شاندی هاوپەیمانی شیعی و برینەكانی سەدساڵەی كورد

شاندی هاوپەیمانی شیعی و برینەكانی سەدساڵەی كورد
بنیات نانەوەی عێراقی نوێ‌، فەرامۆشكردنی بەسەرهاتەكانی رابردوو ئەوانە ئەو داواكارییانەی هاوپەیمانی شیعی بوون كە عەممار حەكیم و و هاوسەفەرەكانی بە دیاری بۆ كوردستان هێنایان بوون ئەوان هەڵگری پەیامەك بوون كە لە كاتی ئێستادا ماوەی بەسەر چووە ئەویش بە ماناتایبەتەكەی خۆی چوون هیچكات كورد حەزی لە دوو بەرەكی نەبووە هەمیشە گرینگی بە پێكەوە ژیان و ئاشتی داوە هەر ئەوەش وای كردووە كە كوردووستان ببیتە سومبولی زۆربەی شوێنەكان لە عێراق بە تایبەتی و ناوچەكە بە گشتی بەڵام بە شی كردنەوەیەكی سادەوە و ساكار دەرك بەو راستییە دەكەین كە هەندەك لە ئەندامانی ئەو شاندە نیاز پاكییان هەیە بەڵام ئایا ئەوە بەسە بۆ ئەوەی كە برینی سەد ساڵەی سەر جەستەی كوردستان سارێژ بكات،ئایا ئەو بەسە بۆ ئەوەی كە هەموو ئەو زۆڵم و زۆر دارییەی كە لە رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی پاشایەتی و بەعس وئەو دوایەی جەعفەری و ماڵكی و تەنانەت عبادی لە بیر بكەیەن، ئایا ئەوە بەسە بۆ ئەوەی كە بە هەمو شێوەیەك بە پیلانە یەك لە دوای یەكەكانیان لە سەردەمی ئەنفاڵ و كیمیا باران و راگواستنەوە و كوشتن و قركردن بێین باس لە هندەك ووشەی جوان بكەین ،ئاخۆ چەند دڵی زامداری دایكانی شەهید و ئەنفالی گەرمیان و بارزان و زیندانە ترسناكەكەی نۆگرە سەڵمان ئۆقرە دەگریت،ئەگەر رابردووی بەعس و دەستەڵاتدارە گۆر بەگۆرەكانیش یان لەبیر بكەین خۆ كورد گەورەترین ئەركی لە رووخانی رژێم لە 2003دا هەبوو و قوربانیشی لەو رێگەیەدا ئاخۆ هۆكار چی بوو كە بەو شێوەیە نان و قووتی خەڵكی كوردستانیان بری لە كاتەكدا كە گەورە ترین دوژمنی بەشەرییەت دەرگای بە كوردگرت بوو ئەوان كوردیان لەو دوژمنە نەپاراست تەنانەت بە هاوكاری هەندەك كوردی مێژوو رەش پیڵانی دوژمن كارانەیان بۆ ناو كوردستان دادەرێشت،ئاخۆ ئەو خاكەی كە بەرووبارەك خوێنی ئاڵی پێشمەرگەی كوردستان ئازاد بووە چی وای لەوانە كردووە باس لە دەستوور و بنەماكانی و گەرانەوە بۆ شەراكەتی نیشتمانی بكەن ،بێشك ئەو شیعارانە هی سەردەمایەك بوو كە بە هەموو شێوەیەك كورد لە پێناو پاراستنی گەلەكەی داوای دەكرد بەڵام رۆیای كورد لە كاتی ئێستادا شتەكی ترە ئەویش بنیات نانەوەی كوردستانەكی ئازاد و سەربەخۆیە بۆ ئەوەی پاش سەدەیەك شەر و ماڵوێرانی ،ئەو جارە لە تەك گشت پێكهاتەكانی كوردستان و تەنانەت دراوسێكانی بە ئاشتی بژیت و چیتر كورد بە هۆی كورد بونییەوە نەچەوسێتەوە.
Top