قەرەئیڵان و چوار قۆناغەكی خەباتی پەكەكە

قەرەئیڵان و چوار قۆناغەكی خەباتی پەكەكە
مێژووی بە ناو خەباتی پەكەكە پرە لە هەوراز و نشێوی جۆراو جۆر كە هەموو جارەك بە پێی خواست وویستی وڵاتەكی دراوسێی ساسەتی خۆی گۆریوە ئەوەش وایكردووە كە سیاسەت و بە نامەیەكی جێگیری نەبیت ئەو راگەیاندنەی قەرەئیلان رێك دەرهاویشتەی ئەو سیاسەت و فەڵسەفەیەی خەباتی پە كەكەدایە.
قۆناخی یەکەمی ژیانی پەکەکە لە ساڵی ١٩٧٣وە دەستی پێکرد و هەتا ساڵی ١٩٧٨ کە کۆنگرەی دامەزرێنەری پەکەکە پێکهات، دەوامی کرد. پەکەکە لەو قۆناخەیدا گروپێکی ئایدیولۆژی بچووک بوو، و بە نوسینی عەبدوڵا ئۆجەلان و جەمیل بایک گروپەکەیان بە ئیمکاناتی دەوڵەتی تورکیا خۆی پەروەردە کرد، بەڵام ئەندامانی تری گروپەکەیان دژی ئەو ڕایەن و کردەوەکانی گروپی ئایدیولۆژی بە ئایدیولۆژی ئەندامان و گروپەکەیان دەبەستنەوە.
قۆناخی دووەمی پەکەکە لە کۆنگرەی دامەزرێنەرەوە، هەتا ١٤/٨/١٩٨٤ و بوونی عەبدوڵا ئۆجەلان لە سوریا دەگرێتەوە. پەکەکە لەو قۆناخەیدا گەریلاکانی لە "دۆڵی بەقاع" پەروەردە کرد و لەگەڵپارتی دیموکراتی کوردستان پەیمانی هاوکاریی و لەگەڵ دوو دەوڵەتی سوریا و ئێران پەیمانی ستراتیژی واژۆ کرد.
قۆناخی سێیەمی ژیانی پەکەکە لە ١٥/٨/١٩٨٤وە دەست پێدەکات و هەتا ١٥/٨/١٩٩٩، ماوەی ١٥ ساڵ دەگرێتەوە کەبە پاڵپشتیی سوریا، ئێران و دواتریش عێراق دژی ڕژێمی تورکیا و هێزە سیاسییەکانی گۆڕەپانی خەباتی چەپ و نەتەوەیی شەڕی چەکدارانەی کرد.
پەکەکە ئەمڕۆ بە ڕاگەیاندنی ستراتیژی کۆماری دیموکراتی پێ دەنێتە چوارەمین قۆناخی ژیانی سیاسی و چەکدارانەی. ئەم هەڵوێستە نوێیەی پەکەکە وەرچەرخانێکی گرنگە لە ستراتیژ و تاکتیکەکانی ئەو ڕێکخراوەیەدا،
ئەو قۆناغەش بەوە كۆتاییی دێت كە بە پەیوەست كردنی شنگاڵ بە رۆژ ئاوای كوردستان ئەو ئارەزوو ورۆیایەی ووڵاتەكی تری ئیقلیمی تەواو بكات بۆ ئەوەی لە رۆژ ئاوای كوردستان و شنگاڵەوە مەترسی بۆ سەر رۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن ئەو ووڵاتە ئیقلیمییەوە دروست بكات.
هەربۆیەش بە بەكار هێنانی خەڵكی شنگاڵ بە دوای بەدیهێنانی ئارزوو و رۆیاكانی دوژمنانی كوردە بەڵام لە هەموو ئەوانە گرینگتر دەست لە ناو دەست نانی هێندەك هێزی ناوخۆییی تەنیا و تەنیا بۆ ئەوەی كە ئەو هێزە ئیقلیمییە بەرەنگاری پارتی دیموكراتی كوردستان بكەنەوە بە بێی ئەوەی كە ئەوەیان لە بەرچاو بیت ئەو هێزە دژایەتی هەرێمی كوردستان بە تەواوی دام و دەزگاكانی دەكات نەك پارتی بەڵام هەل و مەرجی ئێستای كوردستان وای لەو هێزانە كردووە كە دەستیان لەو ئاڵۆزییانە هەبیت و بە جۆرەك لە جۆرەكان پەرە بەو ئاڵۆزییانە بدەن بۆ ئەوەی كە خەڵكی كوردستان لە رۆیای بەدیهاتنی سەربەخۆییی بكەنەوە و ئەوەش تەنیا هۆكاری ئەو دژایەتییە یە و هیچی تر نییە هەر بۆیەش تا زووە دەبیت هێز و لایەنەكانی سیاسی كوردستان بیر لە ئاڵترناتیڤەكی گونجاو بۆ ئەو كێشەیە كە بە فیتی بێگانە بەرۆكی كوردستانیان گرتووە بكەنەوە.
Top