ناوی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی سنووری وڵاتانی بریی و شانازیی نەتەوەیی تۆمارٍ كرد
March 5, 2017
وتار و بیروڕا
هەرێمی كوردستان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بە هۆی دەستێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و بەكارهێنانی هەندێك حزب و كەس و حزبایەتی بەرتەسك ناسەقامیگیری سیاسی بەخۆوە بینیی . لە راستیدا لە ئێستادا و دوای رووادوەكانی ناوچەكە و كوردستان بە قۆناغی هەستیار دا تێدەپەرێت بە تایبەت دوای ئەوەی پێشمەرگە بە فیداكاری و خوێنی خۆی ناوچە كوردستانییە داگیركەراوەكانی گەراندنەوە . بۆیە قۆناغی ئێستامان هەستیار و چارەنووسسازە و یەكبوون ویەكریزی كلیلی سەركەوتنە .بۆیه پێشنیارەکانی پەیامەکەی سەرۆك مهسعود بارزانی دهرفهتێكی زێرینە بۆ رێك بوونی نێو ماڵی كورد . جێبهجێ كردنی ، لە نێو ئەم دۆخە نالەبارەی هەرێمەکەمان، پێویست دهكا ههموو لایەنەکان پێشنیارەکان به ههند وهربگرن و كار و ههوڵی جددی لهسهر بكهن به مهبهستی دهرچوون لهو قهیرانه چهقبهستووانهی پێوەی دەناڵێنین.بەرپرسیاریەتی مێژوویی و دڵسۆزی بۆ گەڵ و نەتەوە، فشارێکی لۆژیکی دەهێنێت بۆ سەر ههموو لایهك کە دەربازبوون لەم قەیرانە کەڵەکەبووانە به موقهدهس وهربگرن، هەڵسەنگاندنی بابەتی و بڕیاری عەقڵانی بۆ بدەن كه شایستهی ئهو ههموو قوربانی و خەباتی میللهتهكهمان بێت.ئهم ئهركانه بهبێ یهكڕیزی میللهتهكهمان و بەبێ بەخۆداچوونەوەیەکی ڕیشەیی ناکرێ، بڕیارو پرۆژهی حهكیمانه و له خۆبووردهیی هەمە لایەنەی پێویستە، کورد چۆن لە بەرەکانی شەڕ و پێشمەرگایەتی ئازا و لێهاتووە، دەبێ لە هەڵسەنگاندن و بڕیارە مێژووییەکانیشی حەکیم بێت تا غافڵ و بێبەش نەکرێت لە دەستکەوتەکان.باشترین چەکیش بۆ رووبەڕووبوونهوهی مەترسییەکان، یەك ههڵوێستی و بهرنامهی كاری هاوبهش و یەك گوتارییە بەو ئەندازەیەی کە لە بەرەکانی شەڕی بەرگری لەسەر دەستی پێشمەرگەکانمان بەدی دەکەین، هەموو ڕەنگەکان یەك هەست و یەك گوتار و هاوکار و هاوبەشن بۆ پاراستنی نیشتمان و بەڕەنگاری گەورەترین و بەهێزترین رێکخراوی تیرۆریستی لەجیهاندا.هەر بۆیە ئهركمان دوای نهمانی گروپی داعش قورستره، دەبێت سیاسییهكان و پارتهكان له ئاست ئهو بەرپرسیارێتییە بن و بتوانن ئەو ئامانجه نەتەوەیی و نیشتمانییانە بهێنە دی، کە گەلەکەمان قوربانی و رەنجی زۆری بۆ داوە.
ئەمرٍۆ لە سایەی پێشمەرگە، سەرۆكی كوردستان گشت سنوورەكانیان بەزاندووە و ناووناسنامەی كوردو كوردستانیان گەیاندۆتە ئەوپەری زەریاكان و ئەمەش وایكردووە و پێگەی كورد سەركەوتن و دەسكەوتی گەورە بەدەست بێنێت . ئەگەر كەسایەتیو متمانەو پێگەی سەرۆك بارزانی نەبووایە، لەوانە نەبوو بەو ئاسانیە ئەو كارە بكرێ. بۆیەش هەوڵو تێكۆشانو نەخشەو پلانی سەرۆك بارزانی بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردیو وەرگرتنی سەربەخۆیی بۆ كوردستان، یەكێك بوو لەو هەنگاوانەی كە ماوەیەكی درێژە كاری بۆ دەكاو پاڵپشتی بۆ وەردەگرێو هەڵومەرجی بۆ ساز دەكات، ئەمەش ئەگەر سەرۆك بارزانی تەواوی نەكات ئەستەمە بە تایبەت لەو قۆناغەدا كەسی تر بتوانێ بە ئەندازەی ئاستی ئەو بیبڕێ. لەو كێشمە كێشی سیاسیو ئاراستەی سیاسەتی دەرەوەو نزیكبوونەوەی كورد لە مافی سەربەخۆییو دروستكردنی یەكڕیزی نەتەوەییو بردنە پێشەوەی پێگەی كوردو سەركەوتن بەسەر پیلانو خواستە نەگونجاوەكانی عێراقو راگرتنی هاوسەنگی سیاسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێو هێشتنەوەی هەیمەنەو ئەزموونی كوردستان.بانگهێشت و بەشداریی كوردستان و سەرۆكەكەی لەو كۆنگرەیەدا كە نێوەندە جیهانییەكان بە گرنگترین كۆنگرەی ساڵانەی ئەمنییەتی جیهانیی دەزانن، ئاماژەیەكی روونە بۆ رۆڵێك كە كوردستان لە دوو ساڵی رابردوودا بینیویەتی و لەمەودواش لە دابین بوونی ئاشتی جیهانیدا دەیبینێ. جیهان هەمان رۆڵ و نەخش لە كوردستان چاوەڕوانە كە لە دەوڵەتە سەربەخۆ و بەهێز و كاریگەرەكانی چاوەڕێ دەكات. لەو باوەڕە دانیم كەس هێندەی سەرۆك بارزانی پێ بكرێ، لەبەر ئەوەی پێگەو رووئیابینیو حیكمەتو كەسایەتی سەرۆك بارزانی لە ئاستی ئەو راستیەیە، كە ئەگەر ئەو نەبێ رەنگە وڵاتان بەو جۆرو ئاستو ئەندازەیە گوێ بۆ خواستو داوایەكانی كورد شل نەكەن. بەپێی زۆرێك لە ئاماژەكان سەركردەو سیاسەتو لایەنو پارتە كوردییەكانی پارچەكانی تری كوردستان ئەوەیان پێوە دیارە، كە رێزی سەرۆك بارزانی شتێكی حەتمیەو سەركردەیەكی ناوازەی كاریزمیو خەمخۆرە، بۆ هەر ئەگەرو هەنگاوێك ئەگەری ئەوە زۆرە كە ئەوان بێنە ژێر ركێفی سەرۆك بارزانی، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەر كەسێكی تر بێت، لەوانەیە ئەوان بیر لە پەرتەوازەییو ناهاوسەنگیو لێكترازان بكەنەوەو هەنگاو بنێن.