پلانێک دابنێ بۆ جێ بەجێ کردنی ئامانجەکەت بە کردار

پلانێک دابنێ  بۆ جێ بەجێ کردنی  ئامانجەکەت بە کردار
چینیەکان دەلێن " لە لێواری ڕووبار ڕامەوەستە و خەیاڵی گرتنی ماسی بکەی، بگەرێوە ماڵەوە و تۆڕی ماسی گرتن درووست بکە "
ئەو ووتەیە جوانە پێمان دەلێ کات بەسەر مەبە بە خەیاڵ کردن ئەو کاتەی لە خەیاڵ کردن بەسەری دەبەی بۆ بەدەستھێنانی ئامانجێک بگەرێیوە پلانێک دابنێ بۆ جێ بەجێ کردنی ئامانجەکە بە کردار، کەواتە پلاندانان بۆ کارەکان پێویستیەکی ئادەمیزادە بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەکان و ڕووبەروو بوونەوەی کێشەو گرفتەکان .
گومان لەوەدانییە پلانی سەرکەوتوو بنچینەیەکە بۆ گەشەکردن و پەڕەپێدانی سەرکەوتوو وە رێچکەی کارەکان دیاری دەکات و کار دەکات بۆ زیادکردنی تواناکان و چاڵاکی کارگێڕی جۆراوجۆر . ھەر بۆنموونە بەرێوەبەری قوتابخانە کە کەسی یەکەمی قوتابخانەیە پێویستی بە پلانی ھەمە جۆری رۆژانە و ھەفتانە و مانگانە و ساڵانە ھەیە لە ھەموو ڕوویەکانەوە ، پلان بۆ پێشوازی قوتابیان و گەشەکردنی تواناکانیان و زیاتر حەزکردنیان لە قوتابخانە و چۆن بتوانرێ پەیوەست و ھۆگری زیاتری قوتابخانە بن، پلان بۆ سەردانی کردنی مامۆستاکان لە پۆڵەکان و چەند جارێک سەردانیان بکات و پێکھێنانی ئەنجومەنەکان و لێژنە جۆراوجۆرەکانی قوتابخانە و چاڵاکییە ھەمە جۆرەکانی ھونەری و وەرزشی و زانستی و کۆمەڵایەتی لە قوتابخانە چۆنیەتی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایان و قوتابییەکان و کەس و کاری قوتابیان و چۆن بتوانرێ ئاستی قوتابییە لاوازەکان بەرز بکرێتەوە و دیتنی کەس و کاری قوتابییە ئاست لاوازەکان و کەمتەرخەمەکان ، لەر ێگای لێژنەیەکی قوتابخانە سەردانی کردنی ماڵی ئەو قوتابیانە لەکاتی پێویست چۆن بتوانێ قوتابخانە بکاتە دەروازەیەکی گەشەسەندووی زانستی و کۆمەڵایەتی ئەو شوێنە بێت کە مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەران و کەس وکاری قوتابیان لە پلانەکانی بەرێوەبەر گەش بین ین بە پاشە رۆژی قوتابیەکانیان لەم قوتابخانەیە کە سەرچاوەی دڵنیایی و ئاسودەیی ھەموو لایەک بێت.
