نەهێنیە شاراوەكانی پەكەكە،(زنجیرەی 2) كوشتنی گەریلا ویلەكان

نەهێنیە شاراوەكانی پەكەكە،(زنجیرەی 2) كوشتنی گەریلا ویلەكان
زۆر جاران كە باس لە پەكەكە دەكرێت وەكوو حیزبەكی نەتەوەیی ناوی دە هێنرێت كە پابەندیەكی قورس بە ئەو ئایدئۆڵۆ1یایەی كە هەیە تی بەڵام لایەنە شاراوەكانی ئەو حیزبە شتەكی تر و جیاوازتر مان پێدەڵن ئیمە لەو زنجیرەیە بە نیازی تۆمەت بە خشینەوە نیین بەڵكو هەندەك راستی ئاشكرا دەكەین كە لە زاری خودی عۆسمان ئۆجەلان برای عەبدولا ئۆجەلانەوە دەوترێن.
لە شەری 1992 كە پەكەكە دژی حكومەت پارڵمان دەستی پێكرد تەرزی جەماڵ 17 ئەندامی ئەو پارتەی بە ناوی سیخوری كردن بۆ دوژمن كوشت.هەر بە خۆشی دەكەویتەبە رلێكۆلینەوەی عەبدوللا ئۆجەلان و گوڵ باران دەكرێت.(1)بە گۆێرەی ووتەكانی جەمیل بایك ،عوسمان ئۆجەلان برای عەبدوللا ئۆجەلان بە خۆی و 1800 گەریلای پەكەكە دژی ئاژاوەگێری پەكەكە وەستا و لە زەڵێ‌ مانی گرتووە.
عوسمان عۆجولان لە پەكەكە رادەكات و بەرەو ئێران دەروات بەڵام عەبدوللا ئۆجەلان دەی گەرینیتەوە و لەكۆنگرەی پێنجەمی پەكەكە بە ریفۆرمیستی دەناسیت( 2) و مەحكوومی دەكات.
ئەوەی كە لێرە دا زۆر گرینگە ئاماژەی پێبكرێت كوشتنی گریلاكانی پەكەكە بە دەستی خودی بەرپرسە باڵاكانیان بووە هەر بۆیەش عوسمان ئۆجەلان دان بە وەدا دەنێت كە ئێمە تووشی شەرێكی زۆر قورس هاتبوین من بە رپرسی رۆژ هەڵات بووم و جەمیل بایك بەرپرسی رۆژ ئاوا جمیل بایك 18 گەریلای برینداری پەكەكە گوللە باران دەكات و بە پێی زانیارییەكان یەكەكیان لە ژیاندا ماوە و لە لایەكی ترەوە 37 دیل یان هەبووە كە ژمارەیەكیان جاش بوونە و ژمارەیەكیش كە گریلای پەكەكە بوون و هەر بە دەستوری بایك گوللە باران دەكرێنو ئەو رووداوە بۆ مانگی 10ی ساڵی 1992 دەگەرێتەوە.بەبۆچوونی جەمیل بایك وابووە ئەگەر هاتوو ئەوانە بكەونە دەستی دو1من ئەوان ئاشكرا دەكەن و بەو بیانۆیە 54 كەس دەكوژیت.
ئەوە ئەو راستییانن كە ممكینە زۆر كەس لێیان بی ئاگا بیت لە هەمان كات دا بە شانازییەوە باس لە خەباتی تێكۆشانی ئەو حیزبە بكات سەرەرای ئەوەی كە ئینسانیت و هەموو جۆرە پرەنسیبەكی ئەخڵاقی و مرۆڤی تێدا پێشەڵ كراوە و چەوساندنەوەی ئەندام و لایەنگرانی تەنیا لە پێناو مانەوەی چەند كەسەك لە دەستەڵات بووە.
سەرچاوەكان:
پارتی كرێكاران لە جەمیل بایكەوە تا عەبدوللا ئۆجەلان
(1)مێژووی پارتی كرێكاران لا پەرە 638
( 2)هەمان سەرچاوە لاپەرەی 639-644
08:17 ص
موزایدەچییەكان ،فرمێسكی تیمساحتان بۆ كێیە؟
سەنار شێرۆكی
كاتەك كە پێشمەرگە وەكو ئەكی سەرشانی خۆی هەڵ دەستیت بە بەرگری كردن لە ناوچەكانی كوردستان و لە لایەن هێزەكی نایاساییی سەر بە چەتەكانی ئەقڵیمی پەڵامار دەدرێت ،لە هەمان كاتدا بە بیركردنەوەیەكی تەسكی حیزبایەتی بە بێی ئەوەی بەرژەوەندییە باڵاكانی حكومەتی هەرێم لە بەرچاو بگرن ئەو هێزە نیشتمانییەی هەرێم بە هێزی پارتی لە قەڵەم دەدەن بە بێی ئەوەی بیر لەوە بكرێتەوە كە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیەو مەنزومەیكی ئەو حكومەتەیە ئەوەش بە ئاشكرا دیارە كە پشتگیری وبیانۆی واهی بۆ ئەو بابەتە تەنیا لێدانی پارتی یەو بەس.
نازانم بۆچی ئەوانە لە كاتی ئێستا دا وە قسە هاتوون ئەو كاتە رەخنەیان لە پەكەكە نەگرتووە كە بە هەموو شێوەیەك دەنگی ئازاد لە رۆژئاوا كپ دەكات و كادیر و لایەنگرانی حیزبەكانی تر زیندانی دەكاو ئازاریان دەدات.
بۆچی رەخنە لە ئەو جاش نێو دەولەتییانە ناگرن كە رێگری لە چاڵاكییەكانی رۆژهەڵات دەكەن وپێشمەرگەیان لێ‌ شەهید دەكەن دەبنە پاسەوان بۆ سەر سنورەكانی ئێران.
نازانم بۆچی لە و كاتەی كە سوكایەتی بەئاڵای كوردستان دەكەن دەنگیان دەرنایەت و ئیستا بەو شێوەیە فرمێسكی تیمساح دەرێژن.
نازانم بۆچی كاتەك كە بۆری نەوتیان كە بۆ داهات و قووتی خەڵكی كوردستانیان بی دابین دەكرد تەقاندەوە رەخنە یان لێ‌ نەگرتن.
ئەوەی ئێستاشكە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەیكات تەنیا ئەرك و واجباتی خۆیەتی و لە ئەنجامدانی واجباتیش وەكوو هێزەكی شەرعی پرس بە هیچ كەس ولایەنەكیش ناكرێت و ئەو هێزە ئیقلیمییەش تەنیا بۆ دروستكردنی نائارامییە نەوەك كە ئەوەی باس دەكرێت پاراستنی ئێید خان بیت هەربۆیەش باس كردن لە شەری براكوژی دەستەواژەیەكی غەلەتە و تەنیا بۆ ورژاندنی هەست خەڵك بەكار دەهێنرێت و بەس
إنهاء الدردشة
Top