پارتی ھێزی بریارە گەورەکانە

پارتی ھێزی بریارە گەورەکانە
گەرانەوە بۆ مێژووی بزاڤی سیاسی نەتەوەکەمان ئەوە دەردەخات کە(پارتی دیموکراتی کوردستان) لە ھەڵومەرجێکی سەخت و دژوار و پێویست ھاتە نێو گۆرەپانی سیاسی و نەتەوەی کوردیش لەو کاتەدا پارتێکی قەڵبەزەی رامیاری وەک پارتی گەرەک بوو .
پارتی کە ھەڵگری ناسۆری نەتەوەیەک بووە، بێگومان لەو پێناوەش دا قوربانی گەورەی داوە ھەموو ئەمانەش لە پێناو خزمەتکردن بە دۆزی رەوای نەتەوەکمان و بەرز راگرتنی شکۆی تاکی کورد بووە ھەر بۆیە مێژوو بە بەرزی باس لە باڵای پارتی و سەرکردایەتیەکەی دەکات.
پرۆژەی نەتەوەیی وەک راگەیاندنی کیانی سەبەخۆی کورد ھەڵقوڵاوی ئەو کانیاوە بووە کە بۆ یەکەم جار پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژووی بزاڤی رزگاری خوازی کورد نەخشە رێگای بۆ کێشاوە، ھەر بۆیەشە ئەمرۆ دەبینین پارتی سورە لەسەر مافی چارەی خۆنوسین و رێگەش بەوە نادات خوێنی شەھیدان بەفیرۆبچێت، چونکە مافێکی رەوای سەرجەم کوردستانیانە و نەتەوەکەشمان لەو پێناوە دا باجی کەمی نەداوە !!.
یەکێک لەو خاڵانەی کە جێگەی نارحەتی نەیاران و دوژمنان بووە ئەوەیە (پ.د.ک) ھەمیشە لە پێناو ئامانجە باڵاکانی نەتەوە و نیشتمان قوربانی بەخۆی داوە، تەنانەت قوربانی بەو ئیمتیازاتانەش داوە کە لەدەرئەنجامی ھەڵبژاردن بە شێوازێکی دیموکراسی بەدەستی ھێناوەن ھەموو ئەمانەش لە پێناو ئەوە بووە تاوەکو جارێکی تر مرۆڤی کورد نەکەوێتە بەر زەبرو زەنگی دوژمنان و نەیارانی گەلەکەمان، چونکە پارتیمان باش لەوە تێگەیشتووە کە تاک تاکی کورد شایەنی ژیانێکی شکۆمەندانەیە نەوەک کۆیلایەتی و زەبرو زەنگ و بەش مەینەتی .
مێژوو لە رابردو و ئێستا و داھاتووش دا تۆماری لاپەرەکانی بەوە دەنوسێتەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لایەنێکی ئەرێنی ژیانی سیاسی نەتەوەکمان بووە، ھەر ئەوەش ھۆکاری سەرەکیە کە (پ.د.ک) بە قسەکەر و ئەکتەری سیاسی کورد لەناوەخۆ و دەرەوە دابندرێت لەلایەنی (نەتەوەیی و سیاسی وسەربازی و چاکسازی و .............ھتد).
ھەندێک وێستگەی گرینگ لە رابردو و ئێستا داھەن خۆ ئەگەر پارتی رۆڵێکی چالاک و خەمخۆرانەی نەگێرابا، ئەوا بێگومان نەتەوەکەمان زیاتر دەچووە ژێر رکێفی دواکەوتووی و نالەباری ھەر بۆیە دەبێت ئەو راستیە بزانین کە پارتی بوون شکۆمەندیەو کارکردن لەپێناو ئامانجە باڵاکانی نەتەوە و نیشتیمان لە ریزی خەباتگێرانی پارتی و قوتابی بوون لە قوتابخانەی بارزانی و کوردایەتی شانازییە.
سەرەرای رێگریەکان لە ناوەخۆ و دەرەوە، بەڵام پارتیمان وەک پارتێکی سیاسی بەرچاو و دیاری گۆرەپانی سیاسی کوردستان بەھیچ شێوەیەک کۆڵ نادات و بە گوزارشت بۆ پێشینەی مێژووی سیاسی لەسەدەی رابردوو ئەوە سەلمێندراوە پارتی ئامانجە گەورەکان دەپێکێت بۆ ئەمەش داھاتوو ئەنجامی راستی و ناراستی شیتەڵ دەکات، با ئارام بگرین و ببینین!!.

Top