سەرکەوتنی قوتابخانە کە دەوەستێتە سەر سەرکەوتنی ئەو کەسەی کە بەرپرسیارە لەو قوتابخانەیە و لێھاتوویی و دڵسۆزی و توانایی لە پلاندانان ، چونکە پلان زۆر گرنگە لە ھەموو بوارەکانی ژیان بەتایبەتی لە بواری پەروەردەیی لە ھەموو وێستگە و قۆناخەکانی پەروەردە لە وەزارەت لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگاکان و قەزاکان و سەرپەرشتیاران لە ھەمووی گرنگترین قوتابخانەیە کە پلانی رێکخستنی کارەکان و دابەشکردنی داڕشتووە بە شێوەیەکی زانستی درووست ، بۆ بەھێزکردنی ئەو بابەتە نموونەی پرۆفسیۆرێکی فیزیا دەھێنمەوە ، جارێکیان پرۆفسیۆرێکی بواری فیزیا" تاقی کردنەوەیەکی لە پێش قوتابیەکان ئەنجامدا ئەویش شووشەیەکی گەورەی لەسەر مێزەکە دانا لەگەڵ چەند پارچە بەردێک ، ھێنای بەردەکانی خستە ناو شووشەکە تا پڕ بوو لە قوتابیەکانی پرسی شووشەکە پڕ بووە گوتییان بەلێ پڕ بووە ، بەڵام پرۆفسیۆرەکە جامێک چەگلی ھێناو خستە ناو شووشەکە دەنکە چەگڵەکە شوێ،ی خۆیان کردەوە لە کەلێنی پارچە پەردەکان پرۆفسیۆرکە گوتی ھا ئێستا شووشەکە پڕ بووە و شوێنی ھیچ ماوە گوتیان بەلێ پڕ بووە ھیچی تر ناگرێ ئەو جارەیان جامێک لمی ھێنا ئەویشی کردە ناو شووشەکە و جێگای بووە وە گوتی تەواو پڕ بوو ئێستا شووشەکە شوێنی ھیچ نەماوە گوتیان بەلێ تەواو ھیچی تر شوێنی نابێتەوە ، پرۆفسیۆرەکە گوتی نەخێر بەوەستن با ئەو جامە ئاوە بکەمە ناو شووشەکە بە دڵنیایی ئاوەکە شوێنی خۆی کردەوە لە نێوان بەرد و چەگڵ و لمەکە بە ئاسانی ، پرۆفسیۆرەکە گوتی قوتابیانی خۆشەویست ئەو شووشەیە شوێنی ھەر چوار جۆرەکەی لێ کردەووە ، بەڵام بزانی سەرەتا کامەی دەخەیە ناو شووشەکە ، ئەگەر ئێمە سەرەتا شووشەکەمان پڕ کردبووایە لە ئاو یان لم ئەو جێگای بەرد و چەگڵەکە نە دەبووە بۆیە گرنگە بزانین سەرەتا کام ئیش ئەنجام دەدەین" ئەلێرەوە پێویستی بە پلان ھەیە کە سەرەتا کارە ھەرە گرنگ و پێویستیەکان ئەنجام بدەین و دواتر کاری کەم گرنگتر و ئاسانتر و وە ھەروەھا ئەوانی تریش ئەگەر نا دۆش دادەمێنین و دەستەوەستان نازانین چی بکەین و کاتیش بە فیرۆ دەدەن ھەروەکو باوە کە دەلێن کاتژمێرێک بەسەر ببە لە داڕشتنی پلانێکی باش چەند کاتژمێریی ترت بۆ پاشەکەوت دەکات لە جێ بەجێ کردن ، ئەلێرەوە گرنگە بەرێوەبەری قوتابخانە پلانێکی باشیان ھەبێت بۆ ساڵی خوێندن ، کە سەرەتا کارە گرنگەکان ئەنجام بدەن و دواتر کارەکانی تر نەوەک خۆیان خەریک بکەن بە کاری لاوەکی و سادە لە کاتێک ھەڵوەستە دەکەن کە کاتێکی زۆریان لە دەستداوە ئامانجە گرنگەکانی پەروەردەیی وەکو پێویست نەھاتۆتە ئەنجام کە دەرە ئەنجامی کۆی گشتی پرۆسەکەیە لە ھەمانکاتیشدا لە پەروەردەکان و بەرێوەبەرایەتیەکان و وەزارەتی پەروەردە ھەموو تایبەت مەندییەکان پلان و بەداوداچوونی بەردەوامی پەروەردەیی ھەبێت لەسەر کۆی وێستگە و قۆناخەکانی پەروەردە و ئامانج و دەرئەنجامەکان بە گشتیی.
بەرێوەبەری گشتیی چاڵاکی وەرزش و ھونەر

Top