" پێشمەرگە،سەرۆك مسعود بارزانی "،جێگەی شانازیی هەموو جیهانن

گەر گیانفیدایی پێشمەرگە، پلانە سەركەوتووەكانی سەرۆك مسعود بارزانی بۆ بەرگریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان و رووبەرووبوونەوەی درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و ئازادی نەبوایە ، هیچ كات لە قۆناغی ئێستاماندا دۆز و ناوی میللەتی كورد لە جیهاندا نەدراوشایەوە .پێشمەرگە خاوەنی‮ ‬سەدان سەروەری شانازیی و سەرفرازییە و كوردی سەربڵند كردووە و هەزارەها داستانی ‬قارەمانیەتی‮ ‬و ئازایەتییە،‮ ‬لەسەر زاری‮ ‬سەرۆكە گەورەكانی‮ ‬دونیا ناوی‮ ‬پێشمەرگە هات و بە هێمای‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬و سەركەوتن و ئازایەتی‮ ‬وەسفكراوە لە میدیا جیهانیەكاندا بایەخی‮ ‬زۆری‮ ‬پێدراوە‮. ‬لە جیاتی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬شەڕی‮ ‬زەمینی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬كرد بۆ ئەوەی‮ ‬دەسەڵات و ژیانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و مەدەنی‮ ‬بەردەوام بێت،‮ ‬ئاژانس و گۆڤار و ماڵپەر و كەناڵە بە ناوبانگەكانی‮ ‬جیهان‮ ‬ڕۆژانە باس لە بەدیهاتنی‮ ‬خەونی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كورد دەكەن‮. ‬لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست هەموو كێشەكان‮ ‬یەك‮ ‬ڕەگ و ریشەیان هەیە و هەموویان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیستەمە سەقەتەی‮ ‬كە دەوڵەتی‮ ‬بۆ شەڕكردن و ناسەقامگیری‮ ‬و پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬دەرەكی‮ ‬بەرهەمهێناوە،‮ ‬نەك دەوڵەتێكی‮ ‬بەرهەم هێنابێت بەپێی‮ ‬ویست و خواستی‮ ‬نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكانی‮ ‬ناوچەكە بێت‮. ‬ سنوورەكانی‮ ‬سایكس-پیكۆ‮ ‬غەدرێكی‮ ‬گەورە و هەڵەیەكی‮ ‬گەورەیە بەرامبەر كورد كراوە،‮ ‬كاتی‮ ‬ئەوە هاتووە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئەو هەڵەیە راست بكاتەوە و پشتیوانی میللەتی كورد بن لە كاتی بریاردان بۆ دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان ..
دوژمنانی كورد هەموو چەك و پیلانگێرییەكیان دژی كورد بەكارهێنا تا لە بەدیهێنانی مافەرەواكانی لەوانە سەربەخۆیی كوردستان بەلارێدا ببەن و بێ‌ هیوا و ئومێدی بكەن.‬ئێمە مێژوویەكی‮ ‬ناخۆشمان لەگەڵ رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراقدا هەیە،‮ ‬نامانەوێت ئەم مێژووە دووبارە بێتەوە و بگەرێینەوە بۆ خاڵی‮ ‬سفر،‮ ‬كاتی‮ ‬ئەوە هاتووە گەلی‮ ‬كوردستان خۆی‮ ‬بڕیار لە سەر ئایندەی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات‮. ‬ لە دەسپێكی‮ ‬ساڵی‮ ‬تازەش لە میانەی‮ ‬كۆبونەوەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەگەڵ كونسوڵی‮ ‬وڵاتان لە هەولێر جەختی‮ ‬لەسەر ئەوە كردەوە گەلی‮ ‬كوردستان بڕیار لەسەر شێوازی‮ ‬پێوەندی‮ ‬ئایندەی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدا دەدات،‮ ‬لە رێگەی‮ ‬ریفراندۆمەوە بە چاودێری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بڕیار لە مافی‮ ‬چارەنوسی‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات‮. ‬هاوكات لەگەڵ ئەو هەنگاوانەی‮ ‬نراوە،‮ ‬هەروەها سەركەوتنەكانی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان كە لە ئەمرۆدا هەرێمی‮ ‬كوردستان بەشدارە لە هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دژی‮ ‬داعش،‮ ‬پێویست دەكات سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان هەوڵی‮ ‬بە دەستهێنانی‮ ‬رازیبونی‮ ‬نا فەرمی‮ ‬ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمریكا و توركیاو ئێران بدات‮. ‬لەو بارودۆخە سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬و سەربازییەی‮ ‬كە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان رەخساوە پێویست دەكات هەموو لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان بۆ ریفراندۆم پشتگیر و پشتیوان بن‮. ‬چونكە ئەم هەوڵە مەسەلەیەكی‮ ‬حزبی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو مەسەلەیەكە چارەنووسی‮ ‬گەلێكی‮ ‬پێوەبەندە،‮ ‬دەبێت ئەجێندای‮ ‬دەرەكی‮ ‬و كێشە ناوخۆییەكان وەلابنێن و هەموومان كار لە سەر‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و ریفراندۆم بكەین‮. ‬ ئایندەی‮ ‬كوردستان لە ئێستاوە نەك دوای‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬داعش،‮ ‬هەر ئەوە دەبێت كە گەلی‮ ‬كوردستان بە رێگەی‮ ‬سندوقی‮ ‬دەنگدان بڕیاری‮ ‬لەسەر دەدات و هەر لەسەر بنەمای‮ ‬ئاكامی‮ ‬ئەو دەنگدان و راپرسییەش هەرێمی‮ ‬كوردستان پێش هەمووان لەگەڵ بەغداو دوای‮ ‬ئەوانیش لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬وتووێژ دەكات،‮ ‬هەر لەبەر رۆشنایی‮ ‬بڕیاری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان مامەڵە لەگەڵ كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دەكات‮. ‬شانازییەكی‮ ‬تری‮ ‬پێشمەرگە ئەوەیە كە سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەمیشە خۆی‮ ‬بە پێشمەرگە زانیوە و ناساندووە،‮ ‬بەر لە هەموو كار و سەرۆكایەتییەك‮. ‬
گشت بانگهێشت و سەردانەكانی سەرۆكی كوردستان هێژا مسعود بارزانی و پێشوازیكردنی لە ناوەندەكانی بڕیاری جیهانی وەك كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن و ئیقلیمی وەك كۆشكی سپی و كۆشكی ئیلزی و كۆشكی چانكایا و كۆشكی كرملین و بەرلین و بروكسل و ڤاتیكان و ریاز و دەوحە بەڵگەیە لەسەر بەهێزی پێگەی سەرۆك بارزانی و ئەوەی كە جیهانی دەرەوە بە رێزەوە سەیری پێگەی سەرۆك بارزانی دەكەن. لە دونیایی ئەمڕۆدا هەرێمی كوردستان پێگەو ناوبانگێكی باشی دەركردووە و بەرژەوەندی وڵاتە زلهێزەكان كەوتۆتە هەرێم و پێویستیان بە هەرێم هەیە و بەهۆی باری ئارامی و سەقامگیری مەیلی دروستكردنی پەیوەندیان لەگەڵ هەرێم هەیە، هەروەها لە ئێستادا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گۆڕانكاری گەورە و ریشەیی دەرباز دەبێت و پێدەچێت گۆڕانكاری بەسەر نەخشەی سیاسی و جوگرافی دەڤەرەكەدا بێت و دەرفەتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی زیاتر بڕەخسێت كە لەو حاڵەتەدا هەرێم پێویستی بە سەرۆكێك دەبێت كە پەیوەندی بەهێزی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت دەوڵەتە زلهێزەكانی رازی بكات بە دانپێدانان بە دەوڵەتی كوردی، بڕیاری راگەیاندنی دەوڵتیش خۆی لەخۆیدا پێویستی بە بڕیاری سەرۆكێكی بوێرو حەكیم و بەئەزمون هەیە كە پەیوەندی بەهێزی لەئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەبێت، چونكە پەیوەندی نێودەوڵەتی بەشێكە لە پەیوەندی كۆمەڵایەتی كە رۆڵی سەرۆك تێیدا بەرجەستەیە، ئەگەر سیاسیەك بتوانێت پایەی كۆمەڵایەتی بەهێزی خۆی لە بەرامبەر هاوتاكانی بسەلمێنێت ئەوا خەڵكی سودمەند دەبن و ئاسۆیەكی گەش چاوەڕێی ئەو خاك و نیشتمانە دەكات.
Top