لوکە لە گۆێچکەکانتان دەربێنن!( سایکۆلۆژیایدەمارگیری )

لوکە لە گۆێچکەکانتان دەربێنن!( سایکۆلۆژیایدەمارگیری )
لە دیداری پێنجەمی سلێمانیلە زانینگەی ئەمریکی لە ( ١٠/٣/٢٠١٧ ) و ل میانەی وتەکانی سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی، و زۆر کەسی دیکە و بە تایبەت کاربەدەستانێ بەغدا، بەردەوام چەمکی " یەکگرتوویی خاکی عێراق "، وەک زۆر جاریتر و شوینیتر، دەبیسترا ! تەنانەت ناوبراو لە ماوەی دوایی دا ئاماژەی بەوە دابوو کە تەنھا لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ھەواڵی " بڕیاری سەربەخۆبوونی کوردستانی " بیستووە ! بەڕاستی، و سەرباری ھەموو ناکۆکی و گلەیی و ململانێیەکانی نێو گۆڕەپانی کوردستان و شەقامەکانی، کە حاشای لێوەناکری، بەڵام جگە لە چەند کەسێکی ساویلکە و خاوەن ستایلیدۆگماتیزمی ھزری، مێنتالیتە، و دەمارگیریی بیرکردنەوە و بەخۆداچوونەوە، تەنانەت منداڵەکانی کۆلان و گەڕەکە قۆڕاوی و پیس و پۆخەڵ و گوندە دوردەستەکان و ڕەش و ڕووتەکانی ئەم کوردستانە و بە ھەموو چین و توێژ و نەتەوە و نەژاد و ئایینەکانییەوە و بە بێی جیاوازی و دوو دڵی و حەپەسان و شەرم و ترس و تۆقان، لەسەر یەک ڕا و بیروباوەر کۆک و تەبان، و ئەویش بڕیاردانە لەسەر " سەربخۆیی و دەولەتی کوردستان "، نەک ھیچی تر، بۆچی؟ چونکە ئەوان دۆێنێ و پارساڵ و پیرار ساڵ و دە ساڵ و بیست و سی و سەدان ساڵی ڕابردوو، و تاوانە یەک لە دوای یەکەکانی، ئەنفال و کێمیاباران و حەلەبجە و بادینان و بارزان و سلێمانی و گەرمیان و دەشتی قەراج و کەندێناوە و بەعس و داعش و ئەلقاعیدە و وەھابیەت و... و لە ھەمووی کۆنتر تاوانەکانی " شارەزوور" و کۆشتارە خوێناوییەکەی سەرەتای ھاتنی عەرەبەکان بۆ کوردستانیان لە یادنەچووە کە شاعیرێکی کوردی ئەو دەڤەرە بە زمانی پەھلەوی، کە ئەو کات زمانی فەرمی وڵاتانی ئاریایی بووە، ئەو تاوانانەی ھۆنیوە:
"ھورمزگان رمان ئاتران کۆژان / ویشان شاردەوە گەورەی گەورەکان
زورکار ئەرەب کەردنە خاپوور / گونا و پالەیی ھەتا شارەزوور
شن و کە نیکان وە دیل بەشینا / میرد ئازا تلی وە رووی ھوبنا
رەوشت زەرتوشتر مانەوە بی دەس / بە زیکا نیکا ھورمز وە ھیوچ کە " (١: ٩٧٨ ).
جا سەیر نیە عەبادی و عەبادییەکان ئەو ڕۆژانە بیر خۆیان ناھێنن، و مافدارن، چونکە کەسیان لێ نەڕۆیشتووە و تەنیا لە ئێمەمانان کوژراوە و تالانکراوە. بەڵام بۆچی کەس ناپرسێ : ئاخۆ دەبێ کەی ئەوان پەمبەکەی نێو گۆێچکەکانی خۆیان دەربێنن و ببینن کە ئەو خەڵک تێکڕا و بە پێشمەرگە قارەمان و لەخۆبۆردەکەی، و سەرکردە و فەرماندەی گشتی خۆیانەوە، جەنابی سەرۆک بارزانی، ھاوار دەکەن : " وەی باوکە ڕۆ ! ھەی ھاوار وەلا و بیلا ئێمە چیتر نامانەوێ عێراقی بین؟" ئەی باشە تا کەی ئەو ھەموو دەمارگیرییە و بۆچی؟ بۆچی سووڕن لەسەر ئەوەی کۆڕێک کە نایەوێ لەگەڵ باوکە خراپە زۆردارەکەی خۆی بژیتن، لەگەڵتان بمێنێ؟" سەرچاوە: ١- بوورەکەیی، سەدیق سەفی زادە (١٣٨٥ ). تاریخ پنج ھزار سالە ایران، جلد دوم.
*بسپۆرێ زانستێن پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتییا پەروەردە/ زانینگەھا زاخۆ
Top