ئایا ووڵاتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا بەرگری لە كەمە نەتەوەكان دەكات
March 4, 2017
وتار و بیروڕا
سەرەتای بابەتەكە بەمە دەستی پێكردوە.
لەوانەیە ئێستاكە خوالێخۆش بو(مەلا مستەفا)ناسراو بە(هەڵۆی چیای زاگرۆز)زەردەخەندەیەك بكات كاتێك هەواڵی ئەوەی پێدەگات ووڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕاستەوخۆ پاڵپشتی میللەتی كورد لە هەرێمی كوردستان بە چەك دەكات بۆ ئەوەی ڕووبەڕوی چەكدارانی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش) ببێتەوە.پێش بڕیاری ناردنی چەك بۆ هەرێمی كوردستان ئەم ووڵاتە بڕیاری سیاسیشی داوە بەڵام كاتەكە بۆ كاتی خۆی دانراوە و ئاشكرا ناكرێت.
ڕاستە هەناردە كردنی چەك زۆر دواكەوت چونكێ پێش زیارتر(40) چل ساڵ خوالێخۆش بو(مەلا مستەفا)لە ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) نوسرابو كە داوای كۆمەكی سەربازی(چەكی) لە ئەمریكا كردوە. دوای چەندین و چەندین ساڵ ئەم ووڵاتە بڕێك چەكەی بۆ هەرێمی كوردستان ناردوە بەڵام ئەم كۆمەكە كەمە بۆ ئەم بارودۆخە و شەڕە.
لە ساڵی(1972)خوالێخۆش بو(مەلا مستەفا)هەست و دركی بە دوا ڕۆژی دانیشتنەكان لەگەڵ حكومەتی عێراقی ئەوكات كردبو چونكێ لە نیازی خراپی ئەوان تێگەیشتبو و دەیزانی لە دوا ڕۆژ شەڕ دەست پێدەكاتەوە. ئەوەی
دەزانی سوپای عێراق هێرش دەكاتە سەر خاكی كوردستان.ئەوەبو بیربۆچونەكانی خوالێخۆش بو(مەلا مستەفا بارزانی) ڕاست دەرچون بەوەی دانیشتنەكان بێ ئەنجام بون، لە ساڵی 1975 شەر دەستی پێكردەوە سوپاش عێراقی ئەوكات بە هەموو چەكێك هێرشی كرد و ئەنجامەكەشی بەشێكی كوردستان وێران بوو.ڕاستە سوپای عێراق بەهەموو چەكێك هێرشی كرد بەڵام تێكچونی شۆرش بە هێز نەبو بەڵكو بە موئامەرەیەكی ئەقلیمی،دەولی بو.چەند ووڵاتێك كۆبونەوە لە ووڵاتی جەزائیر بۆ ئەم مەبەستە.
جێی گومان نیە لەو كاتەی شۆڕشی كورد لە ساڵی 1975 بە پلانێكی دەرەكی شكستی هێنا بەڵام لەو كاتەوە زۆر گۆڕانكاری مێژووی ڕویان داوە وەك هەڵوەشانەوەی بلۆكی ڕۆژهەڵات و ووڵاتی یوغسلاڤیایی كۆن.میللەتی كوردیش سودی لە هەردوو شەڕی كەنداو 1991-2003 وەرگرتوە چونكێ توانیان هەموو خاكی كوردستان یان بەشێكی زۆری بەگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان(حكومەتی هەرێم).
(مەسعود بارزانی)كوڕی خوالێخۆش بو(مەلا مستەفای)ە و ئەو سەرۆكی هەرێمی كوردستانە بەو فەلسەفەی كوردستانی پێوە بەڕێوەدەبات توانویەتی ئارامی،پێشكەوتن،ئاوەدانی بۆ هەرێمی كوردستان دەستەبەربكات و پەیوەندیەكی بەهێزی لەگەڵ ووڵاتی توركیا هەیە،لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێرانیش پەیوەندیەكی گونجاوی هەیە.
