قەوات خەفیفەی دوێنی و سەخیفەی ئەمرۆ

قەوات خەفیفەی دوێنی و  سەخیفەی ئەمرۆ
ئەوەی كە لە سەرەتای ئەمساڵ بینیمان دان پێدانان لە یاسای حەشدی شەعبی و بە فەرمی ناسینی ئەو هێزە لە چوارچێوەی هێزەچەكدارەكانی عێراق دابوو، سەرەرای ئەوەی كە هەندەك لە كوتَلەكانی دیاری كوردستان بە بیانۆی دەستەبەر كردنی شایستەداراییەكانی پێشمەرگە دەستی باڵایان لە پەسەند كردنی ئەو یاسایە دا هەبوو، سەرەرای ئەوەی كە بە زانین یان نەزانیین گرفتەكی زۆر گەورەیان بۆ كوردستان و نەتەوەی كورد دروست كرد، ئەگەر تەنیا چەند خولەكەك لە مێژووی حیزب اللەی لوبنان و سوپای پاسداران و زینبیون لە پاكستان و حوپییەكان لە یەمەن بروانین ئەو راستییەمان زیاتر بۆ دەر دەكەویت.
لە لایەكی ترەوە كورد لە چوارچێوەی دەستوری پەسەند كراوی عێراقی لە ساڵی 2005 هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەكوو هێزەكی هاوبەش لە دامەزراوەی سوپای عێراقی بە فەرمی ناسراوە بەڵام تاوەكوو ئەو كاتەش لە هیچ یەك لە شایستەداراییەكانی وەكوو ئەوەی لە دەستووری عێراقدا دیاریكراوە سودمەند نەبووە.
سیاسەتی ئەو هێزە وەكوو ئەوەیكە لە سەرەتا بە دیار كەوت سیاسەتی پاكتاو كردن و ریشەكێش كردنی عەرەبی سوننە بوو و بۆ ئەو مەبەستەش لە هیچ جۆرە تاوانەك بە درێژەی شەری داعشدا قسورییان نەكردووە، لە ئەشكەنجەدان بە هەموو جۆرەكانییەوە و سوتاندن بە زیندوویەی و زۆر كرداری تر كە وەكوو تاوانی شەر هەژمار دەكرێن و ئەگرتەو ویدیۆیانەش كە بڵاو كراونەتەوە سەڵمێنەری ئەو راستییەن.
ئەوەی كە دەبیت زۆر بە وریاییی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت ئەوەیە كە بە سوود وەرگرتن لە قەیرانی داراییی گەنجەكانی كورد پەڵكێشی پیلانەكی مەترسیدار بكەن و هەرچەندە كە ئەوانەی تاوەكوو ئێستا بەدوای ئەو گروپە توندرەوانە كەوتوون ،ئەو كەسانەن كە ئینتمای نیشتمانییان لاوازە بەڵام لایەنی پەیوەندیدار زۆر بەجدی دەبیت لە هەمبەر ئەو بابەتە بوەستیتەوە.ئەوانەی كە لە كاتی ئێستادا لە ناو ئەو گروپانەدا ناونووس دەكرێن بە بێی ئەوەی كە خۆیان بزانن بە شداری لە پیڵانەكی مەترسیدار دژ بە كورد دەكەن چوون ئەو هێزانە لە دوای داعش رووبەرووی كورد دەبنەوە.
بەڵام ئەوانەی ناونووس دەكرێن بۆ ئەوەی درێژە بەو خەباتەی خۆیان بدەن هەروەك چۆن لە رابردوو خزمەتی رژێمی بەعسی گۆر بە گۆرییان لە چوارچێوەی قواتی خەفیفە یان فەرسان و بە زمانەكی رەوانتر بلێن" جاشایەتی" دەدا ،ئێستا زۆر خەرابترە ئەویش قەواتی سەخیفەیە.
Top