سەركەوتنی پەیوەندییە دیپڵۆماسییەكانی سەرۆك بارزانی

سەركەوتنی پەیوەندییە دیپڵۆماسییەكانی سەرۆك بارزانی
سەدرانەكانی سەرۆكەكانی ووڵاتانی رۆژئاوا بە كوردستان و هەر وەها بە شداری سەرۆك بارزانی لە زۆر كۆنگرەی نێودەوڵەتی وەكو میونخ لە هەفتەی رابردوو رۆوڵ و پێگەی هەرێمی كوردستان بە گشتی و سەرۆك بارزانی بە تایبەتی لە پەیوەندییە دیپڵۆماسییەكانی دەگەینیت.
ئەگەر لە ماوەی كەمتر لە دەساڵی رابردوو شتەك بە ناوی كورد لە سەر نەخشە بوونی هەبوو بەڵام ئەو بوونە ئەو جارە لە زۆر ئاستدا تۆختر دەبینرێت. نەخشە رێگاكانی سەرۆكی هەرێم لە پەیوەندییەكانیان تەنانەت پێش شەری داعش و ئەو پەیوەندییانەی كە پێشترهەبوون و لە كاتی ئێستادا درێژەیان هەیە و پەرەی پێدراوە، سەڵمێنەری ئەو راستییەن.
ئەمجارەشیان وەكوو هەموو جارەك ئەمریكا لە مەر پشتگیری كردن و بەردەوام بوون بۆ ئەو پشتگیرییانە دڵنییایی بە كورد دەدات، دیداری (مایك پێنس) جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئەو دۆستایەتی و بەڵێنانەی كە لەسەردەمی (ئۆباما)ش لەسەر زاری (بایدن)ەوە لەگەل جەنابی سەرۆك بارزانی رشد بوونی زیاتری ئەمریكا لە سەر ئەو دۆستایەتییە سەرەرای ئەو پەیوەندییە گرینگ وكاریگەرییانەی كە لە رێگای سەرۆك بارزانییەوە دروست بوو سەڵمێنەری هاوكێشەیەكی گرینگ لە داهاتویەكی نێزیكە .
ئەگەر رۆژەك لە رۆژان تەنیا دڵخۆشی گەلی كورد، نۆ فڵای زۆن و پاراستنی كورد بوو، لە كاتی ئێستادا كورد لە بەرگری كردن و خۆپاراستنی هەنگاوی بەرەو زۆر هاوكێشەی گرینگتر هاویشتووە ،هەر لەسەرهەست كردنبەو راستییەشە كە كوردستان لە لایەن ناحەزان تووشی پەلاماری جۆراوجۆر و پیڵانی ناوخۆییی دەبیتەوە.هەرچەندە كە هەندەك جار جێگرەوەكانی پیلانی ناوخۆییی لە لایەن هێزی ناوخۆیەوە بەری دەچن بەڵام هەموو ئەوانە زیاتر لە گومانەك هەڵدەگریت ئەویش ئەو سەركەوتنانەیە كە دوژمنانی كورد نەچاوی بینینی ئەو سەركەوتنانەیان هەیە و نەدەتوانن لە ئاستیان بێدەنگ بن,
(مایك پێنس)جێگری سەرۆكی ئەمریكا جیگرێكی بەهێزە هەروەك چۆن (جۆبایدن) لەسەردەمی (ئۆباما) زۆر بەهێز بوو،و ئەوەش ئەو دڵنییاییە دەدرێتبە كورد كە پاش شەری داعشیش ئەو هاوپەیمانەتییە بەردەوام دەبیت چوون ئەو پشتگیری بە هۆی داعشەوە پێك نەهاتووە كە بە لە ناوچوونی داعش كۆتاییی بهێت بە پێچەوانەی زۆرەك لەو كەسانەی كە بیریان لەوە دەكردەوە كە بە كۆتایی هاتن بە شەری داعش كوردستان وەكوو هەڵمی لێدێت و كۆتاییی دێت.
Top