تەنیا سەربەخۆیی كوردستان ،زامی دەیان ساڵەی خەباتمان سارێژ دەكات

تەنیا سەربەخۆیی كوردستان ،زامی دەیان ساڵەی خەباتمان سارێژ دەكات
ئێستا ده‌توانین بڵیین خاوەن سه‌ربه‌خۆیی خۆمانینین و تەنیا پرسی جاردانی و بەفەرمیی چوونە نێو رێزی وڵاتانی جیهان ماوە.گه‌لی کورد وه‌ک میله‌تێکی قاره‌مان و ئازا و دلێر له‌ سایه‌ی بارزانی و پیشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی کوردستان له‌ ناو کۆمه‌لگای ده‌وله‌تانه‌وه‌ له‌ لای زلهیزه‌کانه‌وه‌ حسابێکی تایبه‌تی بۆ ده‌کرێت و دۆستانی چاک و هاوکار و دڵسۆزی کوردستانمان له‌ سایه‌ی قاره‌مانه‌تی پیشمه‌رگه‌ ئازاکانمان ئه‌مرۆ هه‌ن و دۆستایه‌تی کورد ده‌که‌ن،هه‌ر بۆیه‌شه‌ دوژمن و داگیرکه‌رانی دڕنده‌ و نۆکه‌رانیان کێچیان که‌وتۆته‌ جه‌سته‌وه‌و هه‌میشه‌ له‌ پیلانگیران و هه‌ولی له‌ ناو بردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئه‌مرۆی کوردستان دا‌ن و به‌ خه‌یالی خاوی خۆیانه‌وه‌ دکارن که‌ کوردستان داگیرو وه‌ک جاران بخه‌نه‌وه‌ ژێر رکێفی خۆیان و گه‌لی کورد ئه‌نفال وکیمیا باران و له‌ ناومان به‌رنه‌وه‌، ده‌بینین که‌ کابرایه‌کی وه‌ک مالیکی له‌ عێراق به‌ هۆی داگیرکه‌ران وکلکه‌کانیه‌وه‌ چلۆن به‌ گژ کورد دادێت و هه‌ر رۆژه‌ قسه‌یه‌کی حه‌لله‌ق مه‌لله‌ق ده‌کات و له‌ دژی کوردو کوردستانه‌وه‌ ده‌دوێت و نۆکه‌ران و ئه‌وانه‌ی گه‌ل و نیشتمانی خۆیانه‌وه‌ به‌لاوه‌ هیچ نیه‌ و خۆیان بۆ مالیکی و بۆ عروبه‌ و بۆ عێراق فرۆشتووه‌، مالیکی هان ده‌ده‌ن دژ به‌ گه‌ل ونیشتمانی خۆیانه‌وه‌ و له‌ گه‌ل مالیکی دا بونه‌ته‌ دوژمنی سه‌ر سه‌ختی گه‌لی کوردو به‌ خه‌یالی خاویانه‌وه‌ ده‌تونن که‌ کوردستان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ به‌ خوێنی هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدی قاره‌مان و دلێرانی پیشمه‌رگه‌ رزگار وئازد کرنه‌وهته‌وه‌ جارێکی په‌لاماری کوردستان بده‌نه‌وه‌و به‌ حه‌شدی شه‌عبی و جاشه‌کاناینه‌وه‌ کوردستان داگیر بکه‌نه‌وه‌، لێ نازانن که‌ سه‌ر خۆیان هه‌موو نۆکه‌رانیان له‌ به‌ر د ده‌ده‌ن و تازه‌ گه‌لی کورد به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ له‌عیراق بۆ هه‌میشه‌ ‌روات و مه‌حاله‌ که‌ کورد ئه‌مرۆ واز له‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردو کوردستان بهێنێت و پیشمه‌رگه‌ قاره‌مان و دلێره‌کانی کوردستان ئه‌مرۆ وه‌ک هه‌میشه‌ پاریزه‌ر و به‌رگرانی پۆلاینی خاک و نه‌ته‌وه‌ی کوردن سه‌رتا سه‌ری ئه‌م کوردستانه‌ به‌ خوێنی خۆیانه‌وه‌ ده‌پارێزن وهاکا دیمان ئالا ره‌نگینه‌که‌ی کورد کوردستان له‌ ته‌لاری نه‌ته‌وه‌ یه‌ک گرتوه‌کان وه‌ک ئاڵای هه‌موو گه‌لانی ئازاده‌ شه‌کایه‌وه‌ و کوردیش وه‌ک هه‌موو گه‌لانی ئازدیخواه ببێ به‌ خاوه‌ن ده‌وله‌ت و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، چیتر هیچ بەربەست و هێزو پیلانگێریەیك ناتوانێت رێگە لە كاروانە بگرێت و سەركەوتن مسۆگەرە.
