پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی، هێزو ئیرادەی ئازادیخواز و سەربەخۆخوازی نەتەوەی كورد
February 26, 2017
وتار و بیروڕا
نەیارانی كورد و كۆیلەكانیان هەموو تواناكانیان خستە گەر بۆ دژایه‌تیكردنی پارتی و سەرۆك بارزانی و هەوڵدان بۆ لێدانی پێگەی حكوومه‌تی كوردستان و چه‌واشه‌كردن و هاندانی خه‌ڵك بۆ تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان . هه‌ر به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو دووبه‌ره‌كییه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ به‌غدا و هه‌روه‌ها پشتگرتنی لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی شۆفێنی و ناحه‌ز به كورد بینیمان چۆن هەندێك لەو په‌رلەمانتاره كوردانه دڵخۆش بوون به هاوكاریكردنی په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان به لادانی وه‌زیری دارایی كورد له پۆسته‌كه‌یدا یا ده‌نگدان به یاسای حه‌شدی ئێرانی . به‌ڵام ئه‌مانه ئه‌م راستییه‌یان له‌بیر خۆیان بردەوە كه پێگه و سه‌نگی خۆیان وه‌كو هێزی سیاسی له به‌غدا هه‌میشه پەیوەست بووه به به‌رزی یا نزمیی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ده‌ره‌وه. به‌كورتی ئه‌مان به‌م هه‌ڵوێسته‌یان شكستیان به سه‌نگ و پێگه‌ی خۆیان هێنا، پێش ئه‌وه‌ی بتوانن شكه‌ست بهێنن به پارتی دیموكراتی كوردستان، یا حكوومه‌تی هه‌رێم . بۆیه ده‌بینین پاش ئه‌و هه‌موو خۆ نزیككردنه‌وه‌یە له به‌غدا و په‌یماندان به پاراستنی عێراقی یەكپارچە و ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دەست ماچكردنی و سەرشۆركردن بۆ نووری مالیكی فاشل و شكستخواردوو، نه‌یانتوانیوه تا ئیستا یه‌ك ده‌ستكه‌وتی بچو‌وكیش بەدەست بێنن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی کوردستان كه گوایه مه‌به‌ستیانه. كۆمیدیاكه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراقمان له‌به‌ر چاوه، یه‌ك خاڵیشی تێدا نه‌بوو كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد بێت و تا ئێستا حیساب بۆ هێزی پێشمه‌رگه نه‌كراوه و ناشكرێت. مه‌سه‌له‌ی په‌راوێزكردن و ئابلووقه‌دانی هه‌رێم و لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی كورد به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارنی عەرەبی شیعه به سه‌رپه‌رشتی و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆماری ئێرانی ئیسلامی‌دا. مه‌سه‌له‌كه نه په‌یوه‌ندیی هه‌یه به سیاسه‌تی لایه‌نێكی سیاسیی كورد و نه نه‌وت و نه شتی تر، به‌ڵكو په‌یوه‌نده به‌وه‌ی هێزی كورد و پیشكه‌وتنی و پێگه‌ی نێوده‌وله‌تی له‌و قه‌باره‌یه ده‌رچووه كه به‌غدا و ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی به بیری خۆیان نابێت لیی ده‌ربچیت، بۆیه جێگای سه‌رسوڕمان نییه كه وڵاتێكی وه‌كو ئێران دەڵێت چۆن ئه‌بێت هه‌ولێر ئه‌و هه‌موو كونسولخانه‌ی تێدا بێت، یا هێزی پێشمه‌رگه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو خاكه‌دا بگرێت. ئه‌مڕۆ مالیكی و زۆربه‌ی شیعه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له سوننه‌كان داوای حوكمڕانیی زۆرینه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی بنه‌مای سازان و هاوپشكیی نێوان كورد و عه‌ره‌ب له عێراقدا و هه‌نگاوێكی تره بۆ په‌راوێزكردنی كورد. ئه‌و لایه‌نه كوردانه‌ش كه وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت خواستیانه به‌ده‌ر له كۆده‌نگیی نیشتمانیی كورد ببن به به‌شێك له‌و حوكمه زۆرینه‌ی كه مالیكی و هاوبیر و كۆیلەكانی كاری بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نیا خۆكوشتنێكی سیاسی ده‌بێت، جێگەی خۆفرۆش و نەیارانی كورد و كوردستان شكست و ریسوایی وزبڵدانی مێژووە.
هەتا بێ دەوڵەت بین و لەگەڵ عێراقێكی دروستكراویی بێ بناغە و نادیموكرات و مەزهەبی وتائیفی و دیكتاتۆر بەردەوام تووشی مەترسی و هەرٍەشە و ماڵوێرانی و برٍینی مووچە و كیمیاباران و ئەنفاڵ دەبینەوە .بۆ برٍیاردان لە سەر مافی چارەنووسی خۆمان چارەسەر كێشەكان و كۆتایی هێنان بە نەهامەتییەكان دەكات.سەربەخۆیی كوردستان و دامەزراندنی دەوڵەت، پرسی سەرەكی و ستراتیژیی كوردە، بۆیە پێویستە سەركردەكانی كورد بەبایەخەوە لەسەر ئەم پرسە بوەستن و كاری بۆ بكەن، باوەڕناكەم كوردێك هەبێت باوەڕی بە سەربەخۆیی كوردستان نەبێت، سەربەخۆیی كوردستان هیواو ئاواتی هەموو كوردێكە، بۆیە دەبێ خۆمان كار بۆ ئەم مەبەستە بكەین و زەمینەسازی بۆ هێنانەدی ئەم ئاواتەی كورد بكەین، ئێمەی كورد لەماوەی رابردوودا دوو هەلی زێڕینمان لەدەستدا، یەكیان لەساڵی 1991 و ئەوەی دیكەشیان لە 2003 بوو، ئەم دوو هەلە زۆر لەباربوون بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان. بۆ بەرگرتن لەو هەڕەشانەی كە لەسەر ئێمە هەیەو بۆ چارەسەری تەواوی گرفتەكان پێویستە سەربەخۆیی خۆمان رابگەیەنین، لەبەرئەوەی تاكە چارەسەری پرسی كورد لە رۆژهەڵاتی ناڤین تەنیا دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە بەدەر لەمە هەر چارەسەرێكی دیكە شتێكی كاتییە، بە بڕوای من ئێستاش گونجاوترین كاتە بۆئەوەی ئێمە سەربەخۆیی خۆمان رابگەیه‌نین، لە باشووری كوردستان خاوەن ئەزموونێكی زیاتر لە 20 ساڵەین و دەتوانین ئەو هەنگاوە لە باشوورەوە دەست پێبكەین، لەسەرەتادا لەوانەیە دژایەتی بكرێین و زەحمەتی ببینین، بێگومان وەدەستهێنانی ئەو مافەش بێ زەحمەتی نابێت.بۆیە دەخوازێت هەموو هێزەكوردستانیەكان لە نێو خۆ دەرەوە رٍەچاویی هەوڵ و تێكۆشانەكانی سەرۆك بارزانی بن بۆ دەستهێنانی ودروستكردنی دەوڵەتی كوردستان .