هەر لە سەرەتای دامەزراندنی پارتی دیموڪراتی ڪوردستان لە سالی 1946 تا دەگاتە ئەمرۆ خاوەنی دیدگایەڪی رۆشن بووە بۆ مافە نەتەوەیەڪانی ڪورد، هیچ ڪاتێڪ بۆ بەرژەوەندی و دەستڪەوتی ڪاتی مساومەی لەسەر مافە نەتەوەیەڪانیدا نەڪردوە و را نەهاتووە بە میزاج سیاسەت بڪات. هەر ئەم خەسلەتەی پارتی وای ڪردوە دۆست و نەیارانی پارتیش حسابی بۆ بڪەن و هەموو ڪات قسە و هەڵوێستەڪانی پارتی ڵایان بە هێند وەرگیراوە ،هەر ئەمەش وای ڪردوە لە زۆر ڪات و قوناغی سیاسیدا و بەتایبەتی دوای رووخانی رژێمی بعث لە سالی ۲۰۰۳ دا ویستراوە بە گەلەڪۆمێ جێ پێ بە پارتی لق بڪەن زۆر جاریش لە بێدەنگ بوونی پارتی ڪەوتونتە هەڵپەرڪێ و سەما و بە خیالی خاویان بێدەنگی پارتی لە بێهێزی بێت ، ڪە دەقاودەق پێچەوانەی راست بووە ، چونڪە پارتی لەسیاسەتدا دووربینە و دەتوانیت بۆ هەموو ڪات و سات وەرەقەی بەهێز بخاتەگەر ، نموونەش سەردانی ئەم دوواییەی جەنابی سەرۆڪە کە خەونی نەزۆڪی زۆر هەرزەڪارە سیاسی لەگۆرنا ، ئیتر ئەمەیە پارتی ڪە دەتوانیت لەهەموو سات و ساحەدا سیاسەت بڪات و هیچ ڪاتێڪیش بە گەلەڪۆمێ گۆشەگیر ناڪرێت .