ژیانی نەوشیروان مستەفا پڕیەتی لە ئیفلاسی سیاسی و میدیایی

ژیانی نەوشیروان مستەفا پڕیەتی لە ئیفلاسی سیاسی و میدیایی
نەوشیروان مستەفا هەر کاتێ ئیفلاسی سیاسی یان میدیایی کردبێ بە ناوێکی تر و لە ژێر بەرگێکی تردا هاتۆتەوە ناو کایە سیاسی و میدیاییەکان، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٠ لە سیاسەت ئیفلاس کرد و دوای کارە تیرۆریستیەکەی دواناوەندی قوتابخانەی کچانی سلێمانی، بە هاوکاری و پشتیوانی موخابەراتی رژێمی بەعس بەرەو نەمسا هەڵات، دوای ئەو ئیفلاس بوونەی لەگەڵ دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی گەرایەوە کوردستان، دوای دەیان ساڵ یەکێتی بوون و ئەنجامدانی دەیان تاوان و کاری تیرۆریستی و کۆمەڵکوژی، لە یەکێتیش ئیفلاسی کرد و بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند، دوای ئیفلاس بوونی لە بزووتنەوەی گۆڕانیش ئێستا هەڵاتووە و لە بەریتانیا گیرساوەتەوە.
ئیفلاس بوونەکانی نەشیروان مستەفا هەر لە رووی سیاسییەوە نین و خاوەنی ئیفلاسی میدیاییەشە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە گۆڤاری رزگاری ئیفلاسی کرد و سەردەمێک رۆژنامەی (رۆژنامە)و دواتر (کەی ئێن ئێن)ی کردە جێگرەوەی گۆڤارە زمانشڕ و جنێوفرۆشەکەی رزگاری، کەناڵی (کەی ئێن ئێن)یش درۆ و چەواشەکاری لێبڕاون و بەرەو ئیفلاسی دەڕوات، بۆ شاردنەوەی ئەو ئیفلاس بوونەش پەنای بۆ میدیای بەناو ئەهلی و سەربەخۆ بردووە، کەناڵی (ئێن ئاڕتی)و گۆڤاری لڤین و هەفتەنامەی هاوڵاتی و ئاوێنە و پەیجە شاراوەکانی باشترین بەڵگەی ئەو راستییەن.
Top