پێگەی بە هێزی سەرۆک بارزانی واتە پێگەی بە هێزی کورد و کۆردستان

پێگەی بە هێزی سەرۆک بارزانی واتە پێگەی بە هێزی کورد و کۆردستان
سەرەتا بە زەرور دەزانم ئاماژە بۆ چەند خاڵێکی گرنگ بکەم کە بۆنەتە هۆی بە هیز بۆنی پێکەی سیاسی و دیبلوماسی و ئەمنی و سەربازی و هتد... هەرێمی کوردستان بە کۆرتی لە سەر ئاستی جیهانی و هەرێمایەتی :

۱/پاراستنی کۆلتوری پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان گشت پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و زمانەکان دا بە حۆکمی ئەوەی هەرێمی کۆردستان هەرێمێکی فرە نەتەوە و ئایین و زمانە و پرەنسیبی یەکتر قەبۆڵکرد و ڕێز گرتن لە تایبەمەندییەکانی یەکدی لە نێوانیاندا بەرجەستەیە وە ئەم پێکەوە هەڵکردنەی ڕەنگە جیاوازەکان لە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمردا هەر لە دەستپێکی خەبات و تێکۆشانی بارزانی دا هەتا ئەمڕۆ و بۆ داهاتۆش ڕەنگی داوەتەوە و ڕەنگ دەداتەوە وکاریگەرییەکی زۆری هەیە لەم قۆناغەی ێیستادا لە سەر سیاسەتی نێودەوڵەتی بە شێوەیێکی گشتی.


۲/سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە هەرێمی کۆردستاندا واتە ئارامترین شوێن لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ، ئەمڕۆ هەرێمی کۆردستان واتە،هەرێمێک لە ناوچەیێکی پڕ لە ئاشۆب و فەوزا دا توانیویەتی بە چەشنێک ئاسایش و ئارامی خۆی بپارێزێت کە بە هیچ جورێک ناهێتە بەراورد کردن لە گەڵ ناوچەکەدا سەرەڕای ئەوەی کە لە سەنگەری پێشەوە دایە لە ڕۆبەڕۆ بۆنەوەی تیروریزمی نێودەوڵەتی بەڵام لە بارێکی سەقامگیر و ئارام دایە ئەمەش وایکردووە کە ۆڵاتانی دونیا و بە تایبەت وڵاتە زلهێزەکان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر بایەخ بە هەرێمی کۆردستان بدەن .


۳/سەرکەوتنی پێشمەرگە قارەمانەکانی هەرێمی کۆردستان بەسەر دڕندانەترین ڕێکخراوی تیروریستی لە جیهاندا بەناوی داعش ،ڕێکخراوێک کە هەڕەشەی لە هەرێمی کۆردستان و مرۆڤایەتی دەکرد بە گشتی تاکە هێز هێزی پپشمەرگەی کۆردستان بوو کە توانی ئەفسانەی ڕێکخراوێکی تیروریستی لەم چەشنە تێک بشکێنێت و لە یەک کات دا بەرگری لە کەڕامەت و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان و مرۆڤایەتی بکات و هەڕەشەی تیرور لە سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی بڕوەوێنێتەوە.


٤/هەرێمی کۆردستان بە هۆی ئەوەی کە ئارامی و ئاسایش تیایادا بەرقەرارە بووە بە پەناگەی هەمۆ پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و زمانەکان و بە ملیونەها ئاواڕە ڕۆیان لەم هەرێمە ئارامە کرد و هەرێمیش باوەشی خۆی بۆ کردەوەو و لە ئامێزی گرتن و بە هەمۆهێزۆ توانایێکیشەوە بەرگری لێکردن و بەرگریان لێ دەکات هەتا کۆ ێیستا ئەمەش ڕەنگدانەوەیێکی یەکجار زوری هەبووە و هەیە لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی. سەرەڕای ئەوەی کە هەرێمی کۆردستان لە قەیرانێکی سەخت و دژواری ئابۆری و دارایی دا گۆزەری دەکردو گوزەر دەکات.


