موزایدەچییەكان ،فرمێسكی تیمساحتان بۆ كێیە؟

موزایدەچییەكان ،فرمێسكی تیمساحتان بۆ كێیە؟
كاتەك كە پێشمەرگە وەكو ئەكی سەرشانی خۆی هەڵ دەستیت بە بەرگری كردن لە ناوچەكانی كوردستان و لە لایەن هێزەكی نایاساییی سەر بە چەتەكانی ئەقڵیمی پەڵامار دەدرێت ،لە هەمان كاتدا بە بیركردنەوەیەكی تەسكی حیزبایەتی بە بێی ئەوەی بەرژەوەندییە باڵاكانی حكومەتی هەرێم لە بەرچاو بگرن ئەو هێزە نیشتمانییەی هەرێم بە هێزی پارتی لە قەڵەم دەدەن بە بێی ئەوەی بیر لەوە بكرێتەوە كە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیەو مەنزومەیكی ئەو حكومەتەیە ئەوەش بە ئاشكرا دیارە كە پشتگیری وبیانۆی واهی بۆ ئەو بابەتە تەنیا لێدانی پارتی یەو بەس.
نازانم بۆچی ئەوانە لە كاتی ئێستا دا وە قسە هاتوون ئەو كاتە رەخنەیان لە پەكەكە نەگرتووە كە بە هەموو شێوەیەك دەنگی ئازاد لە رۆژئاوا كپ دەكات و كادیر و لایەنگرانی حیزبەكانی تر زیندانی دەكاو ئازاریان دەدات.
بۆچی رەخنە لە ئەو جاش نێو دەولەتییانە ناگرن كە رێگری لە چاڵاكییەكانی رۆژهەڵات دەكەن وپێشمەرگەیان لێ‌ شەهید دەكەن دەبنە پاسەوان بۆ سەر سنورەكانی ئێران.
نازانم بۆچی لە و كاتەی كە سوكایەتی بەئاڵای كوردستان دەكەن دەنگیان دەرنایەت و ئیستا بەو شێوەیە فرمێسكی تیمساح دەرێژن.
نازانم بۆچی كاتەك كە بۆری نەوتیان كە بۆ داهات و قووتی خەڵكی كوردستانیان بی دابین دەكرد تەقاندەوە رەخنە یان لێ‌ نەگرتن.
ئەوەی ئێستاشكە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەیكات تەنیا ئەرك و واجباتی خۆیەتی و لە ئەنجامدانی واجباتیش وەكوو هێزەكی شەرعی پرس بە هیچ كەس ولایەنەكیش ناكرێت و ئەو هێزە ئیقلیمییەش تەنیا بۆ دروستكردنی نائارامییە نەوەك كە ئەوەی باس دەكرێت پاراستنی ئێید خان بیت هەربۆیەش باس كردن لە شەری براكوژی دەستەواژەیەكی غەلەتە و تەنیا بۆ ورژاندنی هەست خەڵك بەكار دەهێنرێت و بەس
Top