شەكانەوەی ئاڵای كودستان بەسەر باڵەخانەی فرۆكەخانەی ئـــــەتـــــاتــــــۆركــــــــدا

شەكانەوەی ئاڵای كودستان بەسەر باڵەخانەی فرۆكەخانەی ئـــــەتـــــاتــــــۆركــــــــدا
بزوتنەوەی گۆران بە جۆرەك تووشی هیستریا بوونە كە سنوورەك یان بۆ هیچ پرەنسیبەكی ئەخلاقی و مرۆڤی نییە و پەلاماری هەموو ئەو كائیناتە دەدەن كە بە پێچەوانەی ئەوانەوەبیر بكەنەوە و هەركەسەكیش سەروەرییەك تۆمار بكات دژی دەوەستنەوە تەنانەت ئینكاری ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەكەن.
ئەوەی كە لە هەموو دوونیادا عورفە و بە پرۆتۆكۆلی دیپڵۆماسی نێوان ووڵاتانەوە بەستراوەتەوە رێزگرتنە لە هەندەك لە ئەو پرەنسیبانە ،لەوانەش رێز گرتن لە ئالا و داب و نەریت و تەنانەت سروودی نیشتمانی ئەو ووڵاتانەیە و ئەوەی كە وولاتان بە یەكەوە دەبەستیتەوە هەموو جۆرە پەیوەندییەكی بارزرگانی ،سیاسی،كڵتوری تەنانەت عەسكەرییە و ئەوەش شتەكی نوێ‌ نییە كە باسی لێوە دەكەن و ئەوەی كە لە هەمووی گرینگترە ئەو هاوسیێەتییەیە كە ناچارت دەكات نەخشە رێگایەكی دیارت هەبێت بۆ ئەوەی ووڵات بە رێوە ببەیت.
بەڵاملە دیدی ئێمە ئەوە گەورەترین سەركەوتنە كە هەرێمی كوردستانبە گشتی و بە دیاریكراوی سەرۆك بارزانی لە هەوڵەكانی وا لەو ووڵاتە بكات كە تەنانەت ناوی كورد و كوردستان و هەر شتەك كە بۆنی ئاڵای كوردستانی لێ بێت قە دەغە بوو بەڵام لە ئێستادا لە درێژەیە ئەو سیاسەتەبوو كە سەرۆك بارزانی توانی پێشمەرگەی كوردستان لە خاكی كوردستانی باشوور بجولێنیت و بە داخل بوون بە خاكی توركییا و لە ژێر چەتری ئەمنی زۆر تووندا سەرپەرەستی و هاوریەتی كرا تاوەكوو چووە ناو رۆژئاوا پرسیارەكەی من لە عەدنان عوسمان ئەوە یە ئەگەر تەنیان الف و بێی سیاسەت بزانیت دەتوانیت دەرك بەو بابەتە بكات كە چۆن ئاڵای كوردستان بە سەر ئەو ئالییەتانەی كە بۆ كۆبانێ‌ دەچوون دەشەكایەوە.دەتوانیت عەدنان عوسمان ئەوەمان بۆ شی بكاتەوە ئاخۆ تێپەر بوونی پێشمەرگە بە جل و بەرگی خۆی واتای چییە؟
بەڵام رەخنە گرتن لە شەكانەوەی ئاڵای كوردستان بە سەر باڵاخانەی فرۆكەخانەی ئاتاتورك ئەگەر بە روواڵەت بابەتەكە باس دەكەیت و هەموو هەوڵەكانت بۆ شكاندنی شكۆی پئەو هەوڵانەیە كە سەرۆك دەیدات، بەڵام لە راستیدا بە بێی ئەوەی خۆت بیری لێبكەیتەوە ،دەڵیت" شەكاندنەوەی ئاڵای كودستان بەسەر باڵەخانەی فرۆكەخانەی ئــــــــــەتــــــــاتـــــــــۆركـــــــــــــــــدا " دان پێدنانە بە ئەو هەوڵانە .
Top