كاروانی سەربەخۆیی لە ئامانجەكانی نزیك دەبێتەوە

كاروانی سەربەخۆیی لە ئامانجەكانی نزیك دەبێتەوە
گەلی كورد بە هۆی داگیركردنی خاك و نیشتیمانی تێكۆشا و دەستی دایە چەك بۆ ئەوەی دەنگی ئازادیخوازی و رزگاری بگەێنێتە هەموو دونیا و لە ماوەی 25 ساڵی حوكمرانی نیمچە سەربەخۆیی كوردستان ، جگە لە ئارٍامی و خێر و بێر بۆ دراوسێیەكانی نەبۆتە هیچ مەترسیی و ئاریشەیەك بە پێچەوانەوە دراوسێیی كان زۆرجار كێشە وئاریشەیان دروستكردووە . ئەوەی تائێستا بووه‌تە ئاستەنگ و بیانوو بۆ رێگری دەوڵەتانی دەوروبەر لە هەنگاوهەڵگرتنمان بۆ سەربەخۆیی، ئەوەیە ئەوان بانگەشە بۆ ئەوە دەكەن دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە دەبێتە هۆكارێك بۆ ناسەقامگیریی ئەو دەوڵەتانەش، ئەوجا بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بە شێوەیەكی ئاشتییانە و بە لێكتێگەیشتن هەنگاوی زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت، ئەوا دڵنیاكردنەوەی دەوڵەتانی دەوروبەری كوردستان بەوەی ئەگەر دەوڵەتێكی نوێ ببێتە هاوسێیان، ئەوا ئەم دەوڵەتە لە هیچ روویەكەوە زیانیان پێناگات و بەرژەوەندیی هەردوولا پارێزراو دەبێت، سەربەخۆبوونی كوردستانیش بەشێكی زۆری گرژی و ئاڵۆزی و قەیرانەكان كەم دەكاتەوە و دەبێتە هۆكاری چارەسەركردنی كۆمەڵێك گرفت لەو وڵاتانە و سەرەنجامیش دەبێتە هۆكاری كەمكردنەوەی دەستێوەردانی دیكە لە ناوچەكەدا بەگشتی.
لە ماوەی رابردوو ، نووری مالیكی شكست خواردووە و دیكتاتۆری پێشوویی كە بینیمان چۆن هۆكاری سەرهەلًدانی شەرٍی تائیفی و مەزهەبی بوو و دەستی هەبوو لە كوشتن و تیرۆری چەندین سەركردە و دەركردنی سوننەكان بە تۆمەتی بێ‌ بنەما و لە هەمانكاتیشدا خۆ دزینەوەی لە جێبەجێی كردنی دەستوور و دەیان تاوانی تری نامرۆڤانە . هەر وەك چۆن ڕژێمی‮ ‬بەناو دیموكراسی‮ ‬عیراق ‬چاویان بەم ئارامیی و سەقامگیریی و ناوبانگ و پێگەیەی‮ ‬هەرێمی كوردستان هەڵنەهات و قووتی‮ ‬خەڵكیان بڕی‮ ‬و دوژمنی‮ ‬سەرسەختی‮ ‬وەك داعشیان بۆ دروست كرد‮ ‬،‮ ‬بەلێم گەلی‮ ‬كورد بەسەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك و پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان مەسعود بارزانی‮ ‬ئەو پیلانەی‮ ‬دوژمنیان پوچەڵ كردەوە‮ ‬،‮ ‬هەرچەندە گەلی‮ ‬كورد توشی‮ ‬جینۆساید بوو‮ ‬،‮ ‬بەلێم توانرا سەرجەم سنورەكانی‮ ‬كوردستان كۆنترۆڵ بكرێتەوە و پێشمەرگە وەك هێزێكی‮ ‬فەرمی‮ ‬ناسێنرا و ئێستا زل هێزێكی‮ ‬وەك ئەمریكا پرۆتۆكۆڵ لەگەڵ پێشمەرگە واژوو دەكات‮ ‬،‮ ‬ئێستا لەسایەی‮ ‬خەباتی‮ ‬پارتی‮ ‬و بەرزانیدا گەلی‮ ‬كورد خاوەنی‮ ‬پشتیوانیەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەهێزە لەجەنگی‮ ‬دژەتیرۆردا‮ ‬،‮ ‬بۆیەكەمجار لەمێژوودا توانرا هەولێر بكرێتە ناوەندێكی‮ ‬بڕیار لەجیهاندا و زۆرترین شاندی‮ ‬دبلۆماسی‮ ‬ولێتان رووی‮ ‬تێبكەن‮ ‬،‮ ‬هەروەها پارتی‮ ‬تاكە حزبە لەكوردستان دروشمی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬و دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬هەڵگرتووە و كاری‮ ‬بۆ دەكات‮ ‬،‮ ‬كە ئێستا خەریكە دەبێتە ئەمری‮ ‬واقع و هەنگاوە كرداریەكانی‮ ‬بە كۆنترۆڵ كردنی‮ ‬سنورەكان و ناردنەدەرەوەی‮ ‬نەوت و كردنەوەی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬و كونسوڵگەری‮ ‬وڵاتان لە هەرێم دەستی‮ ‬پێكردووە‮ ‬،‮ ‬نووری مالیكی و كۆیلەكانی پێیان خۆش و بێت و ناخۆش كاروانی سەربەخۆیی بەرەو پێشەوەیە و گەرٍانەوەی نییە ‬و سەركەوتنی‮ ‬بە سەر لووتكە و‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانیش نزیكە...
پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی بە هۆی پێداگری بەردەوامی لە سەر مافەرەواكانی كورد, هەمیشە بۆتە ئامانجی نەیارانی كورد و لەو پیناوەدا رووبەرووی مەترسیی و هەڕەشەی داگیركەرانی كوردستان بۆتەوە .یەکێک لەو خاڵانەی کە جێگەی نەیاران و دوژمنان بووە ئەوەیە پارتی دیموكراتی كوردستان ھەمیشە لە پێناو ئامانجە باڵاکانی نەتەوە و نیشتمان قوربانی بەخۆی داوە، تەنانەت قوربانی بەو ئیمتیازاتانەش داوە کە لەدەرئەنجامی ھەڵبژاردن بە شێوازێکی دیموکراسی بەدەستی ھێناوەن ھەموو ئەمانەش لە پێناو ئەوە بووە تاوەکو جارێکی تر مرۆڤی کورد نەکەوێتە بەر زەبرو زەنگی دوژمنان و نەیارانی گەلەکەمان، چونکە پارتیمان باش لەوە تێگەیشتووە کە تاک تاکی کورد شایەنی ژیانێکی شکۆمەندانەیە نەوەک کۆیلایەتی و زەبرو زەنگ و بەش مەینەتی .مێژوو لە رابردو و ئێستا و داھاتووش دا تۆماری لاپەرەکانی بەوە دەنوسێتەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لایەنێکی ئەرێنی ژیانی سیاسی نەتەوەکمان بووە، ھەر ئەوەش ھۆکاری سەرەکیە کە پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئەکتەری سیاسی کورد لەناوەخۆ و دەرەوە دابندرێت لەلایەنی نەتەوەیی و سیاسی وسەربازی و چاکسازی و دیپلۆماسی و سەربازی و ئابووری..لە رابردو و ئێستا پارتی رۆڵێکی چالاک و خەمخۆرانەی نەگێرابا، ئەوا بێگومان نەتەوەکەمان زیاتر دەچووە ژێر رکێفی دواکەوتووی و نالەباری ھەر بۆیە دەبێت ئەو راستیە بزانین کە پارتی بوون شکۆمەندیەو کارکردن لەپێناو ئامانجە باڵاکانی نەتەوە و نیشتیمان لە ریزی خەباتگێرانی پارتی و قوتابی بوون لە قوتابخانەی بارزانی و کوردایەتی شانازییە.تا گەیشتن بە لووتكە و ئامانجەگەورەكە رێگەنادات هیچ داگیركەر و هێزێك دەستكەوتەكان لە ناوببات ..
دەستنیشاكردنی سنووری كوردستان، كۆتایی هاتنی پەیمانی سایكس پیكۆ ، شەرٍی مەزهەبی و تائیفی لە عێراق و دەستێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی لە ناوخۆیی عێراق ، سەركەوتنی دیپلۆماسی كورد و پشتیوانیی نێودەوڵەتییەكانی لە دۆزی كورد ئاماژە و جوڵەكانی سەربەخۆیی خێراتر كردەوە و نزیكبۆتەوە . دوای ساڵی 2003 كە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی 2005 بووەوە بە بەشێك لە عێراق، بەو مەرجە بوو، كە مانەوە لەگەڵ عێراق لە چوارچێوەی فیدڕاڵییەتێكی ئارەزوومەندانە دەبێت، ئەم بڕگەیە لە دەستووری عێراقدا هاتووە و پێكەوەژیانی كورد و عەرەب لە عێراقدا ئارەزوومەندانەیە، بەڵام با پرسیار لە خۆمان بكەین، ئایا بەغدا هیچ بنەمایەكی بۆ پێكەوەژیانی ئارەزوومەندانە هێشتۆتەوە؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ لای گەلی كوردستان و ریفراندۆم ئەنجام بدەین، بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بڕیار بدات ئایا ئارەزوومەندە لەگەڵ عێراق بمێنێتەوە، یان ئەمە كۆتایی هاتووە و دەبێت بڕیاری سەربەخۆیی بدەین. بۆیە ئەگەر لە دوای ئەنجامدانی ئەم ریفراندۆمە گەلی كوردستان هەر بڕیارێك بدات، دەبێت سەركردایەتی سیاسیی كوردستان ئەو بڕیارە جێبەجی بكات، ئەوجا ئەو بڕیارە هەر بڕیارێك بێت، بەڵام دیارە هەموو لایەك دەزانێت بەغدا كارێكی نەكردووە كە كورد بێجگە لە بڕیاری سەربەخۆیی بریارێكی دیكە بدات.
Top