سەربەخۆیی كوردستان، لە نێو خوێنی هەر كوردێكی نیشیتیمانپەرەوە

سەربەخۆیی كوردستان، لە نێو خوێنی هەر كوردێكی نیشیتیمانپەرەوە

نزیكەی سەدەیەكە دەریاییەك خوێنمان بەخشیی تا كاروانی خەبات و سەربەخۆییمان گەیاندە ئەمرٍۆ.میللەتی كورد بەگشتی‮ ‬و پێشمەرگە بەتایبەتی‮ ‬بە بارودۆخێكی‮ ‬سەخت و دژواردا تێپەڕی‮ ‬لە خراپی‮ ‬باروگوزەرانی‮ ‬ژیان و دابینكردنی‮ ‬پێداویستیەكانیان لە خواردن و جلوبەرگیان،‮ ‬ئەگەر سەیری‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلانی‮ ‬ئازادیخواز بكەین كە ئێستا خاوەنی‮ ‬كیانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و وڵاتی‮ ‬خۆیانن،‮ ‬ئەوا لە شەڕ‮ ‬و كوشتاری‮ ‬گەورەی‮ ‬جەنگە جیهانییەكاندا بەزۆر بارودۆخی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬ئێمە تێپەڕیون،‮ ‬ئێمەش بەبارستایی‮ ‬خەباتمان قوربانیمان بەخشیووە و نەگەیشتووینەتە ئاواتی‮ ‬خۆمان،‮ ‬بەڵام خۆشبەختانە لە سایەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و خەڵكی‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬گەلەكەم و هیمەتی‮ ‬دڵسۆزانەی‮ "‬سەرۆك بارزانی‮" ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان خەریكە ئەو قۆناغە تێدەپەڕێنێ و هەوڵی‮ ‬چاككردنی‮ ‬بارودۆخەكەیە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬مایەوە لەو رۆژگارە سەختانە خەڵكی‮ ‬خۆڕاگروپێشمەرگە بوون كە بەرگەی‮ ‬ئەو هەموو ناڕەحەتیانەیان گرت‮. ‬مێژوو گەواهیدەری‮ ‬ئەو راستیانەیانە بۆ نەوەكانی‮ ‬داهاتوومان،‮ ‬ئەوەش قەدەری‮ ‬چارەنووسی‮ ‬كوردبووە بەدرێژایی‮ ‬مێژوو كە زۆر بارودۆخی‮ ‬لەوە هەستیارتر و قورسترمان تێپەڕاندووە لە رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬گەورەترین لەشكری‮ ‬داگیركاری‮ ‬بەعس،‮ ‬هەر لە جینۆساید و ئەنفال و كیمیاباران و راگواستن و رووخانی‮ ‬گوندەكانمان،‮ ‬كورد هەر ماوەو دەشمێنێ و دەگات بەئاواتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬.

