ئازاد ،ئازادە هەرچی بكات

ئازاد ،ئازادە هەرچی بكات
دوا بە دوای ئەوەی كە بەرێز ئازاد جوندییانی لە نامەیەكی گلەیی ئامێزی خۆی باسی لە هندەك پرەنسیبی ناو حیزب و ئەوگلەییانەی كە لە ناو حیبدا هەیبوو دەست لە كار كێشانەوەی خۆی لە ناو یەكیەتی راگەیاند و ئەوەی بە بریاری یەكلاكەرەوەدانا هەرچەندە كە هەر كەسەك بە هەر بیر و بۆچونەك بیت ئازادە كە چۆن بیردەكاتەوە و بە چ شێوازەك دەژیت و ئەوەش بریاری خۆیەتی و بە تێكگەیشتن لە ئاسۆیەكی روون لە سەر چارەنووسی خۆی دەدات یەڵام كەسانەك بە بێی ئەوەی كە بیر لە ئەو ئازادییە بكەنەوە ئازادییەكانیان لێ‌ داگیردەكەن ئەویش ئاماژە بۆ سەركردەیەكی یەكگرتوویە كە تاوەكوو ئێستا نایتوانیوە خۆی لە چوار چێوەی ئەو ئیرهابە فیكرییەی كە لە لایەن بزوتنەوەی گۆران و هەندەك داخ لە دڵەكانی گۆران تووشی بووە ئازاد بكات و تەواو كەوتووتە داوەك كە ناتوانیت لێ‌ قوتار بیت.
ئەوە جاری یەكەم نییە كە بەوجۆرە كاریگەری نەرێنی لە سەر باروودۆخی حیزبەكەی دەكات و هەموو جار حیزبەكەی خستۆتە بارودۆخەكی نەگونجاو كە كاریگەری لە سەر تەواوی كایە سیاسییەكانی كوردستاندا هەبووە لێرەدا بە بێی ئەوەی بیر لە ئازادی و مافی بریادانی بەرێز ئازاد جوندیانی بكاتەوە هەستاوە بە تانەو تەشەر لێدان بە بیانۆی ئەوەی نەوەك بیر لە سەنگەر گواستنەوە بكاتەوە ویستم لەو راستە دا پرسیارەك ئاراستەی ناو براو بكەم ئاخۆ ئەو كاتەی كە قادر عەزیز شۆناو یەكیەتی نیشتمانی بەو جۆرە ئامۆژگاری كردن و یان كاتەك كە سكرتێری حیزبی زەحمەتكێشان بە هەمان ئاراستە رۆیشت ئایا ئەو كاتیش ئەبوبەكر هەڵەدنی هەمان بۆچوونی هەبوو بە دڵنییایەوە كە نا .
لێرەدا مەبەست ئەوە نییە كە كاك ئازاد بەو بیرو بۆچونەی هاتوتە ناو پارتی یان نا چوون ،ئازاد ئازادە هەرچی بكات هەر بۆیەش دەڵێم كاك ئەبوبەكر وریا بە.
Top