گۆڕانكاریه‌كان به‌خێرایی‌ ده‌گوزه‌رێن و فشاره‌كان زۆرن له‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان

گۆڕانكاریه‌كان به‌خێرایی‌ ده‌گوزه‌رێن و فشاره‌كان زۆرن له‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
پێشبینی‌ و تێگه‌یشتنی‌ دروست له‌ئاڕاسته‌و ئاكامه‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ توانا و سه‌لیقه‌ی‌ سیاسی‌ توخمێكی‌ لێوه‌شاوه‌ی‌ كورد كه‌ له‌قۆناغی‌ داهاتودا به‌ره‌نگاری‌ بێته‌وه ؛‌ ئه‌و بۆچونه‌ كه‌ ده‌ڵێت هه‌رگیز ململانێ‌ و كێشه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ به‌ چه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێت بگره‌ دۆخه‌كه‌ زیاتر به‌ره‌و ئاڵۆزی‌ و كاره‌ساتاوی‌ ده‌بات ، وانه‌یه‌ ، بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌هه‌موو كاتێك گرنگترە چونکە هەندێ لایەنی بەناو کوردی لەسەرەتای دروست بونیانەوە بەربەست بوون لە بەرەو پێشچوون و ئارامی و سەقام گیری ئەم وڵاتە و هەمیشە لە پیلاندابوون بۆتێکدات‌ ،، بەدەر له‌قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ و دارایی‌ و نه‌بونی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و ته‌ندروستی‌ و كاره‌با و سوته‌مه‌نی‌ و رێگاوبان و ... هتد. ‌ئه‌م وڵاته‌ی‌ لێوان لێو كراوه‌ له‌هه‌ژاری‌ و ناعه‌داله‌تی‌ و بێ‌ مافی‌ و سته‌م و بێكاری‌ بەتایبەت لە زۆنی سەوز کە کۆمەڵە مافیایەک دەستیان بەسەر داهاتوو هەموو سێکتەرەکان گردووە ، ئه‌مەش‌ به‌ڕاده‌یه‌ك گاریگەری خۆستۆتە سەر ژیانی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ، کەژیان کردنی زۆر سەخت کردووە ،،
بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ هه‌رێمی کوردستان ، پێویسته‌ قیادەی کوردی نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی‌ دروست بۆ چاره‌سه‌ری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ كێشه‌كان دابنێت كه ‌كاریگه‌ری‌ راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژیانی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ و ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌بێت و دەستی هەموو مافیاو گەندەڵەکان ببردرێت ،،
ئاڵۆزی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ هه‌رێم و به‌غداش به‌ئاڕاسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات كه‌ هیچ متمانەیەک لە نێواندا نەماوە ، هه‌رچه‌نده‌ له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ داعشدا هاوبه‌شین ،، به‌شێك له‌ ئیئتیلافی‌ یاسا پڕۆژه‌ی‌ سیستمی‌ حوكمی‌ زۆرینه‌یان ئاماده‌كردوه‌ له‌بری‌ سیستمی‌ شه‌راكه‌ت ،، ئه‌مه‌ش بۆ دورخستنه‌وه‌ی‌ سونه‌ و كورده‌ له‌ حوكمڕانی‌ عێراق ؛ له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئاڵۆزی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و پێشمه‌رگه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌ناوچه‌ دابڕاوه‌كان كه‌ ئێستا حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌ درێژایی‌ هێڵی‌ كه‌ركوك تا سنوری‌ حه‌مرین نیازی‌ دانانی‌ گه‌رای‌ هه‌یه‌ و هه‌ست ده‌كرێت دوای‌ شه‌ڕی‌ موسل وه‌ك و بۆمبێكی‌ چێنراو به‌ڕوی‌ كوردا بته‌قێته‌وه‌ و كردنی‌ ئامرلی‌ به‌ قه‌زاو هه‌وڵدان بۆ كردنی‌ خورماتوو به‌ پارێزگا، ئه‌مه‌ بۆ دروستكردنی‌ میحوه‌رێكی‌ شیعیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ،،
بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەم پیلانەی حکومەتە شیعیەکەی بەغدا کە بەهاوکاری هەندێ لایەن و باڵێکی بەناو کورد دارێژراوە ، گرنگە چاكسازی‌ ریشه‌یی بکرێت و نێوماڵی کوردی بەتەواوی رێک بخرێتەوە هەموو گەندەڵ و خیانەت کاران روبەروی یاسابکرێتەوە و هاوڵاتیان ئاشت بکرێتەوە‌ به‌جێهێنانی‌ داخوزییه‌كانیان و دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان و پێداویستیه‌كانی‌ ژیانی‌ خه‌ڵكی‌ و ، روی ڕاستەقینەی ئەولایەنانەش بۆ تەواوی گەلی کورد ئاشکرابکرێت کە مالکی بەمتمانەیەکی زۆرەوە گوتی زۆرینەی حزبە کوردیەکان لەگەل سەربەخۆی نین ، روونە ئەم بەڵێنە لەو لایەنانە وەرگردووە کەفەرشی سوری بۆ ڕادەخەن ،
Top