چەواشەكارو قەڵەم فرۆشەكان

چەواشەكارو قەڵەم فرۆشەكان
ئەگەر لە كۆنگرەی میوشین بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی بروانین دەبینین كە ئەو بابەتە گرینگانەی كە باسیان لێوە كرا چی بووون؟ درۆ و شەواشەكاری ئەو بابەتە گرینگەبوو كە تەواوی سەركردەكان تێروانینی خۆیان لە سەر ئەوبابەتە هەبوو.
پۆپۆلیستەكان زۆر شارەزان لەچەواشەكاری و خاپاندنی كەسانی تر ،ئەوەش ئەو هەرەشەیەیە كە مەترسی بۆ سەر كۆمەڵگای لیبراڵەوە هەیە،ئەوانە بە هەموو شێوەیەك هەوڵی شێواندنی راستییەكان دەدەن و تەنانەت
یەك چركەش لە چەواشەكاری سڵ ناكەنەوە، ئەو كەسانە بە سوود وەرگرتن لە كۆمەڵك خەڵكی دڵسۆز كەكار بۆ بنیات نانەوە دەكەن،هەولی شاردنەوەی هەرچی زیاتری راستییەكان دەدەن.
ئەوە ئەو بابەتە گرینگەی میونشن بوو بەڵام ئەوەی لە كاتی ئێستادا لە بەشی نیوچەسەوزی نیوچە نیلیدا، دەبینرێت وێنەیەكی دەقاو دەقی ئەو كۆمەڵگایەیە كە بابەتی سەرەكی میۆنشن بوو.لە ساڵانی رابردووشدا،كۆمەڵك سایت و پەیجی بەناو سەربەخۆ بە هەموو شێوەیە هەوڵی شێواندنی راستییەكان دەدەن و دژی هەموو ئەو بەرژەوەندیانە دەوەستنەوە كە جەماوەری كوردستان بە گشتی داوا دەكەن.لەوانەش بەدیاریكراوی رۆژنامەی ئاوێنە و ئەوانەی كە لە پشت ئاوێنەن بۆ جارەكی تر لە هەوڵە نەزۆكەكانیان بەردەوامن بە بێی ئەوەی گرینگی بەو بابەتە بدەن كە كورد لە كاتی ئێستادا جیاواز تر لە هەموو جارە ئامادەی هەیە و ئەوهێزە راستەقینەیە كە دەتوانیت باڵانسی هێز لە جیهاندا بگۆریت و ئەوش بە راشكاوانە لە لایەن هەندەك لە ووڵاتان لە گەڵ سەرۆك بارزانی باس كراوە و ئەگەر هاتوو لە كاتی ئێستادا هەر گۆرانكارییەك روو بدات زۆر بە ئاسانی سوریاو عێراق بە پێی بنەمای پێكهاتەكانی دابەش دەبیت هەر چەندە كە باروودۆخەكە لە كاتی ئێستا زۆر روون نییە بەڵام ئەوە دیارە كە جارەكی تر سوریا و عێراق نابنە ئەو ووڵاتانەی كە وەكوو جاران پشتی پێ‌ ببەستن و لە كۆتادائەو پرۆسە گرینگە سەر دەگریت بەڵام بە ئارزومەندانەوە وەكوو دوو دراوسێی باش ئەوەش ئەگەر جاران وەكوو خەون سەیری دەكرا ئێستاَ راستییەكە كە كەسانەك هەن كە ناتوانن ببینن.
Top