دەبێت یەكپارچەیی خاكی عێراق بپارێزین

دەبێت یەكپارچەیی خاكی عێراق بپارێزین
ئەوەی كە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو بە تایبەتی هەموو هەوڵ و كۆششی ئەندام پارڵمانەكانی گۆران و كۆمەڵی ئیسلامی و بە شێك لە ئەندام پارلمانە یاغی بووەكانی یەكیەتی لە بەغدا بوو كە بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵی هێشتنەوەی كوردستان لە ژێر كاریگەری و یوغی بەغدا بوو جا ئەوە بە بە ستنەوەی دوو بارەی پارێزگای سلیمانی بە بەغدا بیت و یان بە رادەست كردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ عێراقبیت یاخۆ دژایەتی كردنی پرسی نەتەوەیی رفراندۆم و سەربەخۆییی بیتئەوەی كە تێبینیمان كردبیت دەبیت ئەوانەی كە وەكوو نوێنەری خەڵكی كوردستان هەڵبژێردراون دەبیت بەرگری لە خەڵكی كوردستان و بەرژەوەندییەكانیان بكەن دەبیت شەر لە سەر گەرانەوە و موچەی خەڵك بودجەو بكەین و دەبیت شەر لە سەر هەموو ئەو شایستە داراییانەی هەرێمی كوردستان بكەن و لە هەموویان گرینگتر شەر لە سەر ئەو برگەو بابەتانەی دەستوور بكەن كە لە لایەن دەستەلاتدارانی بەغدایەوە پێشەڵدەكرێن
لێرە و لەوەی هوشیار عەبدواللە و سروە عبدالواحید و تاڤگە ئەحمەد و ئەوانەی تریش بە دیدارە نەهێنی و تاك لایەنانەیان بە جۆرەك لە جۆرەكان هەموو جۆرە پەیوەندییەكان یان لە هەمبەر گەلی كوردستان دەكەویتە ژێر پرسیارەوە ئاخۆ دەبیت ئەوانە بە نەهێنی چە پەیوەندییەكیان لە گەڵ نوری ماڵكی هەبیت ؟ئەو دیدارانە بۆ مسۆگەر كردنی كام یەك لە مافەكانی كوردستانە؟ئەو ئەو دروشمە زەق و بریقەدارانەی كە گۆران هەڵیگرتبوو لە كوێی ئەو پرۆسەیەیی ئێستادایە؟
دوبارە كردنەوەی ئەو بابەتە كە دەبیت یەكیەتی خاكی عێراق بپارێزن خزمەت بە كێ‌ دەكات؟ئەگەر لەو پرسیارانە ورد ببینەوە دەبینین كە شتێك نییە كە بەغدا خوازیاری بیت بۆ ئەوەی لە خزمەتی خەڵكی كوردستان دا بیت ئەوەشمان بە ئاشكرایی و بەر وونی لە چوار ساڵی رابردوودا بینیوە تەنانەت لە كاتی پێك هاتنی كابینەی عبادی ئامادە نەبوون بۆ ئەوەی كات بە كورد بدەن و بە بێی كورد راگەیاندنی كابینەی خۆیان دەست پێكرد كەواتە نێزیكبوونەوەی ئەندام پارڵمانە كانی كورد لە نوری ماڵكی بە تایبەتی ئەندام پارڵمانەكانی گۆران تەنیا لە پێناو درێژە پێدان بە دوژمنایەنییەكی بەقینە و هیچی تر نییە و ئەوەش لە نەتیجەی ئەو پاشەكشە سیاسییەی گۆرانە كە لە كوردستان كردویەتی وبەو جۆرەی كە ئەو بزوتنەوە فاشلە دوژمنایەتی خەڵكی كوردستان و هەرێمی كوردستان دەكات حكومەتی عێراق نایكات.
Top