بەرد لە پەندی کوردیدا و نەوشیروان لە کاری سیاسیدا

بەرد لە پەندی کوردیدا و نەوشیروان لە کاری سیاسیدا
+ (بەردێک هەڵمەگرە قاچی خۆتی پێبشکێنی) وەک ئێستای نەوشیروان مستەفا کە باس لە کوردایەتی دەکات.
+ (بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنیەتی) وەک ئەوەی ئێستای نەوشیروان مستەفا کە باس لە پرۆسەی چاکسازی و بنبڕکردنی گەندەڵی دەکات.
+ (بەردی هەڵدەدا و سەری خۆی وەبەردەنێ) وەک ئێستای نەوشیروان مستەفا کە لە داخی سەرکەوتنەکانی سەرۆک بارزانی سەر بە ماڵی دوژمنانیشدا دەکات.
+ (بەردێک لە هەوا بێتە خوارێ بەر سەری فڵان دەکەوێ) وەک ئێستای نەوشیروان مستەفا کە خانەوادەی بارزانی نەمر بە هۆکاری زنجیرە شکستەکانی دەزانێ.
+ (بەردێک نەزان بیخاتە گۆمەوە بەسەد زانا نایەتە دەرەوە) وەک ئێستای نەوشیروان مستەفا کە پرۆسەی سیاسی تێکداوە و بە هەموو لایەنەکان ئاسایی ناکرێتەوە.
+ (بەرد لە شوێنی خۆی بە سەنگە) وەک ئێستای نەوشیروان مستەفا کە لە بازنەی کوردایەتی دەرچووە و لەگەڵ نوری مالیکی هاوپەیمانی بەستووە.
+ (وەک بەردی خڕ وایە و ناکەوێتە دیواری) وەک ئێستای نەوشیروان مستەفا کە هەر رۆژە و بە بارێکدا سیاسەت دەکا و نایەتە سەر رێگای راست.
+ (بۆتە بەردی بن گۆمێ) وەک ئێستای نەوشیروان مستەفا کە هەڵاتووە و لە بەریتانیا خۆی ون کردووە.
+ (دەیەوێ بە بەردێک دوو کێشکە بکوژێ) وەک ئێستای نەوشیروان مستەفا کە دەیەوێ جێگای پارتی و یەکێتی بگرێتەوە.
+ (سێبەری بەردی و بەقایە مێردی) وەک ئەوانەی لە کاری سیاسی و هاوپەیمانێتیدا بەقا بە نەوشیروان مستەفا دەکەن.
Top