یپلۆماسی كارای بارزانی و پێگەی بەهێز كورد لە ناوچەكە و جیهان
February 27, 2017
وتار و بیروڕا
لە لایەكی دیكەوە تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و دراوسێكانیشی، لەوانەیش سوریا و ئێران و عێراق گرنگیی خۆی هەیە، چونكە ئەو كارە دەبێتە هۆی ئەوەی توركیا چاوپۆشی لە هەر هەنگاوێك بكات كە هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە مەرٍ پرسی بریاردان لە سەر چارەنووسی خۆی بدات . وەك چۆن بینیمان كە ئاڵایی كوردستان بۆ یەكەمین جار لە پاڵ وڵاتانی عێراق وەك بە واقیعی ناساندنی میللەتی كورد و هەرێمی كوردستان دانیپێنرا . ئەمەش بۆ سیاسەتی سەركەوتوویی حەكیمانەی سەرۆكی كوردستان لە رووی پەیوەندی دیپلۆماسی دەگەرێتەوە .
سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، هێژا مسعود بارزانی بۆ وڵاتی توركیا لە كات و ساتێكی هەستیاردایە كە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەت بۆ هەر چوار وڵاتانەی كە كوردستانیان بە سەر دابەشكراوە گرنگ و بایەخی زۆری هەیە ، بە تایبەت كە لە دۆخی ئێستادا پرۆسەی ئاشتی نێوان كورد و تورك بە هۆی سیاسەتە هەڵەكانی پەكەكە ئاڵۆزییەكی زۆری بە خۆیەوە بینیووە و ئەوەش وایكردووە كە چەندین سەركردە و سەدان ئەندام و لایەنگی هەدەپە لە لایەن توركیاوە دەستگیركراون ،ئەوەش كاریگەرییەكی نەرێنی لە سەر دۆزی كورد دروستكردووە و بۆیە سەردانی سەرۆك بارزانی كە خاوەن پێگەیەكی بەهێزە لە ناوچەكەو جیهانیش بۆ توركیا دەتوانێت ئەو گرژی و ئاڵۆزییانە خاو و هێور بكاتەوە .
هەروەها ئەو سەردانە لە كاتی ئێستادا لاپەڕەیەكی دیكەیی سەركەوتنی دیبلۆماسی سەركەوتوە لەسەر ئاستی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، هەروەها لەسەردانەكەیدا سەرۆك بارزانی بارودۆخ و شەرٍی موسڵ و دوایین پێشهاتەكانی سووریاو ناوچە كوردنشینەكانی ئەو وڵاتە تەوەرێكی وتووێژەكانی بارزانی بوو لەگەڵ گەورە بەرپرسانی توركیا، هەروەها بەجۆرێكی دی هێزە سیاسییەكانی كورد لە رۆژ ئاوای كوردستان ببنە بەشێك لە داهاتووی سیاسی و سەربازیی ئەو ناوچانەی كە لەپاش بەهاری عەرەبی لە سووریا لەچەند ساڵی رابردوودا ئازادیان كردووە.
سەردانەكانی سەرۆك بارزانی بۆ وڵاتی توركیا و كۆبوونەوە گرنگەكانی لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و كاربەدەستانی تری ئەو وڵاتە، گرنگی تایبەتی خۆی هەیەو لەو چوارچێوەیەدا توركیا وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بارزانی دەكات، لەم كاتە هەستیارەدا رۆڵ و كاریزمایی سەرۆك بارزانی بەرزنرخێنرا لەلایەن گەورە بەرپرسانی توركیاوە. سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێ كردنی چەند پرسێكی هەنوكەیی و گرنگ سەردانی توركیا و چەند وەلاتێكی تری ئەوروپی دەكات و له توركیا بەجیا لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا ئەردوغان سەرۆك وەزیرانی توركیا یلدرم كۆدەبێتەوە، گرنگی ئەم سەردانەی سەرۆك لە چەند رویەكەوەیە بە تایبەت پێش ئازادكردنی موسل و كە بە دیاریكردنی سنوری دەولەتی كوردستان ناوی دەهێنرێت و هەروەها بەردەوامی پرۆسەی بوژانەوەی ئابوری توركیا و كوردستانە لەدوای پڕۆسەی بەدەولەت بوون و رێكخستنی پەیوەندیەكانە وەك دوو دەوڵەتی دراوسێ و هەروەها لەسەر داوای سەرۆك بارزانی دووبارە دەستپێشخەری دەكرێت بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و ئازادكردنی بەرپرسانی هەدەپەیە.
شایانی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەندین جار پرسی سەربەخۆیی كوردستانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان خستۆتە بەر باس و هەمیشە لە لێداوانەكانیدا جەخت لەسەر ئەوە ئەكاتەوە كە شەری ئەمجارە و خوێن ڕاژانی ئەمجارە سنورەكانی دەولەتی كوردستانی دیاری ئەكات. سەرۆك بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە هاوكات فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی كوردستانیشە ماوەی 3 ساڵە لەگەڵ هاتنی شەڕی نەگریسی تیرۆریستانی (داعش) ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ئۆپراسیۆنەكانی پێشمەرگە ئەكات، هەروەها لەو شوێنانەی كە ئازاد ئەكرێن گوتاری خۆی پێشكەش دەكات و تەئكید لەسەر مافی سەربەخۆبوون و دەولەتی كوردستان دەكاتەوە..