بۆ ئەو توتیانەی چی فێرکرابن هەر ئەوە دەڵێنەوە .

بۆ ئەو توتیانەی چی فێرکرابن هەر ئەوە دەڵێنەوە .
توتیەکان رەخنە لە (پارتی) دەگرن کە عەرەبی کردۆتە پێشمەرگە ، کەچی هەرخۆیان (یەپەگە)یان لێ کردوین بە پاڵەوان کە بە داتا زیاتر لە ٦۷٪ ی ئاسایش و شەرڤانەکانیان لە عەرەب پێک دێن !

لێرە ئەو عەرەبانەی کە کراون بە پێشمەرگە ئاڵای کوردستان بەرزدەکەنەوە کەچی هێزەکانی یەپەگە کە لێیان کردوین بە پاڵەوان ئاڵای سوریای دیموکرات بەرزدەکەنەوە .

ئەو عەرەبانەی کە لێرەدا کراون بە پێشمەرگە هی ناوچە عەرەبنشینەکانی سنوری سنجار و رەبیعەن کە داوا دەکەن ناوچەکانیان بخرێتە سەر کوردستان ، کەچی ئەوان لە سنورەکانی خانەقین و کەرکوک کورد ناونوس دەکەن تا بکرێن بە حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی ناوچەکانیان بخرێنەوە سەر بەغدا.

ئێمە عەرەب دەکەینە پێشمەرگە تا لوغمەکانی مالیکیان پێ هەڵبگرینەوە و نەبن بە حەشدی شەعبی تا دژی کوردستان بەکارنەهێنرێن ، کەچی ئەوان ئێزدیەکان ناونوس دەکەن تا بیانکەن بە حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی بیخەنە خزمەتی ئەجیندای شیعەگەرای ئێرانی .

توتیەکان لەسەر فەرمانی ئاغاکانیان بڕیاریان داوە لەسەنگەری دوژمنانی کورد بن ، بە کۆیلە کراون بۆ خزمەتی مالیکی ، بۆیە رەخنە لەوە دەگرن چەند عەرەبێک کراون بە پێشمەرگە .

شورەیی ئەوە نیە کە عەرەب بکەی بە پێشمەرگە بەڵکو شورەیی ئەوەیە کورد بکەی بە حەشدی شەعبی .
Top