كۆنفراسى ئاسایشى جیهانى- میونشن:-

كۆنفراسى ئاسایشى   جیهانى- میونشن:-
كۆنفراسێكى ئامانجداره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سیاسى و توند ئاژۆییه‌كان، ساڵانه‌ چه‌ندین سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و كه‌سایه‌تى بانگهێشت ده‌كرێن و گه‌نگه‌شه‌ى كێشه‌ و گرفته‌كانى وڵاتان ده‌كه‌ن بۆ دۆزینەوە ی رێگە چارە یە کی گونجاو . له‌ساڵى (1963) له‌سه‌ر ده‌ستى جه‌نه‌ڕاڵ (ئیدواڵد هیزیك ڤۆن كلیست شماینز) دامه‌زرا، ئامانجى له‌به‌ستنى ئه‌م كۆنفراسه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاره‌ساته‌كانى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى له‌ ساڵى (1944) كه‌ ئه‌و كات خۆى جه‌نه‌ڕاڵى سه‌ربازى بووه‌، زۆربه‌ى جار تاوانه‌كان و ڕووداوه‌ قێزه‌ونه‌كانى دژ به‌ مرۆڤایه‌تى بینیوه‌، به‌تایبه‌تى ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى له‌ده‌رحه‌ق منداڵ و ئافره‌تان ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌م جه‌نه‌ڕاڵه‌ به‌هۆى مرۆڤ دۆستى چه‌ندین جار ویستوویه‌تى (ئه‌دۆلف هیتله‌ر) بكوژێت تاكو كۆتایى به‌ تاوانه‌كانى جه‌نگى هیتله‌ر بهێنێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.
له‌به‌روارى (17/2/2017) (53)مین كۆنفراسى خۆى به‌ست له‌سه‌ر ئاستى جیهانى، نزیكه‌ى (30) سه‌رۆك و (80) سه‌رۆك وه‌زیران و (500) كه‌سایه‌تى جۆراوجۆر بانگهێشت كردبوو، زیاتر له‌ (4000) پۆلیس و ئاسایش له‌ میونشن ئاسایشى ئه‌م ناوچه‌یان ده‌پاراست.
له‌ماوه‌ى (3-4) ڕۆژ دا چه‌ندین دیدار و ڕا گۆڕینه‌وه‌ ئه‌نجامدرا، نزیكه‌ى (38) پانێڵ سازكرا، كه‌ زیاتر له‌سه‌ر پرسى سیاسى و سه‌ربازى "تیرۆر" و شه‌رى سوریا و په‌یوه‌ندیه‌كانى نیوان ڕووسیا و ئه‌مریكا بوو.
له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م كۆنفراسه‌ ئه‌وه‌ى گرینگ بێت بۆ هه‌رێمى كوردستان، جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێز (مه‌سعود بارزانى) به‌ بانگهێشتى فه‌رمى به‌شدار بوو، سێیه‌م جاره‌ شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى ئه‌م كۆنفراسه‌ ده‌بێت، له‌میانى به‌شدارى جه‌نابى سه‌رۆك چه‌ندین دیدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و كه‌سایه‌تى جۆراو جۆر له‌سه‌ر ئاستى باڵا ئه‌نجامدا، وه‌ك:
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌رمینیا، به‌ڕێز (ئیدوارد نالبانتینا).
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، به‌ڕێز (محمدجواد زه‌ریفى).
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا، به‌ڕێز (جیمس مانیس).
نوێنه‌رى كۆڕبه‌ندى ئابوورى جیهانى داڤووس.
وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمى باڤاریاى ئه‌ڵمانیا، خاتوو (بیتا مێرك).
جێگیرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ناوه‌خۆ كوێت، به‌ڕێز (شێخ خالید جه‌راح سوباحى).
شاندى هاوبه‌شى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا له‌هه‌ردوو حزبى دیموكرات و كۆماریه‌كان،به‌سه‌رۆكایه‌تى سیناتۆر، به‌ڕێز (جۆن مه‌كین).
سه‌رۆكى حزبى سۆسیال دیموكراتى ئه‌ڵمانیا، به‌ڕێز (تۆماس ئۆپه‌رمان).
سكرتێرى گشتى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڕێز (ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرس).
جێگیرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، به‌ڕێز (مایك پێنس).
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به‌ڕێز (حه‌یده‌ر عه‌بادى).
سه‌رۆكى گرووپى پارێزگارى نێو په‌ڕله‌مانى ئه‌وڕووپا، به‌ڕێز (مانفرێرد ڤیبه‌ر).
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتاڵیا، به‌ڕێز (ئه‌نجه‌لینا ئاڵفانۆ).
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا، به‌ڕێز (ئۆر سه‌لا ڤۆنده‌ر لاین).
شاندى ئۆپزسیۆنى سووریا.
نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌هاوپه‌یمانیه‌تى شه‌ڕى دژى داعش، به‌ڕێز (برێت مه‌كگۆرك).
سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، به‌ڕێز (بینایى یه‌ڵدرم).
ئه‌وه‌ى جێگاى تێرمان و خۆشحاڵیه‌ جه‌نابى سه‌رۆك و شاندى یاوه‌رى، وه‌ك وڵاتێكى به‌هێز پێشوازیان لێكردوون و ڕۆلى جه‌نابى سه‌رۆك و پیشمه‌رگه‌یان بۆته‌ باس وگفتوگۆى سه‌ره‌كى، له‌میانى ئه‌م سه‌ردانه‌ زۆر به‌ڕوون و ئاشكرا باسى پرس و چاره‌نووسى كوردستان كراوه‌ له‌مه‌ڕ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى ئه‌ندامانى ئه‌م كۆنفراسه‌ پشتگیرى خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌مه‌ش ویست و ئاواتى هه‌رتاكێكى كوردستانه‌ به‌تایبه‌تى جه‌نابى سه‌رۆك، كه‌ زۆر دوور ده‌ڕوانێت ده‌یه‌وێت كوردستان بكاته‌ ده‌وڵه‌تێكى به‌هێز نه‌وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى لاواز....
Top