پارتی و بارزانی 25 ساڵە دەوڵەتدار بە ئامانجی سەربەخۆیی تێدەكوشێت ...پارتی و بارزانی ، هەڵگری ئامانجی نەتەوەییە بۆ رووبەرووی زۆرترین هەرٍەشە و مەترسیی بۆتەوە ..پارتی و بارزانی، هەڵگری ئاڵایی كۆماری كوردستان و دەوڵەتی كوردستانە ، نەیارانی كورد گشت هەوڵەكانیان یەكخستووە تا رێگری بكەن ،بەڵام خەون و خەیاڵیان بەتاڵكراوەتەوە .پارتی و بارزانی، خاوەن پێگەیەكی جەماوەری بەهێزە لە سەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان و هەمووان بە هیوا و ئومێدەوە دەروانە دۆزی كورد لە هەرێمی كوردستان ..پارتی و بارزانی ، بناغەی دەوڵەتی كوردستانی دارٍشتووە و گشت هەوڵەكانی بۆ یەكریزی نێوماڵی كوردستانی و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی كوردستان چرٍ كردۆتەوە .پارتی و بارزانی ، پێگەیەكی بەهێزی لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی هەیە و ئەوەش وایكردووە تا پشتیوانی زۆر بۆ دۆزی كورد و مافەرەواكانی بەدەست بێنێت .پارتی و بارزانی ، كاری لە سەر ئەوە كردووە تا خاوەن ئابووری سەربەخۆیی خۆی بێت و چاوی لە دەستی نەیارانی كورد نەبێت و راستە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت تووشی قەیرانی ئابووری بووینەوە ،بەڵام ئەگەر سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتی كورد و سەرۆك بارزانی نەبوایە ، بۆریی نەوتی كوردستان نەبوایە ، ئەوا چەكی بەكارهاتوویی بەغدا رەنگە كارەساتی زۆری بۆ میللەتی كورد بەجێهیشتبایە .. هەروەها بە هۆی حیكمەت و سیاسەتی سەركەوتووانەی سەرۆك بارزانی ، بە خوێنی 1600 شەهید ، سنووری كوردستان دەسنیشانكراو بۆ یەكەمجار لە مێژوویی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ، هەناسەی ئازادییان هەڵمژیی ..
هەر لە دوای دابەشكردنی خاك و نیشتیمانی كوردستان لە لایەن زڵهێزان ولەئەنجامی چەند پەیماننامەیەك بە سەر چەند وڵاتێكدا ئەوا جەنگ و ناكۆكییان سەریاهەڵدا ،ئیتر وڵاتانی داگیركەری كوردستان بە بێ‌ گوێدان بەوەی كە ئەو وڵاتە خاوەنی رٍەسەنی خۆی هەیە هەستان بە سەركەوت كردن و قرٍكردنی كورد.ژمارەی دانیشتوانی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان : توركیا ، ئێران ، عێراق و سووریا بە چل تا پەنجا ملیۆن كەس دەخەمڵێندرێت و خاوەن زمان ، كولتووری و ناسنامەی تایبەت بە خۆیانن كە جیاوازە لە دراوسێكانیان.كێشەی هەرە سەرەكی لە ناوچەكە بریتییە لە دژایەتی وڵاتانی موسڵمان لە نێویاندا عەرەب – عەرەب ، عەرەب – ئێران ، عەرەب – تورك ، ئێران – تورك یان دژایەتی وڵاتانی موسلمانە دژی كەمینە ئایینەكانی مەسیحی ، ئێزدی ، كلد ، عەلەوی ، جوولەكە و تا دوایی ، بەڵام كوردەكان بەهاكانی رۆژئاوا وەكو یەكسانی ڕەگەزی ، ئازادی ئایینی و مافەكانی مرۆڤ لە ئامیز گرتووە. پانتایی سنوورەكە لە شنگال لە باكووری رۆژئاوا بۆ خانەقین نزیك سنووری ئێران درێژ دەبێتەوە.ئەم سنوورانە بەدەستی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوەن و ئاڵای كوردستان بارەگاكانیان هەڵكراون.ئەمە بەڵگەیەكی روون و ئاشكرایە كە هیوای كوردەكان و رۆڵیان لە شەڕی دژ بە داعش ، چانسێكی باشتری لە عێراق بۆ كورد رەخساندووە كە دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی دابمەزرێنێت تا كورد نەبێتە دەوڵەتی سەربەخۆ ئەوا وڵاتانی ناوچەكە لە سەقامگیریدا ناژین.
