پێداچوونەوەی فیكری چارەسەری كێشەی پێكهاتەكان لە روانگەی قورئانەوە
March 1, 2017
وتار و بیروڕا
ئەو بەهایەی كە دەتوانرێت بیكەینە بناغەیەك لە بناغەكانی دەستوور، هەروەها قەڵایەك لە قەڵایەكانی ئاشتیی كۆمەڵایەتی، هەروەها رایەڵەیەك لە رایەڵەكانی یەكێتیی نەتەوە، بەڵام بەداخەوە (هەرچەندە داخ لە سیاسەت و بەڕێوەبردنی دەوڵەت و ژیان پێگەو بنكەی نییە)، نە دەوڵەتەكان و نە حكومەتەكان و نە سەركردەكانیش بە هەموو جۆرەكانیانەوە و نە زاناكانیش بە شێوەو چەشنەكانەوە ئاگایان لەمە نەبووە، ئەوان نەگەڕاونەتەوە بۆ بنەماكانی یەكترناسین كە مەبەستی خۆڕسكانەو رەمەكییانەی مرۆڤ و نەتەوەو گەل و ئایینەكان لەخۆدەگرێت، نەچوونەتە ژێر باری بەهاكانی دیموكراسی و بنەماكانی دەوڵەتی تازەوە، بۆیە نەتەوە بەم قۆناغەی ئێستا گەیشتووە، تا ئێستا چارەسەرەكە یەكێكە لەم دووانە، یان (يا أيّها الناسُ إنّا خلقناكمْ منْ ذكٓرٍ وأنثىٰ وجعلناكمْ شعوباً وقبائلٓ لتعارفوا إنّ أكرمكمْ عند الله أتقاكمْ إنّ الله عليمٌ خبيرٌ)، مەبەستەكە دیارو روونە كە لێكدانەوەی پێناوێت و بواری گۆڕین و گۆڕانكاریی هەڵناگرێت، چونكە فرەئیتنی، یان كەلتووریی یاسایەكی گەردوونی و یاسایەكی دانراوی چەسپاوەو دروستكراوی یەزدانیش هەرگیز قابیلی گۆڕان نییە، دانانی گەلان و نەتەوەكان وەك دانانی شەو و رۆژە، هەروەها وەك دانانی شاخە چەسپاوەكانە، هەر پلانێك، یان هەوڵێك بۆ سڕینەوەی یاسا دانراوەكان شكستخواردووەو ململانێیە لەگەڵ ئیرادەی خوای خوڵقێنەر، یان پێداچوونەوەیە بە فیكرو سیاسەت و رەفتار لەگەڵ دیموكراسی و مافی مرۆڤ و (زیاتریش لەم سەدەیەدا) خۆبەدەستەوەنەدان بە (ترسان لە ئازادی و فرەیی و فرەجۆریی)، چونكە ئەگەر نەتەوە هەر لەم دۆخەدا بێت، ئەوا با بگەڕێتەوە بۆ 13 سەدە لەمەوپێش، ئەگەریش نەتەوە دەستەوەسان و بێ ئیرادە بوو، با دیموكراسیی راستەقینە قبووڵ بكات، دیموكراسییش هیچ خەوشێكی تێدا نییە، ئەگەر بەو دیدە سەیری بكەین كە دەگوترێت دیموكراسی بریتییە لە بەرهەمی كۆششی ئادەمیزاد كە چەندین سەربوردەی شەڕو بەندایەتیی لە ناخ و ناوەڕۆكدا حەشارداوە، هاوكات ئازادی و كەرامەتی هەڵگرتووە، كاروبارەكان بە هەموو ناوەڕۆك و مەبەست و لێكدانەوەكانیان و لۆژیكی قورئان و تەورات و ئینجیل دەڵێت: (ولقد كرّمنا بني آدم)، بۆیە كاتی چاوەڕوانیی كەم ماوەو دەبێت یەكێك لەم دووانە هەڵبژێرن.