سیاسەتی پەكەكەو گۆران لە چەقبەستنی كۆنگرەی نەتەوەییدا

سیاسەتی پەكەكەو گۆران لە چەقبەستنی كۆنگرەی نەتەوەییدا
هەر كاتەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان ویستی بیت هەنگاوەك بە رەو ئەو پرۆسە گرینگ و خەونە لە مێژینەی كورد بنێت ووڵاتانی ئیقلیمی كارەكتەرە ناو خۆییەكانی كوردستان یان بە كار هێناوە بۆ ئەوەی دژی بوەستنەوە،كوبونەوەی لوتكەی حیزبەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مەبەستی دروستكردنی ژووری عەمەلیاتی گەرم لە كەسە یەكەمەكانیحیزبەكان بۆ مەبەستی دانانی ئیستراتیجییەكی نوێ‌ بۆ گەیشتن بە سەربەخۆییی و تاوتویی كردنی ئەو ئەركە گرینگە لە دیارترین ئەو پرۆسانە بوو كە پەكخرا.
ئەو پرۆسەیە لە كاتەك پەكخرا كە بریار وابوو لە ماوەی یەك هەفتەدا حیزبەكوردستانییەكان پرۆگرامی خۆیان بخەنە روو بۆ ئەوەی بتوانرێت لە رێگەی دیاڵۆگ بە شێوەیەكی ئاشتییانە ئەو بابەتە لە گەڵ ووڵاتانی دراوسێ‌ و حكومەتی ناوەند باس بكەن ئەوە گونجاوترین كات بوو كە دەتوانرا سوودی لێەیر بگیرێت بەڵام بەداخەوە پەكخرا.ئەو پرۆژەیە بەوەش نەوەستا بەڵكوو بە دوای نانەوەی ئاستەنگەكی تر لە پرۆسەی سیاسی كوردستان بوون ئەویش بە بەكار هێنانی پرۆژەی گۆرینی سیستەمی سیاسی كوردستان كە ئەوەش وای كرد كە بە هەموو شێوە یەك لێك ترازانی لایەنە سیاسییەكان روو بدات و كۆمەڵگە ی هەرێمی كوردستان لە ساتەوەختی شەری داعشدا بەرەو قۆناغەكی زۆر ترسناك ببات.
ئەوەی كە باسی لێوەدەكەین و لە مەجاڵی ئەو باسەدایە كۆنگرەی نەتەوەییە كە كەم بایەخ تر لە بابەتەكەی تر نییە .كاتەك كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ویستی لە رێگەی كۆكردنەوەی حیزبەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان كۆدەنگییەك دروست بكات بۆ ئەوەی ببیتە سەنتەرەكی بە هێزی قەرار لە روبەروو بونەوەی هەموو ئەو مەترسییانەی كە لە داهاتوو دا بەرۆكی كوردستان بە گشتی دەگرنەوە و بتوانیت لەو ناوەندەدا بریاری زۆر گرینگ و چارە نووس ساز بدات ئەوە ئەو رێگەیە بوو كە دەتوانرا بوونی كورد لە تەواوی جیهان بسەڵمینیت چوون هەر بریارەك كە دەر چوبایە دەتوانرا وەكوو سەرچاوە و بنەمایەكی یاساییی سوودی لێوەر بگیرێت و لە ئاستی جیهاندامانۆری بوونی كوردی وەكوو نەتەوەیەكی كاریگەر لە سەر بكرێت ,هەر چەندە كە ئەوە ئەجندای سەرەكی ئەو ناوەندە نەتەوەییە بوو بەڵام ئەو جارەش وەكوو هەموو جارەكی تر حیزبە خۆبە زڵ زانەكانی بێ‌ كردەوە كە تاوەكوو ئێستا لە ژێر كاریگەری سیاسەتە چەوتەكانی خۆیان كوردستانیان بەرەرەو ئاقارەكی ترسناك بردووە بە جۆرەك كە لە چەندرۆژی رابردووش بینیمان كە ئەحمەد تورك چۆن دانی بە هەڵەكانی پەكەكە داناوە و پەكەكەی بە گەورەترین هۆكار بۆ شكست سیاسەتی باكوور زانی و ئەوەی كە لە رۆژ ئاواش دەبینرێت لە ئیهانە كردنی ئاڵای نەتەوەیەك و بێ‌ دەنگ كردنی میدیا كان و نانەوەی سانسۆر و گرتنی ئەو حیزبانەی كە لە رووی كاریگەری لە ناو رۆژئاوادا دەستی باڵایان هەیە و لە رووی خەباتی سیاسیش زۆر كۆنتر لە هاوپێچەكانی پەكەكەن هەر بۆیەش لێرەشدا ویستییان بە فەرز كردنی حیزبە دەستكردەكانی خۆیان ئەو سیاسەتە چەوتەی خۆیان بە سەر هەر چوار پارچە بسەپێنن و كۆنگرەی نەتەوەییی بۆ گەیشتن بە ئامانجە ترسناكەكانی خۆیان بە كاری بهێنن .
Top