربەخۆیی دیموكراسی خێراتر دەكات و دەیپارێزێ.
سەربەخۆیمان ناوێ بە داگیركار دەور دراوین و دەمانخنكێنن
وەڵام: داگیركاری زوڵمە و بەهەر نرخێك دەبێ كۆتایی پێ بێت، گەلی کوردستان لەسەر حەقە داگیركار ناحەقە
كوردستان لاواز و پەرتوبڵاوە و ناتوانێ سەربەخۆ بێ
.وەڵام: بەشێکی لاوازیی و پەرتەوازیی کوردستان بۆ جۆری سیاسەتکردنی ئێوە دەگەڕێتەوە. موسەببی پەرتەوازەیی ئێوەن نەک گەل. بۆیە یان لەگەڵ ویستی گەلەکەتان بن یان بێدەنگ بن. لەگەڵ ئەوەیشدا دەوڵەت ڕێگەیە بۆ نەھێشتنی لاوازی.
زکری موسا