بارزانی لە پێناو کورد و کردستاندا

بارزانی  لە پێناو کورد و کردستاندا
بارزانی یەکسانە بە خەبات ، تێکۆشان، ،قۆڕبانیدان بەدرێژایی قۆناغەکان هەر لە سەدەی ڕابردوو تا ئەمڕۆ بەردەوام لە ڕوبرو بۆنەوەی دۆژمنانی کوردو کوردستاندا بووە ولەم پێناوەدا مێژویێکی پڕ لە سەروەری و شانازی تومار کردووە چۆنکە تەنها ئامانجی بارزانی ڕزگار کردنی نەتەوەی کورد بووە لە ژێر دەستی و ناسنامە ی نەتەوەیی کورد لە نێو چوون و دامەزراندنی قەوارەیێکی سیاسی سەربەخۆ وەک هەر نەتەوەیێکی خاوەن دەوڵەت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

کەواتە شۆڕشی بارزانی هەتا ئەمڕو لە پێناو ئامانجێکی زور پیروز دا بووە . ئامانجێک کە لە پێناوی دا دەریایێک خوێن ڕژاوە و دەڕژێت کە ئەویش سەربەخۆ بوونی کوردستانە .

شۆڕشی بارزانی قوااغ بە قوااغ لە سە ربنەمای سیاسەتێکی ئەقڵاانی و حەکیمانە مامەڵەی لە گەڵ پێشهاتە سیاسیەکاندا کردووە لە هەردو قۆناغی خەبات دا واتە چەکداری و شارستانی بۆیە توانیویەتی
دۆزی کورد هەنگاو هەنگاو بەرە و پێشەوە پاڵ پێوە بنێت بە هاوکاری دڵسۆزان و کورد پەرەوران تا گەیشتوتە ئە م قوناغەی ێێستامان .

خوێندنەوەی لوژیکی سەرۆک بارزانی بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسیەکانی ئەمڕۆ وایکردووە پێگەی کوردو کوردستان لە ڕۆی سیاسی و دیبلوماسیەوە بگاتە ێاستێکی زور بەرز و زورێک لە دەوڵەتان بە بایەخەوە لە پێگەو ڕوڵی کاریگەری هەرێمی کوردستان بڕوانن بە سەرۆکایەتی بارزانی هەم لە سەر ئاستی سیاسی و دیبلوماسی وهەم لە سەر ئاستی سەربازی و ئەمنی و کولتوری ئەمەش ئاماژەیێکی ڕۆن و ئاشکرایە بۆ ئەو سیاسەتەو دیبلوماسیەتە سەرکەوتوانەی سەرۆک مەسعۆد بارزانی پەیڕەوی دەکات لە سەر ئاستی کۆمەڵکای نێودەوڵەتی دا بەگشتی و ناوچەکە بە تایبەتی.

بارزانی هەمو هەوڵەکانی خۆی چڕکردۆتەوە لە پێناو سەرخستنی پڕوژەی سەربەخۆیی کوردستاندا و هەنگاوی زور باشیشی بڕیوە لە م پێناوەدا و دوزی کورد نزیک بوتەوە لە گەیشتن بە ئامانجی کوتایی .

بویە لە کوتایی دا واباشە کورد لە کاتی ێیستادا ماڵی خوی ڕێک بخاتەوە و و یەک دەنگ و یەک هەڵوێست هاوشانی سەرۆک بارزانی هەوڵ بدەن پڕوژەی سه ربەخویی کوردستان بەرەو سەرکەوتنی یەکجارەکی ببەن و کات بە فیڕو نەدەن لە بەرئەوەی بە لە دەستدانی ئەم دەرفەتە زێڕینەی ئەمجارە واتە لە دەستدانی هەمو شتێک و گەڕانەوە بوۆ خاڵی سفر .
Top