ئێستا ئەو كاتەیە بەكهەلۆێست بەرەو بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو بنێین

ئێستا ئەو كاتەیە بەكهەلۆێست بەرەو بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو بنێین
ئەوانەی دەڵێن كاتی سەربەخۆیی كوردستان نییە و بە هەموو شێوازێكی خۆیان تاقی كردەوە دژایەتی و بەربەست لە بەردەم ئەو مافەرٍەوای میللەتەكەمان دروست بكەن ، ئەوانە هەمان كەس و تاخمی بەكرێگیراویی دوژمنانی سەربەخۆیی كوردستانن كە رابردووش دژایەتی بزاڤی رزگاریخوازی كوردیان كرد بۆ ئەوەی كورد نەگات بە ماف و ئامانجەكانی بەهۆی گۆرانکاری لەهەلومەرجی نیودەولەتی و ناوچەی و پێشکەوتنی دۆزی کورد نەخاسمە شەری تیرور و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە ئاسۆی سەربەخۆی رونتر کردەوە و پرسی سەربەخۆی کوردستانی لە ئاوات و گوتاری کلاسیکیەوە گۆری بۆ هەول و گوتاری پراکتیکی بەجۆریک ئێستا دۆست و دوژمن دەزانیەت کورد دەولەتی دەویت، کە چی لەم هەلومەرجە گرنگەدا لە بری هەولی یەکریزی و یەکخستنی تواناکان تەوژمێکی سیاسی لە کوردستان سەری هەلداوە کە ریشەی ئایدۆلۆژی هەیە و بروای بە دەولەتی نەتەوە نییە ، بەلام جورئەت ناکەن بەراشکاوئ ئەو راستیە بۆ رای گشتی ئاشکرابکەن، بۆ ئەوەی ئەم تیروانینە فکری بشارنەوە چونکە لەگەل خواستی خەلکی کوردستان یەکناگریتەوە، هەولئەدەن خەلک بێ هیوابکەن و ئیرادەی بەجۆری تێکبشکینن بڕوای بەسەربەخۆی نەبێت، بگرە زۆرجار پرسی دامەزراندنی دەولەت دەبەستنەوە بەبابەتی واوە کە نمونەی لەو جۆرە لە دنیا بە دی ناکرێت، وەک ئەوەی گەلانی دنیا کاتی سەربەخۆیان بەدەستهیناوە لە هیچیان کەم نەبوبیت ، لە کاتیکدا کەم میللەت هەیە کە بوبیت بە خاوەنی دەولەت و رەوشی لە ئیستای هەریمی کوردستان باشتر بێت، نەخاسمە لە ئیستادا ئەم رەوتە هەر بەوە نەوستاوە بەلکو تەخوین و پەلاماری هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەدات کە پشتیوانی سەربەخۆی دەکەن بە تیروانینی ئەوان مادام بروای بە سەربەخۆی هەیە ئەوە لە بەرەی پارتی یە یان پاشکۆی سیاسەتی پارتی یە، وەک ئەوەی سەربەخۆی خواستی دوژمنبیت و دژایەتی سەربەخۆی کوردایەتی بێت ،ئەم جورە لیدوان و گوتارانە ئەگەر هەندی خەلکی هەرزە و عەوامی پێی فریوبدرێت بەدیوەکەی تردا لای خەلکی هوشیار و نیشتمان پەروەر گەورەترین سەروەری و شانازی یە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێشەنگی کاروانی بەرەی سەربەخۆی کوردستان بێت ، ئەو کەس ولایەنانەشی کەوا بیردەکەنەوە زەمەن بۆیان دەردەخات کە لە بازنەی بەتالدا دەخولێنەوە، چونکە سەربەخۆی کوردستان ئاوات و ئامانجی خەلکی کوردستانە بۆیە بەرەی سەربەخۆی بەرەی خەلک. بۆیە دەڵێم كە سەربەخۆیی كوردستان هیوا و ئاواتی شەهیدان و تاك بە تاكی كوردستانییە و ستراتیژیی نەتەوەیی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و پارتی و سەرۆك بارزانییە ..

