پیڵانی پەكەكە بۆ گرتنی شاری زاخۆ

پیڵانی پەكەكە بۆ گرتنی شاری زاخۆ
ئەوەی بە وردی لە رابردووی پەكەكە بروانیت و بە بێی دەمارگیری و بێ‌ لایەنانە سیاسەتەكانی پەكەكە و ئەو هەڵسوكەوتانەی كە لە هەر چوار پارچەی كوردستان هەیبووە بۆی بە دیار دەكەویت كە تا چ ئاستەك خزمەت یان بە داگیر كەرانی هەر چوار پارچەی كوردستان كردووە و لە هەر كات و زەمەنەك بۆیان رەخسابیت بە جۆرەك لە جۆرەكان هەوڵی دروستكردنی كێشەیان بە تایبەتی بۆ باشوور داوە.
نەهێنییەكی تریخیانەتەكەی پەكەكە لە خەڵكی باشوور و حكومەتی هەرێم بۆ ئەو كاتە دەگەرێتەوە كە پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی دەستەویەخەی شەڕی خۆکوژیی بوون.
ولە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پێنجەم، عەبدوڵا ئۆجەلان بە کەڵک وەرگرتن لەو هەلەی کە یەکێتی نیشتمانیی و پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشوری کوردستان پێکیان هێنابوو، بەکۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی ڕاگەیاند، بۆ لە دەسەڵات خستنی ئەو دوو ڕێکخراوە، پێویستە دەسپێشخەری بکەن و بە زووترین کات بکەونە جووڵە و شاری زاخۆ بگرن و ئەو جێیە لە پێشمەرگەکانی پارتی دیموکرات پاک بکەنەوە، بەڵام کۆنگرە بۆ ئەوەی کە کارەکانی بە نیوەچڵی نەهێڵێت، فەرمانی ئۆجەلانی بۆ دوای تەواو بوونی کارەکانی خۆی هێشتەوە. لەم بارەیەوە جەمیل بایک دەڵێت:(سەرۆکایەتی فەرمانی ناردبوو کە ئێمە دەتوانین ئەو هێزە ئاڵتەرناتیڤە بین، بۆ ئەوە پێویستە هەرچی زووتر بکەوینە جووڵە و دەست پێشخەری بکەین، سەرۆکایەتی دەیگوت: بەرلە هەموو شتێک پێویستە زاخۆ بگرن....، لە لایەک زستان بوو، لە لایەکیش کۆنگرە بەڕێوەدەچوو. ئێمە نەماندەویست کۆنگرە بخەینە بەرمەترسی و لەسەر ئەوەش گفتوگۆیەکی توند لەنێوان من و هەڤاڵان دەرکەوت. من دەمزانی ئەگەر ئەوکارە بکەین، بێ سێ و دوو تورکیا موداخلە دەکات و ئێمەش ناتوانین کۆنگرە ساز بکەین. واتە پێویست بوو لەنێوان شەڕ و کۆنگرەدا یەکێکیان هەڵبژێرین ‌و هەردووکیان بەیەکەوە نەدەبوون. لەبەر ئەوەش دەمگوت: هەرچی زووتر کۆنگرە تەواو بێت و دەست بە ئامادەکاری بکەین(١).)
ئەوەی كە شایەنی هەڵوێستە لە سەر كردنە ئەو هەڵوێستانەی عەبدوڵا ئۆجەڵان لەو سەردەمەدا بووە لە كاتەكدا كە دوژمنی سەرەكی پارتی كرێكارانی كوردستان توركیا بووە هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی شارەكی كوردی دەدات كە لە ژێر دەستی دەستەڵاتی كوردی دایە ئەوە لە كاتەدایە ئەو پرسیارە دێتە پێش ئاخۆ هۆكار چی بووە لە بری سڵۆپی بە نیازی داگیر كردنی زاخۆ بووە.بۆچی هەوڵی ئازاد كردنی شاری جزیرەی نەداوە كەلە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە سوریا نێزیك بووە؟
ئەوەی ئێستاش رێك وەكوو ئەو سەردەمانە دێتە پێش پە كەكە لە بری ئەو دروشمانەی كە لە سەردەمی دروستبوونی هەڵیگرتبوو ئێستا كەوتۆتە حاڵەتەك كە خۆیان پێ‌ كۆ ناكرێتەوە سەرەرای ئەوەی كە باكوریان بەو دەردە برد ئێستاش خەریكن كە باشور بۆ خزمەتی داگیر كەران دەشێوێنن.
هەر بۆیەش پێویستە حیزبەكانی باشوور لێكدانەوەی هەڵە بۆ ئەو بابەتەی پەكەكە نەكەن و لە هەوڵی جدی دا بن بۆ ئەوەی كە لە دستیان دایە و خوێنی زۆری بۆ دراوە نەكەویتە مڵملانێیەكی ڵۆكاڵی و نەبیتە ئەمرازی دەر فەت وەرگرتنی پەكەكە و هەندەك لە ووڵاتانی ئیقلیمی وەكوو ئەو بابەتەی كە باسی لێوە كرا.
Top