ئەوەی وەك خۆی ماوەتەوە لەسەردەمی خوالێخۆش بو(مەلا مستەفا) تا ئێستا ئەوەیە میللەتی كورد لە ووڵاتی عێراق وەك كەمینە سەیردەكرێت بەڵام بەهۆی پێداگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان(كاك مەسعود بارزانی) وەك پێكهاتەیەكی سەرەكی هەژماردەكرێن ئەمە جگە لەوەی میللەتی كورد خۆیان كەلتور و سەقافەتی خۆیان پاراستوە بۆ ئەوەی لەناو زۆریەنی دانیشتوانی عەرەبی ئەم ووڵاتە نەتوێنەوە.لە ڕوی ئاینی میللەتی كورد سونە مەزهەبن بەڵام لێبوردەن و بڕوایان بە دیموكراتی هەیە. ئەمە جگە لەوەی كەمە نەتەوەكان و فرە ئاینەكانی تری عێراق لە هەرێمی كوردستان هەست بە مەترسی ناكەن و بە ئارامی دەژین.
لەدوای نسكۆی ساڵی 1975 تا بەهاری 1991میللەتی كورد لە هەرێمی كوردستان لە شۆڕش بەردەوام بون بۆ بەدیهێنانی دەسەڵاتێك وەك ئۆتۆنۆمی بەڵام بەهۆی دڕەندەیی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق ڕووبەڕوی چەندین جۆری كۆمەڵكوژی و تاوانی دژی مرۆڤایەتی بونەتەوە وەك كیمیابارانی هەڵەبجە،دوو ئەنفال،ڕوخانی نزیكەی 5000گوندی كوردستان.
بەهۆی نەخشەدانان و بیركردنەوەی میللەتی كورد لە سەربەخۆیی بۆ كوردستان،دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش)لەساڵی 2014 لەدژیان جولێندرا تا ئەم هەنگاوە دوابخەن وەیان لەباری ببەن.ئەم هەنگاوەی داعش دژی هەرێمی كوردستان زەرەرێكی گیانی و مادی زۆری لێكەوتەوە.وەك هەموومان دەزانین داعش مەترسیە بۆسەر ئاشتی و ئارامی ووڵاتانی ناوچەكە و ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریكا بۆیە هەموو ووڵات و هێزەكان ڕێكەوتن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم مەترسیە.
ئەوەی گرنگە لە هاتنە پێشەوەی ئەم بارودۆخ و ڕوداوانە ووڵاتانی جیهان لە ئەمریكا،ئۆڕوپا بەحەزەر بون یان دەترسان لە تێوەگلان لە كێشەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست بەڵام دوای داگیركردنی شاری موسڵ و هێرش كردنە سەر هەرێمی كوردستان ئەم ووڵاتانە كەوتنە ژێر ئەمری واقع كە دەبێت هەڵوێستی تر وەرگرن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم ڕێكخراوە تیرۆریستیە تا كەمە نەتەوەكانی ئەم ناوچەیە لە هەڕەشەی لەناوچون بپارێزن.
ووڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا(ئۆڕوپا) لە دوای دەست پێكردنی شەڕی سارد تا هەڵوەشانەوەی یەكێتی سۆڤیەتی پێشو و یوغسلاڤیای كۆن لە سەدەی پێشو ڕوبەڕوی هەمان كێشە و بارودۆخ بونەوە بەڵام نەیان دەتوانی هەڵوێستی بەكردار وەرگرن چونكێ بۆ ئەو كات دەكەوتە قالبی دەست تێوەردانی ناوەوەی ووڵاتان.ئێستاش گۆڕانكاری زۆر لەسەر ئاستی سیاسەتی نێودەولەتی ڕویان داوە بۆیە ئەم ووڵاتانە هەڵوێستی راستی ڕووبەڕونەوەیان هەڵبژارد تا كەمە نەتەوكان لە مەترسی لەناوچون بپارێزن.
لەكۆتایی زۆری ڕۆژنامەنوسان،كۆمەڵی مەدەنی،نوخبەیی سیاسی پێیان وایە ئەو هەنگاوەی سەرۆكی ئەمریكا ئۆباما زۆر ڕاست بو كاتێك بڕیاری دا هێرش بكاتە سەر ئەم ڕێكخراوە تیرۆریستیە و دوایش بەهۆی دبلۆماسیەتی ئەوان ووڵاتان هاوهەڵوێست بون تا بەژداری كردەوەی سەربازی بن.
تێبینی-
سەرۆكی نوێی ئەمریكا(ترامپ)لێوانی توندی بەهێزی دژی گشت ڕێكخراوە تیرۆریستیەكان داوە بەڵام هەنگاوی عەمەلی تا ئێستا دەستی پێنەكردوە..