٥/ئەمەو دەیان هۆکاری دیکە ی وەک پێگەی جۆگرافی و لایەنی جئۆپۆڵەتیکی و فەرهەنگی وهتد کە هەمۆیان ئەو هۆکارانە ن کە بۆنەتە هۆی بە هێز بۆنی پێگەی ئەم هەرێمەمان لە لایەن کۆمەڵگای نێودوڵەتیەوە.


شایانی باسە سیاسەتی ودیبلۆماسیەتی هێژا بارزانی و هەروەها سەرکردایەتی کردنی هێزی پێشمەرگەی کۆردستان لە لایەن سەرۆک مەسعۆد بارزانیەوە بە شێوەیێکی سەرکەوتووانە سرنج و سوزی دەوڵەتە گەورەکانی دونیا بۆ لای هەرێمی کۆردستان گەیشتە ئەم ئاستەی ئەمڕۆ کە دەبیین چون و بە چ شێوازێک پێشوازی لە شاندی دیبلۆماسی و سیاسی و سەربازی هەرێمی کۆردستان دەکرێت بە سەرۆکایەتی ڕێزدار بارزانی لە پەنجاو سێییەمین کۆنفڕانس سەبارەت بە ئاسایشی جیهانی لە میۆنشن لە وڵاتی ئەڵمانیا و سەدان کەسایەتی جیهانی وەک سەرۆک دەوڵەت و وەزیرانی بەرگری و دەرەوە و هاوپەیمانی ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان و تاد... کە لەوێدا بارزانی و شاندی یاوەری زورترین دیدار ۆ کۆبۆنەوەی ئەنجامدا و له وێشەوە بە فەرمی لە لایەن سەرۆکی فڕەنساوە وەک سەرۆک دەوڵەت بانگهێشت کرائەمەو چەندین وڵاتی دیکە بارزااییان بانگهێشت کردووە سەردانی وڵاتەکاانیان بکات ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە پێگەی دۆزی کۆرد ئەمڕۆ زۆر بە هێزە و و دونیا بە بایەخەوە لە هەرێمی کۆردستان دەڕوانێت بە ڕێبەرایەتی بارزانی
.

بۆیە لە کۆتایی دا ماوە بڵێم سەنگ و پێکەی هەرێمەکەمان وەک مانگە شەو دیارە کە لە چ ئاستێکدایە و تاچەند دۆزی کۆرد بەرە و پێشڤەچۆنی بە خۆیەوە بینیوە لە سەر هەمۆ ئاستەکاندا بەڵام بە داخەوە هێشتا هندێ باڵ و حزبی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دا هەن ناخوازن ئەم هەمۆ سەرکەوتن و بەرەو پێشڤەچۆنانە ببینن وخەریکی لە ناو بردنی ئەم دەرفەتە زێڕینەن کە بۆ گەلە ستەمدیدەکەمان هاتووەتە پێشێ و لە جیاتی ئەوەی هاوکار بن لە گەڵ سەرخستنی پڕۆژەی سەربەخۆیی کۆردستان بە پێچەوانەوە ئاو دەکەنە ئاشی دۆژمنانی کۆردستان لە دژی سەرکەوتن و پشڤەچۆنە سیاسی و دیبلۆماسی و سەربازی و ئەمنیەکانی هەرێمی کۆردستان هاوشانی نەیارانی دۆزی ڕەوای کۆرد سەنگەر لە گەل و نیشتیمان دەگرن بەڵام لە ئەنجامدا هەر ێیڕادەی گەل سەردەکەوێت بە ڕێبەرایەتی بارزانی وسەرکەوتن هەر بۆ بەرەی سەربەخۆیی خوازانە و شەرمەزاریش بۆ نەیاران و ناحەزانی دۆزی ڕەوای نەتەوەی کۆردە.
Top