چاوه‌ڕێی چیتر له به‌غدا ده‌که‌ن؟!
February 13, 2017
وتار و بیروڕا
مانه‌وه‌ی کورد به‌و قه‌باره‌ی ئێستای له به‌غدا که ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر زۆر پرسی په‌یوه‌ست به کوردستانیش کۆده‌نگ نین جگه له زیان و بچوکبوونه‌وه هیچی تری لێ سه‌وز نابێ، ئه‌زموونی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له به‌غدا به ئاشکرا ئه‌مه‌ی پێ گوتین، که‌واته هه‌ڵێکی باش ڕه‌خساوه بۆ کورد که بڕیارێکی تر له بری مانه‌وه و شه‌رعیه‌ت دانه‌وه به به‌غدا و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بدات.
ئێستا کوردستان لەبەردەم دووڕیانێکدایە، دەبێ لەنێوان ئازادی و ملکەچکردن بۆ تاکڕەوییەکانی مالکی یەکێکیان هەڵبژێرێت. یان ئەو ئازادی و سەربەخۆییەی هەمانە دەیپارێزین و پەرەی پێ دەدەین؟ یان ئه‌و دەرفەته‌ی هەڵکەوتوو بۆ ئازادی لەدەستی دەدەین و مل بۆ خۆسه‌پاندنه‌کانی مالکی که‌چ ده‌که‌ین؟
ڕوانگه‌ی شیعەی فەرمانڕەوای ئێستای عێراق و له نێویشیاندا مالکی، هەمان ڕوانگه و بیری شۆڤینیانەی پێشتره و لای ئەوان شتێک بەناوی فیدراڵیەت و هەرێمی کوردستان نییە و وەک پارێزگایه‌کی عێراق مامەڵەمان لەگەڵدا دەکەن. کاتێک ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو مووچەی خه‌ڵکی کوردستانیان بڕی، ئەگەر پێیان بکرێ و بۆیان بچێته سه‌ر ناهێڵن به ئازادی هەناسە بده‌ین و لێمان زه‌وت ده‌که‌ن، بۆیە پێویستە کوردستان بە یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بەروەڕووی ئەو بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی ئێستای عێراق ببێتەوە و بیر لە دەستکەوتی تەسکی حزبی نەکرێتەوە و بە هۆشیارییەوە مامەڵە بکات و ئاگایان لەوەبێ که جارێکی تر گه‌مه سیاسیه‌کانی مالکی نەبێتە هۆی لێك ترازانی هەڵوێستی هێزە سیاسییەكانی كوردستان لەبەرامبەر بەغدا، ئه‌وانه‌ی به‌غدا جگه له کێشه‌ی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و حاکمیه‌تی عێراق، له نێوخۆشیاندا کێشه‌ی تائفی و مه‌زهه‌بی و سیاسیان هه‌یه، نابێ کورد وه‌ک ساڵانی پێشوو ته‌نها بۆ دیکۆر و شه‌رعیه‌ت دانه‌وه به به‌غدا بمێنێته‌وه و ببێته به‌شێک له‌و کێشه سیاسیه ناوخۆییانه‌ی ئێستای عێراق.
سه‌نگه‌ر مسته‌فا