پەکەکە وەک جەستەیێکی ناموی نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستانە
March 4, 2017
وتار و بیروڕا
کەواتە ێێوە هەر لە دەسپێکی خەباتتان بڕواتان بە دۆزی ڕەوای کورد نەبووە و نیە بویە لە کوێ دۆزی کۆرد هەنگاوێک بەرەو پێشەوە ڕۆیشت بێت و بەرەوپێشەوە بڕوات لەوێدا ێێوە بونەتە کوسپ و دەبنە کوسپ لە بەردەم دۆزی ڕەوای نەتەوەکەماندا وەئەمە ڕێک ئەو شتەیە کە دوژمنان و ناحەزانی کوردو کوردستان مەبەستیان بووە و ومەبەستیانە.
شایانی باسە پارتی کرێکارانی کوردستان ئەمڕو بویتە سەریەشەیێکی گەورە لە بەردەم دوزی نەتەوەی کورد دا لە هەمو بەشەکانی کوردستان و هاوپەیمانە لە گەڵ هەمو ئەو دەوڵەت و ڕێکخراوانەدا کە دوژمنی ژمارە یەکی کوردو کوردستانن و لە هەمو ئەو شوێنانەدا حزبێکی دامەزراندووە بە ئامانجی خزمەت گەیاندن بە مەرامی گڵاوی دوژمنانی سەربەخویی کوردستان لە باشوری کوردستان لە لایێک و ولە لایێکی تریشەوە ڕێگریکردن لە و پێشکەوتنانەی کە لە بەشەکانی تری کوردستان دێنە ئاراوە و بە تایبەت لە باکوری کوردستان دا کە بینیمان چون و بە چ شێوەیێک پاشەکشەیان بە سەرکەوتنەکانی هەدەپە کرد بو بەرژەوەندی ئێران و ئەسەدو مالیکی بە هاوکاری حزبە چەپڕەوەکان و شوفینیەکانی تورکیا و پڕوسەی ئاشتیان لە ناو برد و بونە هۆی کاوڵکاری و وێرانکردنی باکوری کوردستان وبیانوی گەورەیان دا دەست جەندرمەکانی تورک ودواتر زیندانی کردنی سەرکردەکانی هەدەپە و کە هەتاکو ێیستا بە داخەوە ئەم ڕەوشە لە باکوری کوردستان بەردەوامە وکوتایی پێ نەهاتووە.
پەکەکە لە کاتێکدا مەیدانی خەباتی لە باکوری کوردستانە کەچی نەک هەر تائێستا گۆندێکی باکوریان ڕزگار نەکردووە بەڵکۆ باکوری کوردستان بەرەو وێرانیەکی تەواویان بردووە و دەیەوێت بەشەکانی دیکەی کوردستانیش بەو دەردە ببات بە تایبەت باشور ی کوردستان وە ئەوەی ئەمڕو لە دەڤەری شنگال ڕودەدات وڕێگری لە پێشمەرگەکانی ڕوژئاوا دەکرێت بو چۆنە نێو ڕوژئاوای کوردستان وچوڵنەکردنی دەڤەری شنگال سەرەڕای ئەوەی کە چەندین جارە ئاگادار دەکرێنەوە ناوچەکە چوڵ بکرێت بەڵام نەک هەر چوڵیان نەکردووە بەڵکۆ خویان بە خاوەن ماڵ دەزانن و پێشمەرگەی کوردستانیش بە بێگانە.
پەکەکە لە ڕوژئاوا ئەجیندای ئەسەد جێبەجێ دەکات و لە باشوری کوردستان ئەجیندای مالیکی و بووەتە بەشێک لە حەشدی شەعبی وهەروەها لە ڕوژهەڵاتی کوردستانیش بووەتە ڕێگر لە بەردەم حزب و لایەنەکانی ڕوژهەڵاتی کوردستان و سەرچاوەی هەمو ئەمانەش ئەو نەخشە سیاسیەیە کە لە تارانەوە ئاراستەی دەست و پەنجەکانیان دکرێت .
لە کوتایی دا پارتی کرێکارانی کوردستان هەر وەک لە مانشێتی وتارەکەم دا ئاماژەم پێداوە جەستەیێکی نامۆی مەترسیدارە و دژی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستانە پێویستە ڕێگری لێبکرێت چۆنکە ئەوەی ئەمڕو پەکەکە دەیکات پیلانێکی هەرێمیە لە دژی سەربەخویی کوردستان و هەوڵێکە بو سەپاندنی هەژمونی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان بە سەر ێیڕادەی سیاسی نەتەوەکەماندا.