سەرۆك مسعود بارزانی لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو توانی هەنگاوی گەورە بە ئاڕاستەی تێگەیشتنی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی بۆ مافی چارەنووسی گەلەكەمان بەدەست بهێنێت. ئەمانەش هەموویی دەستكەوتی مێژوویین و رەهەندی دوورمەودای هەیە و دامەزراندنی كۆڵەگەی دانپێدانانی نێودەوڵەتییە بە چەسپاندنی مافەكانی گەلی كوردستان.لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، رۆڵی سەرۆك بارزانی لە چەسپاندنی پێگەیەكی نێودەوڵەتیی دیار و رۆڵێكی ئیقلیمی چالاك بۆ هەرێمی كوردستان بۆتە بەشێك لە راستییەكانی واقیع و دۆست و دوژمن شاهیدی بۆ دەدات.سەرۆك بارزانی لە سەر بنەما و پرەنسیپی ئەو خەباتەی گەلەكەمان و ئەو قوربانییە گەورەی داویەتی، كۆڵەگە و بنەمای دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دامەزراندووە، ئەم سیاسەتە ئەو سەردانانە ئیقلیمییانەی لێ بەرهەمهاتووە، لە پێش هەموویانەوە سەردانی ئوردن و ئەو پێشوازییە فەرمییەی شای ئوردن لە چوارچێوەی دانپێداناندا لە بەڕێزیانی كردووە، هەروەها دەوڵەتانی دیكەش وەك كوەیت و توركیا، كە ئەمەش لە خۆیدا پیشاندانی ئاستی سەركەوتنی سەرۆك بارزانی-یە بۆ پێشخستن و دەرخستنی رۆڵی كورد لە ناوچەكەدا.سەرۆك بارزانی لە میانەی سەركەوتنە گەورەكانی بۆ دەربڕینێكی ورد بۆ داواكارییە رەوایەكانی گەلی كوردستان و پابەندبوونی بە پرەنسیپی ئازادی و سەربەخۆیی و مافی گەلەكەمان لە بڕیاردانی چارەنووسی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی میحوەری ئیقلیمی دەركەوت، بەمەش توانی بگاتە تێگەیشتنی ئیقلیمی و ستراتیژی لەگەڵ گرنگترین دەوڵەتانی ناوچەكە. بۆیە ئاماژە و نیشانەكانی گەیشتن بە مافی سەربەخۆیی كوردستان روون و ئاشكران و سەركەوتن بۆ لووتكە نزیكە ..

لەم دۆخەدا پێویستمان بەوە هەیە بە هەموو لایەكی رابگەیەنین كە ناكرێ چیدی كورد لەو ناوچەیەدا مافی چارەنووسی لێ زەوت بكرێ، زەوتكردنی مافی چارەنووس بە هەر بیانوو و پاساوێك جگە لە درێژەدان بە سایەی داگیركاری بۆ خەڵك و بۆ هەرێمی كوردستان هیچ مانایەكی دیكە هەڵناگرێ. بۆیە نابێ چیدی رێگە بە هیچ دەوڵەت و لایەنێك بدرێ لە جیاتی كورد خۆی بڕیار لە چارەنووسمان بدات.ئێستا دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی زۆر پێشكەوتنی بەخۆوە بینیووە عێراق، خۆی له ‌سه‌ره‌تای دامه‌زرانییەوە له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هه‌ڵه‌ دامه‌زراوه‌، ته‌جرەبه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوو ئه‌وه‌ی ده‌رخست، كه‌ عێراق ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ نییه‌، بتوانێت وه‌كو وڵاتێكی دیموكراسی مافی گشت پێكهاته‌كانی دابین بكات و، بۆ گه‌لی كوردستانیش له‌ كاره‌سات و نه‌هامه‌تی زیاتر هیچی به‌رهه‌م نه‌هێنا. دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسیش، کە پێمان وابوو عێراق ده‌ستووری هه‌یه‌ و ئومێدمان ده‌خواست مافی پێكهاته‌كان، بەو شێوەیەی له‌ ده‌ستووردا هاتووه،‌ دابین بكرێت، نەکرا و، به‌داخه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی ده‌ستوور پاشگەز بوونەوە.هیچ ئومێدێكی ئاینده‌ی گه‌لی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی عێراق نەماوە ، وه‌كو مافێكی ڕه‌وای گه‌لی خۆمان، کە به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هەموو گەلێک مافی هەیە بڕیار له ‌ئاینده‌ و چاره‌نووسی خۆی بدات، پێویسته‌ به‌زوویی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان پڕۆژەی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بخه‌نه‌ به‌رده‌ستی به‌غدا و، لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كان؛ چ له‌سه‌ر ئاستی جیهان و چ لەسەر ئاستی ناوچەییدا و، پێیان بڵێن، ئیتر گه‌لی كوردستان ناتوانێت درێژه‌ به ‌ژیان له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدا بدات. هه‌رێمی كوردستان له‌ هاوكێشه‌ ناوچەیی و جیهانییه‌كاندا پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ و، بۆ هه‌موو جیهان ڕوون بووەتەوە، کە گه‌لی كوردستان گه‌لێكی ئاشتیخوازه‌ و هه‌موو لێكدانه‌وەیەکی ناوه‌نده ستراتیجییه‌كان، کە دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست و عێراق‌ تاوتوێ دەکەن، به‌و ڕاستییه‌ گه‌یشتوون، كه‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی گه‌وره‌ی هاویشتووه‌ و مافی خۆیەتی سه‌ربه‌خۆ بێت.
Top