عەبدوڵای كۆیخا موبارەك ناحەقی نییە چوون سەركردەكەی دارێژەی شەری ناوخۆ بووە.

عەبدوڵای كۆیخا موبارەك ناحەقی نییە چوون سەركردەكەی دارێژەی شەری ناوخۆ بووە.
بزوتنەوەی گۆران توشی جۆرە ك سەر لێشێواوی بووە نازانیت ئەگەر شەری ناوخۆییی رووبدات تەواوی هێزەكوردستانییەكام زەرەرمەند دەبنحەزوو ئارزووی بزوتنەوەی گۆران لەوە سەرچاوەی گرتووە مادام كە بۆ من نەبوو با بۆ كەس نەبیت هەر لە سەر ئەو ئەساسەیە كە پشتیان لەهەرچی دامەزراوەی شەرعی كوردستانە كردووە و بە بەردەوام هەڵسوراوانیان بە شێوەی جۆراو جۆر هانی ئەو گروپە چەتەیە دەدەن كە بە شێوەیەكی نایاسایی كاریگەری نەرێنیان لە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان كردووە .
ئەوە جاری یەكەم نییە كە هەڵسوراوەكی بزوتنەوەی گۆران لە دەرس وەرگرتن لە سەركردە سەر لێشێواوەكەیان هەوڵی تەقاندنەوەی بۆری نەوت و غازی چەمچەماڵی دا و لە كاتی ئێستاشدا هانی شەری براكوژی دەدات.
بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر زاری سەرکردەیەکی، پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ دەردەبڕێت و هاندەر دەبێت، تەنانەت ئامادەییش بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی دژی پێشمەرگە دەردەبڕێت.
عەبدوڵای کوێخا موبارەک، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: ”بەڕاستی میللەتێکی سەیرین! تا دوێنێ دەوترا ئەوە بۆ ھێزێک نییە بەرەنگاری پارتی ببێتەوە و گفتوگۆ و قەڵەم سوودی نییە، کەچی ئەمڕۆ دەڵێن نا بۆ شەڕی برا کوژی“.
بە بڕوای ئەو سەرکردەیەی گۆڕان، ”میللەتێکین زۆر بە خراپی سەرمان لێ شێواوە، چاکوخراپی دوێنێ و پێرێمان بیر نامێنێ، خراپە کردن جێی مەترسی نییە، چونکە زوو بیر دەچێتەوە و نابێتە مێژویەکی ڕەش بۆت“.
لە کۆتاییشدا سەرکردەکەی بزووتنەوەی گۆڕان دووپاتی کردووەتەوە، ئێستا هەرچی ڕووبدات، ”گوزەرانی خەڵک لەمە خراپتر نابێت“ و بە گوتەی ئەو: ”ڕەنگە خێریشی پێوە بێت“. هاوکات ئامادەیی بۆ پشتیوانیکردنی ئەوانە دەردەبڕێت کە شەڕ لە دژی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن و هیوای سەرکەوتن بۆ ”ھەر ھێزێکی کوردی“ دەخوازێت کە دژ بە پێشمەرگە دەوەستێتەوە و وەستانەوەی لە دژی پێشمەرگە بە وەستانەوە لە دژی ”پارتی“ لە قەڵەم داوە و ڕای گەیاندووە، هاوکاری ئەو هێزانە دەبێت.
و پشتگیری هەموو كەس و لایەنەك دەكەن تەنانەت هاو پەیمانییەتی لە گەڵ دوژمنانی كوردیش دەبەستن تەنیا ئەگەر بۆ لێدانی پارتی بیت لە لایەكی تر عەبدوڵای كۆیخا موبارەك ناحەقی نییە چوون سەركردەكەی دارێژەی شەری ناوخۆ بووە.
sopas
إنهاء الدردشة
Top