یوسف محەمەد لە نێوان مەتح و سەرکۆنە کردندادەبێت یەكپارچەیی خاكی عێراق بپارێزرین
February 10, 2017
وتار و بیروڕا
لێرە و لەوەی هوشیار عەبدواللە و سروە عبدالواحید و تاڤگە ئەحمەد و ئەوانەی تریش بە دیدارە نەهێنی و تاك لایەنانەیان بە جۆرەك لە جۆرەكان هەموو جۆرە پەیوەندییەكان یان لە هەمبەر گەلی كوردستان دەكەویتە ژێر پرسیارەوە ئاخۆ دەبیت ئەوانە بە نەهێنی چە پەیوەندییەكیان لە گەڵ نوری ماڵكی هەبیت ؟ئەو دیدارانە بۆ مسۆگەر كردنی كام یەك لە مافەكانی كوردستانە؟ئەو ئەو دروشمە زەق و بریقەدارانەی كە گۆران هەڵیگرتبوو لە كوێی ئەو پرۆسەیەیی ئێستادایە؟
دوبارە كردنەوەی ئەو بابەتە كە دەبیت یەكیەتی خاكی عێراق بپارێزن خزمەت بە كێ دەكات؟ئەگەر لەو پرسیارانە ورد ببینەوە دەبینین كە شتێك نییە كە بەغدا خوازیاری بیت بۆ ئەوەی لە خزمەتی خەڵكی كوردستان دا بیت ئەوەشمان بە ئاشكرایی و بەر وونی لە چوار ساڵی رابردوودا بینیوە تەنانەت لە كاتی پێك هاتنی كابینەی عبادی ئامادە نەبوون بۆ ئەوەی كات بە كورد بدەن و بە بێی كورد راگەیاندنی كابینەی خۆیان دەست پێكرد كەواتە نێزیكبوونەوەی ئەندام پارڵمانە كانی كورد لە نوری ماڵكی بە تایبەتی ئەندام پارڵمانەكانی گۆران تەنیا لە پێناو درێژە پێدان بە دوژمنایەنییەكی بەقینە و هیچی تر نییە و ئەوەش لە نەتیجەی ئەو پاشەكشە سیاسییەی گۆرانە كە لە كوردستان كردویەتی وبەو جۆرەی كە ئەو بزوتنەوە فاشلە دوژمنایەتی خەڵكی كوردستان و هەرێمی كوردستان دەكات حكومەتی عێراق نایكات.