بۆ هەمووان دەركەوت كە هۆكاری ئەو هەموو دژایەتییە ئیقلیمی و نێوخۆییە لە بەرامبەر پێشمەرگە ، سەرۆك مسعود بارزانی بۆ چی دەگەرێتەوە ، هۆكارەكەش روون وئاشكرایە دژایەتیكردنی دیكتاتۆری و تاكرٍەویی لە عێراق و دووەم پێداگری لە سەر سەربەخۆیی دەوڵەتی كوردستان و سازش نەكردنی لە سەر مافەرٍەواكانی گەلی كورد.قۆناغی سەدەی رابردوو و قۆناغی ئێستا لە هەر دوو قۆناغەكەدا بەڵگەی حاشا هەڵنەگر هەن كە ئەم راستییە دەردەخەن، شایانی باسە پارتی و بارزانی لە گەرمەی شەڕی سارددا كە رێبەرایەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستانیان دەكرد لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلولدا، پارتی و بارزانی مەزن رووبەرووی هەموو ئەو تەحەدایانە بوونەوە كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بە هەردوو بلۆكەوە بلۆكی شەرق و بلۆكی غەرب، هەروەها لەسەر ئاستی هەرێمی و عێراقیشدا كە لە هەموو لایەكەوە گەمارۆ درابوو و لە كۆتایی بە سەركەوتنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان كۆتاییهات، چونكە سیاسەتی حەكیمانەی بارزانی نەمر لەوكات و ساتەدا هەم لە لایەك لە سالی 1970 دا توانی چۆك بە دوژمنانی كورد دابنێت و هەم هەموو ئەو دەوڵەتانەی كە لە ساڵی 1975 بەشداربوون لە پیلانی رێككەوتنامە خیانەتكارانەی جەزائیر یەك لە دوای یەك رووخان و لەناوچوون ئەوە كە سەربەرز مایەوە بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بوو هەتاوەكو ئەمرۆ،كەوا خەریكە دەگاتە وێستگەی كۆتایی خۆی كە سەربەخۆیی كوردستانە. بەڵێ پارتێكی خۆراگر و دڵسۆز و نیشتمانپەرەوەر بۆ نەتەوە و وڵاتەكەی دەبێتە ئامانجی دوژمنان و داگیركارانی كوردستان، چونكە دۆزی نەتەوەیی كورد دوژمنانیش زۆر لەوە بە ئاگان ئەگەر سەركەوتن بەدەستبهێنێت ئەوا لەسەر دەستی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بەدیدێت لەبەر ئەوەی كە هەرگیز پارتی و بارزانی نە موساوەمە دەكەن لەسەر مافە رەواكانی كورد و نە سەردادەنوێنن بۆ دوژمان و ناحەزانی كوردو كوردستان.ئەو رێبازە كوردایەتییە راستەقینەیەی كە سەرۆك مسعود بارزانی لەسەری دەڕوات و هەنگاوی بۆ دەهاوێژێت و دڵسۆزان و نۆكەرانی وڵاتانی دوژمن زۆر بە جوانی لە یەكتر جیابكاتەوە و ئەوەی كە بۆ هەموو ئەو لایەنە سیاسییە خیانەتكارانە و ئەو كەسانە دەمینێتەوە هەر شكست و شەرمەزارییە و سەرفرازیش تەنها بۆ بەرەی ئازادی و سەربەرستی و سەربەخۆیی كوردستان ..
Top