گەڕانەوەیک بۆ ساڵی١٩٨٤

گەڕانەوەیک بۆ ساڵی١٩٨٤
ئەم شیعرە لە ساڵی ١٩٨٤ بۆ یادی بارزانی نەمر نووسراوە، بە هەموو کەموکورتیەکانیوە وەک بیرەوەری حەزم کرد بڵاوی بکەوە
بۆ بارزانی نەمر

بۆو کوردە دەگریم بۆتە هەزار جۆر
باڵندەی بەفرن کەوتوونە ناو تۆڕ
یەکتر دەکوژن بەس بۆ پارەی زۆر
گوێ نادەن بەوەی کە دەبن سەرشۆڕ
شادەماری کورد هەستە لەناو گۆڕ
چەندین چەوساوە بۆ تۆ چاوەنۆڕ
زامی کۆن و نوێم تێکەڵ بوونەوە
ئاغا و دەرەبەگ تێهەڵچوونەوە
کێردیان بۆ گەردنی کوردان سوونەوە
چەندین مەم و زین لێک جوێ بوونەوە
شادەماری کورد هەستە لەناو گۆڕ
چەندین لێقەماو بۆ ۆ چاوەنۆڕ
ئێمەین خانەخوێی فرمێسک و خوێن
ئازادیش ئەو دووەی لە ئێمە دوێن
لەناو سەنگەران سوورەگوڵ دەڕوێن
لە سای خۆفرۆشان هەموو هەڵدەپسێن
شادەماری کورد هەستە لەناو گۆڕ
کوردستان نوقمی واوەیلا و شەپۆڕ
هەر تۆ بووی ناڵەی چەوساوەت دەبیست
گیان فیدای گەل بووی لە کاتی پێویست
تاشەبەرد هەبا کورسیت نەدەویست
گرتت بەرزترین لوتکەی سەدەی بیست
شادەماری کورد هەستە لەناو گۆڕ
چینی زەحەمەتکێش بۆ تۆ چاوەنۆڕ
دوژمن بەزێن بووی سوارچاکی مەیدان
زۆر قەڵای جەور و ستەمت تێکوەردان
زۆر لاوی وەک منت بۆ خەبات هاندان
چەند ساڵ خەباتت فەخرە بۆ کوردان
شادەماری کورد هەستە لەناو گۆڕ
ئەمجارەش سەری دوژمن بکەوە شۆڕ
بارزانی بەڵێن بۆ تۆو گەلی خۆم
ریگای تۆم گرتووە دەڕۆم هەر دەڕۆم
ئەو سەنگەرەی تۆ بەجێت هێشتووە بۆم
دوا پاروە نانی ژیانی لێ دەخۆم
شادەماری کورد هەستە لەناو گۆڕ
گەلی کورد تێکڕا بۆ تۆ چاوەنۆڕ
Top