برٍینی قۆناغە سەختەكان لە پێناو گەیشتن بە سەربەخۆیی كوردستان
February 9, 2017
وتار و بیروڕا
سەربەخۆیی كوردستان دەبێته هۆی دەوڵەتان هاوكاری كورد بكەن بە تایبەت ئەو وڵاتانەی كە خۆیان بە دۆستی كورد دەزانن وە دڵنیئشام پاڵپشت دەبن چونكە وەك دەبینین لە هەڵویستەكانیان بەدی دەكرێت كە بەچاوی سەربەخۆیی لە هەرێمی كوردستان دەڕوانن ئەوەش بە بەڵگەی ئەوەی كە زۆربەی دەوڵەتان كونسوڵخانە لە هەرێمی كوردستان دەكەنەوە و پاڵپشتی خۆیان بۆ كورد ڕاگەیاندووە، وە ئەگەربێت و تەحلیلی برگەی یەكەمی ڕێكەوتنامەكە بكەین كە ئاماژە دەدەن بە پێوەندی نێوان هەردوولا: بۆ زیاتر پتەوكردن و پەرەپێدان و گونجاندنی پێوەندییەكان بەپێی ئەركەكان و هەلومەرجی نوێ، بەتایبەتی لە بواری حوكمڕانی و پەیوەندییە كوردستانییەكان و پەیوەندیی هەرێم لەگەڵ حكوومەتی فیدرال و وڵاتانی ناوچەكە و جیهاندا، كە لە ئاست گۆڕانكارییە خێرا و زۆرەكانی ئەم قۆناغەدا بێت و لە بەرژوەندیی گەلی كوردستاندا بێت. هەر بۆیە پێداگری و جەخت كردنەوە لەم بڕگانە بە دڵنیایەوە لە بەرژەوەندی هەر تاكێكی نێو كۆمەڵگای كوردیە و ئەنجامەكەی بەرەو سەربەخۆیمان دەبات چونكە سەربەخۆبوون كۆمەڵێك امتیازات و ماف و ئەرك دەگرێتە ئەستۆ ئەمەش بە بەڵگەی ئەوەی ئەگەركوردستان دەوڵەتێكی سەربەخۆی هەبایە ڕژێمی بەعس هەر وا بە ئاسانی نەیدەتوانی خوێنی كورد بڕێژێت و ئەنفال و كیمیا بارانمان بكات چونكە هەر نەتەوەو هەرێمێك كە بە دەوڵەت بوو مافی پاراستنی خاك و ئاسمان و سەروەری وڵاتەكەی دەكەوێتە ئەستۆی و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش، هەر بە سروشتی واقیعی حالەكە قبوڵی ئەوە ناكەن و دنیا دێنە جواب لەسەر هەر هەڕەشەیەكی لەم جۆرە، بۆیە ئەوەی كە كورد بەسەری هات هەروەك لەسەرەوە ئاماژەم پێیدا هیچ دەوڵەتێك تەنها لە ئیدانە كردن هیچی تری بۆ كورد پێ نەكرا ئەمەش تەنها بەهۆكاری ئەوەی كە كوردستان دەوڵەتی سه ربه خۆیی نییە، بۆیه سه ربه خۆیی كۆتایی به پیلانگێری نه یارانی كورد دێنێت..
دوای سەدەیەك ماڵوێرانی و دابەشكردنی كوردستان ،ئیتر ئێستا خۆمان لە هەمبەر بریاردان لە سەر چارەنووسی خۆمان بەرپرسیارین .بۆیە بە فیرۆدان زیانگەیشتنە بە دۆزی كورد و ئەو هەڵە زێرٍینەی كە بۆ میللەتی كورد هاتۆتە ئارٍاوە .. سەرۆك بارزانی هەوڵی یەكهەڵوێستی گشت لایەنە كوردییانەی داوە كە هەریەك بە ڕێگە و شێوازێك خەبات بۆ ڕزگاری نەتەوەیی دەكەن لە بەشەكانی تری كوردستان و هاوكات بەربەستێكی كاریگەریش بووە لە بەردەم دوژمنانی بەشەكانی كوردستانیش، ئەگەر دوژمنانیش گوشار و زوڵمیشیان زیاتر بووبێ ئەوا هەرێمی كوردستان پشت و پەنای حەوانەوەی تەواوی لایەنە سیاسییە شۆڕشگێڕەكان بووە كەواتە ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە ماوەی بەرپرسیاریەتی سەرۆكایەتی هەرێم كاری تەنها سەرۆكایەتی هەرێمێكی ئیداری نەبووە بە قەد ئەوەی لە ماوەی خەباتی خۆی سەرۆكایەتی و بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی تێپەڕاندووە و لە ئەستۆ بووە، لە ناوەخۆی كوردستانیش، ئەگەر لە ساڵی ڕابردوو ڕێككەوتنی سیاسی لایەنەكان پێشێل نەكرابایە ئەوا ماوەی سەرۆك بارزانی لەو چەند سالەی رابردووچ لە لایەنی گەشەپێدانی سیاسی و نێوده وڵەتی ماوەیەكی پڕ لە دەسكەوت و شانازی بوو كە هەموو لایەنە سیاسییەكان و هەرێمی كوردستان متمانەی نێودەوڵەتی تا ڕادەی سەربەخۆیی وەدەست بهێنێ ، ئەمەش ڕاستییەكە نكۆڵی لێ نەكراوە چونكە لە ماوەی ئەوچەند ساڵەی شەڕی تیرۆر زۆربەی دەوڵەت بڕیار بە دەست و خاوەن هیزەكان پشتگیری سیاسی و مرۆییان گەیاندە هەرێمی كوردستان تەنانەت بوونە هاوبەشی پاراستنی خەڵكی كوردستان لە دەست دڕندەی تیرۆرستان، سەرباری ئەو ڕاستییەش سەرۆك بارزانی لەو مافانەی پاشەكشە نەكرد كە هەندێ لایەن و سەركردە بە خەونی شاعیرانەیان دەزانی كە ئەویش سەربەخۆیی كوردستان بوو، واتا كار و خەباتی سەرۆك بارزانی لە ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم ئەركە نەتەوەییەكەی لە گەڵ بەشەكانی تری كوردستان لە ناوەخۆی هەرێمی كوردستانیش دەستەبەركردنی ئاشتی و ئارامی و یەكڕێزی و تەبایی لایەنە سیاسییەكان لە هەوڵ و ئامانجە بەردەوامەكانی بووە كە هەموو ئەو هەوڵانە سەربەخۆیی لێبێتەدی و میللەتی كورد بگاتە بە ئامانجی دەیان ساڵەی خەبات و تێكۆشانی ..