نەیارانی كورد ، هەموو تواناكانیان خستۆتەگەر تا میللەتی كورد لە گەیشتن بە مافەرٍەواكانی پاشگەز بكەنەوە و كەشێكی بێ‌ ئومێدی و بێ‌ متمانەیی و رٍەشبینی بخوڵقێنن و وەك چۆن بینیمان لە رێگەی كۆیلە و جاشەكانیانەوە رۆژێك "پێشمەرگە" بە میلیشیا ناو دەبەن و رۆژێك سووكایەتی بە خانەوادەی سەربەرزی "شەهیدان " دەكەن .هەر بۆیە سەركەوتنەكانی سەروك بارزانی و هێزەكانی پێشمەرگە كە تەنها داعشی هەرەسان نەكردووە بەڵكو نوری مالیكی و هاو بیرەكانیشی هەرەسان و كوێر كردووە ،چونكە پێشمەرگە وەك هێمای ئازادی خواز و چاو نەترس لە سەرانسەری جیهان پێناسە دەكرێت ،بانگێشت كردنی سەرۆك بازانی لە لایەن دەولەتانی ئەوروپا و ئەمریكا و جیهان وەك سەروكی دەوڵەتێك لە هەموو كورو كوبو نەوەیەكی ئابوری ئەمنی سیاسی نیو دەوڵتی ، گەیاندنی گەلی كورد بە فوناغێكی زور پێشكەوتو كە ئیتر دەرەفەتی گەرانەوە ی بۆ دوواوە بۆ هیچ دوژمنبَكی كورد نەهێشتووە، نزیك كردنەوەیگەلی كورد لە سەر بە خوی، فەراهەم كردنی كلتوری پێكەوە ژیان لە هەرێمی كوردستان،فەراهەم كردنی كەش و هەوایەكی پر لە سەقام گیری دور لە توندو تیژی لە ناو بردنی هەموو پیلانە شوفینیەكانی مالیكی هاوبیرانی مالیكی،هەموو ئەم دەستكەوتانە مالیكی هاوبیرانی كوێر كردووە توشی سەر لێشێواوی كردوون ئەم سەركەوتنانەی پێیان هەزم ناكرێت. بۆیە بەدڵنییاییەوە سەركەوتن و گەیشتن بە لووتكە سەرٍەرای گشت كۆسپ و بەربەستەكان نزیكبۆتەوە .
ئاڵایی كوردستان و پرۆژەی سەربەخۆیی لە دەست پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانییە و هەموو تواناكانی خستۆتە گەرٍ لە پێناو بەدیهێنانی ئەو ماف و ئاواتە لەمێژینەیە .سەرۆك بارزانی هەموو تەمەنی خۆی لە مەیدانی كوردایەتی و خەبات و سیاسەتی پراكتیكیدا بووە، دواڕۆژی میللەت نەك لە ئاوێنەی ئەواندا بگرە تەنانەت لە خشتی كاڵیشدا دەبینێ و دەیەوێ ئەم پاپۆڕە جۆرێك بگەیەنێتە كەناری سەربەخۆیی تەنانەت بۆ یەكجارێكیش چییە لانكە نەكا و تەكانێكی وا نەدا خەڵكەكەی بۆ یەك چركەساتیش نیگەران بن. ئەوە بیركردنەوەی سەركردەیەكی بە ئەزموونە.سەرۆك مسعود بارزانی كە ئەركی سەركردایەتیكردن و نوێنەرایەتیكردنی كوردستانیانی لە ئەستۆ گرتووەو پرسی سەربەخۆیی كوردستانی لە هەڵوێستی سیاسیەوە كردووە بە گوتاری سەربەخۆخوازی و ئەم گوتارەی بە گوێی هەموو جیهاندا داوەو بە هەموو جیهانی ڕاگەیاندووە، كە سەربەخۆیی كوردستان چیدیكە خەون نییە، بەڵكو ئامانجەو گەیشتن بەو ئامانجە لە هەموو كات نزیكترە، كوردستان مافی خۆیەتی. سەربەخۆیی كوردستان لە بەرامبەر ئەم هەوڵانە سارد نابێتەوەو بەردەوامەو پێچەوانەی تەوژمەكانی نەیاری سەربەخۆیی لە رێگایە ڕووەو ئاسۆ بۆ گەیاندنی كوردستان بە كەناری ئارام و هەروەك دەشبینین لە ئێستادا رێچكەی خۆی گرتوەو لە ئانوساتی ڕاگەیاندندایە سەرۆك بارزانی ئەم خواستەی كوردستانیان بە ئەنجام دەگەیەنێت بە ڕەزامەندی ناچاری ناحەزان بێت یاخود بە ڕازیبونیان بێت، ئەوكاتیش مێژوو ئەم سەروەریە تۆمار دەكات و دەنوسێت بارزانی سەركردەی گەورەی مێژوویی گەلی كوردستان گەورەترین پرسی مێژوویی گەلی كوردستانی گەیاند بە ئامانج..
مەحاڵە هەر تاكێكی كوردپەرەوەر و دڵسۆز بۆ خاك و نەتەوەكەی حەزی لە ژێردەستبوون و كۆیلەبوون بێت.سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬لە نێو خوێنی‮ ‬هەر كوردێكی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەردایە ە،‮ ‬ئێمە بەدرێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە قۆناغە جیاوازەكاندا بۆ هێنانەدی‮ ‬ئەم هەلە مێژووەیە چەند خوێنمان بەخشیووە،‮ ‬كە ئێستا لەسایەی‮ ‬ئەو شەهیدانەو خەبات و تێكۆشانی‮ ‬خەڵكانی‮ ‬ئازادیخوازەوە ئەو دەرفەتەمان بۆ هاتۆتە پێش،‮ ‬تاوەكو‮ ‬بتوانین مومارسەی‮ ‬بكەین و ببینەخاوەنی‮ ‬كیانێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬سەربەخۆ لەچوارچێوەی‮ ‬ئەو دەوڵەتە كوردستانیەی‮ ‬كە بەنیازن رایبگەیەنن‮. دەكرێ بەیەك‮ ‬ڕیزی‮ ‬گەل و خەڵكانی‮ ‬ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەر هەموومان پێكەوە پشتگیری‮ ‬لەهەوڵ و تێكۆشانەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بكەین،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستە و كوردستان داببڕین لە قەیران و دەستی‮ ‬بێگانەو دوژمنكاری‮ ‬داگیركاران و پێكەوە لە و نیشتیمان و دەوڵەتەدا بەهەموورەنگ و ئاین و كەمەنەتەوەییەكانەوە ئاسوودە بژین و وەك گەلان برەو بەپێشكەوتنی‮ ‬هەمەلایەنانە بدەین كە لەخزمەتی‮ ‬میللەتەكەماندایە،‮ ‬ئەمە داوای‮ ‬ئێمەی‮ ‬پێشمەرگە بووە و لەو پێناوەشدا خەباتمانكردووە ناكرێ هەروا بەسانایی‮ ‬بكرێت بەژێر لێوەوە‮. ‬باهەموومان دەست وبرد بكەین لە بەیەكدەنگی‮ ‬و بەبەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬،‮ ئەگینا لەدەستدانی ئەو هەڵە زێرٍین و مێژووییە ‮ رەنگە ‬ببێتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە لە‮ ‬سەدساڵی‮ ‬داهاتووی‮ ‬خەباتكردنمان جارێكی‮ ‬تر نەتوانین ئەم هەلە دەست نەوەكانی‮ ‬دوای‮ ‬خۆمان بكەوێت،‮ ‬بۆیە پێش هاتنی‮ ‬ئەوان ئێمە ئەو كیانەیان بۆ دروستبكەین و سوپاسی‮ ‬باوك وباپیرانیان بكەن و كۆتایی‮ ‬بەجەنگ و كوشتار بێت‮.‬ هاوشێوەی میللەتانی دیكەی ناوچەكە خاوەن كیانی سەربەخۆیی خۆمان بین..
Top