هیچ پیلانگێرییەك ناتوانێت ،رێگری دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە بكات
March 6, 2017
وتار و بیروڕا
گەر پێشمەرگە لە رابردوو لە پێناو گەیاندنی دەنگی نەتەوەیەكی مەزلووم رووبەرووی داگیركەران دەبۆوە بۆ ئەوەی خۆی و نیشتیمانەكەی لە ژێر دەستی و كۆت وبەندی رزگار بكات . لەم سەردەمەشدا جگە لەوە بۆ ئازادی و سەربەخۆیی وڵاتەكەی تێدەكۆشێت بەڵكو لە هەمان كاتیشدا لە پێناو پاراستنی ئازادی و مرۆڤایەتی جیهان تێدەكۆشێت . پێشمەرگەی کوردستان کە لە هەناوی زەمەنێک لە زەمەنە مێژووییەکانی نەتەوەکەیدا لە دایک بووە، بەهۆی ئەوەی تەنیا پاراستنی خاک و خەڵکی خۆی بە ئەرک زانیوە، بە دوور بووە لە دەستدریژکردن و بەکارهێنانی وەک هێزێکی پەلاماردەر و داگیرکەر. سنووری دەرکەوتن و بەرەنگاریی پێشمەرگەی کوردستان بەرانبەربە دوژمنانی میللەتەکەی، راست هەمان سنووری وڵاتەکەیەتی.فەلسەفەی وجوودیی پێشمەرگە بە پێچەوانەی “سەرباز″ی نەتەوە پاوانخواز و دەوڵەتە داگیرەکان – کە پەلاماری خاک و خەڵکی دیکەیان پێ دەدرێ – تەنیا هەوڵدانە بۆ رزگاری و پاراستنی گەل و نیشتمانی خۆی. هەر ئەم تایبەتمەندییەش وای کردوە کە پێشمەرگە وەک هێزێکی گەلی و نیشتمانی بمێنێتەوە و متمانە گەلی خۆی وەدەست بێنێ. متمانەیەک کە ئەمڕۆ دوای زیاتر لە 70 ساڵە لە مێژووی تێکۆشان و گیانفیدایی، بۆتە بەشێک لە شوناسی هێزی پێشمەرگە و شانازیی نەتەوەكەی و هەموو جیهان كاتێك ناوی پێشمەرگە دەهێنرێت ، رووی سپی نەتەوەیەكی خاك داگیركراو و ئازا و قارەمان دێتە بەرچاو.
هەرێمی كوردستان ، دڵنییاییە بۆ درٍاوسێی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەمەش هەنگاوەكانی گەیشتن و بە دەیهێنانی سەربەخۆیی خێرا و پربابەخ دەبێت .ئەو وڵاتانەی كە خۆیان بە دۆستی كورد دەزانن پاڵپشتی هەرێمی كوردستان دەبن وەك چۆن بینیمان لەكاتی هێرشی تیرۆریستانی داعش ، هەولێریان بە هێلی سوور ناوبرد چونكە وەك دەبینین لە هەڵویستەكانیان بەدی دەكرێت كە بەچاوی سەربەخۆیی لە هەرێمی كوردستان دەڕوانن ئەوەش بە بەڵگەی ئەوەی كە زۆربەی دەوڵەتان قونسوڵخانە لە هەرێم دەكەنەوە و پاڵپشتی خۆیان بۆ كورد ڕاگەیاندووە، وە ئەگەربێت و تەحلیلی برگەی یەكەمی ڕێكەوتنامەكە بكەین كە ئاماژە دەدەن بە " پێوەندی نێوان هەردوولا: بۆ زیاتر پتەوكردن و پەرەپێدان و گونجاندنی پێوەندییەكان بەپێی ئەركەكان و هەلومەرجی نوێ، بەتایبەتی لە بواری حوكمڕانی و پەیوەندییە كوردستانییەكان و پەیوەندیی هەرێم لەگەڵ حكوومەتی فیدرال و وڵاتانی ناوچەكە و جیهاندا، كە لە ئاست گۆڕانكارییە خێرا و زۆرەكانی ئەم قۆناغەدا بێت و لە بەرژوەندیی گەلی كوردستاندا بێت. هەر بۆیە پێداگری و جەخت كردنەوە لەم بڕگانە بە دڵنیایەوە لە بەرژەوەندی هەر تاكێكی نێو كۆمەڵگای كوردیە و ئەنجامەكەی بەرەو سەربەخۆیمان دەبات چونكە سەربەخۆبوون كۆمەڵێك امتیازات و ماف و ئەرك دەگرێتە ئەستۆ ئەمەش بە بەڵگەی ئەوەی ئەگەركوردستان دەوڵەتێكی سەربەخۆی هەبایە ڕژێمی بەعس هەر وا بە ئاسانی نەیدەتوانی خوێنی كورد بڕێژێت و ئەنفال و كیمیا بارانمان بكات چونكە هەر نەتەوەو هەرێمێك كە بە دەوڵەت بوو مافی پاراستنی خاك و ئاسمان و سەروەری وڵاتەكەی دەكەوێتە ئەستۆی و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش.