میدیاكانی سێبەر،جاش ئەقلیمییەكان سەریان لە یەك ئاخۆر دایە

میدیاكانی سێبەر،جاش ئەقلیمییەكان سەریان لە یەك ئاخۆر دایە
هەرچەندە كە ئەوە ئەمرۆ لە شنگاڵ رویدا شتێكی چاوەروان نەكراو نەبوو چوون مەبەست لە هێنانی چەتەكانی ئیقڵیمی بۆ ئەو شوێنە تەنیا دروست كردنی دووبەرەكی و نەهێشتنی ئەو سەقامگیرییەی كە بە خۆێنی پێشمەرگە لە شەری داعش هاتۆتە ئاراوە بە تایبەتی كە دروست كردنی هێزەك لە دەرەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو ناوچەیە بە تایبەتی بە ناو پاراستنی ئێزییدییەكان ئەو قەوانە كۆنەیە كە بەردەوام لە لایەن ووڵاتە ئقلیمیەكانەوە لێدەدرێتەوە چوون ئەو ووڵاتانە ئەگە خەم و هەمیان ئایین و ئایینزاكانە ،بۆچی ئایین و نەتەوەكان و هاو نیشتمانیانی خۆیان دەچەوسێننەوە.
بەڵام ئەوەی كە لە هەموویان سەیر و سەمەرەتر ئەوەیە كە گوایە ئەو شەرەی كە جاشەكانی ئەقلیمی دەستیان پێكردووە لە گەڵ دامەزراوەی پێشمەرگە نییە و ئەو شەرە تایبەتە بە پارتی هەر بۆیەش وەكوو هەموو جارەك مەوتونەتە خۆ و بە شێوەی جۆراوجۆر لێدوانی دور لە مەنتق و دژ بە پارتی دەدەن سەرەرای ئەوەی كە ئەو دەستانە بۆ كورد و خەڵكی كوردستان ئاشكرا بوونە چوون سەرچاوەیان هەمان ئەو سەرچاوەییە كە جاش ئەقلیمیەكان فەرمانیان لێوەردەگرن.
هەربۆیەش لە بری ئەوەی كە لایەنگری لە پەڵاماردانی مەنزوومەیەكی حكومەتی هەرێم بكەن و بە لایەنگرییەكی راستەوخۆ شەرعییەت بە بوونیان بە شێوەی نایاسایی و دژبە بەرژەوەندییەكانی هەرێم دەدەن
Top