كوردانی ئێزدی خۆیان بریار لە چارەنووسیان دەدن

كوردانی ئێزدی خۆیان بریار لە چارەنووسیان دەدن
ئیلیاس خەلەف، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاواكاری شنگال سەر بە چەتەی نێودەوڵەتی: "ئێمە ئێزدین و كورد نین"
ئەوە دەقی لێدوانەكانی چەتەكانی ئیقلیمییە و گلەییان لێ‌ ناكرێت چوون لە سەردەمی دروست بوونیان تاوەكوو ئەمرۆ سەفا و مەروەیان پێكراوە و هەرجارە بە شێوەیەك هاوكاری ووڵاتانی ئیقلیمی بوونە بۆ ئەوەی پرسی كورد بەرەو لارێ‌ دا ببەن,
بەڵام ئەوەی كە جێگەی سەر سورمانە بڵاوكردنەوەی پرۆپاگەندە بە ناوی شەری براكوژی جیا لە موزایدەی سیاسی و یاری كردن بە هەستی خەڵك هیچی تر هەڵناگرێت بۆیە ئە گەر بێت و لێكدانەوەیەكی یاساییی بۆ ئەو بابەتە بكەین پێشمەرگە لە چوارچێوەی مەنزومەیەكی حكومەتی هەرێم بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگە رێكخراوە و ئەركی پاراستنی بست بە بستی خاكی كوردستانی بە بێ‌ جێوازی لە ئەستۆدایە بەڵام بە پێچەوانەوە لایەنی بەرانبەر كە چەتەكانی ئیقلیمین و لە ژێر پاساوی حەشدی شەعبی رێكخراون بە پێی رێنماییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بە بێ‌ مۆڵەت لەو شوێنانە جێگیر بوونە هەر ولە دەرەوەی ئەو مەنزوومەیە دانە.
هەر بۆیەش بەراوەرد كردن ئەم دوو هێزە دوو شتی جیاوازن چوون پێشمەرگە لە كاتی بە جێی گەیاندنی ئەركی خۆی پەڵامار دراوە و پێشمەرگە تەنیا بەرگری لە خۆی كردووە لە لایەكی ترەوە ئەوەی كە خاوەنی بابەتەكەن كوردانی ئێزدی خۆیانن و هەر بە خۆیان دەتوانن بریار لە سەرچارە نووسی خۆیان بدەن و هەر شیی كردنەوەیەكی تر لە دەرەوەی ئەو پرۆسەیە رەد دەكرێتە هەر بۆیەش ئەمرۆ جڤاتی رووحانی بەكۆی دەنگ بریاریان داوە كە پەكەكە لەو شوێنانەی بچیتە دەرەوە بە تایبەتی لە خانەسوور هەربۆیەش لە لایەن هەر كەس و لایەنەك كە بیانەهوێت لە و بارەیەوە قسەبكەن موزایدەی سیاسییەو هیچی تر نییە..
Top