حەشدی پەكەكە و پیڵانەكۆنەكەی هیلالی شیعی

حەشدی پەكەكە  و پیڵانەكۆنەكەی هیلالی شیعی
ئەوەی لە دوو دەیەی رابردوو لە یەكەكە بینیمان هەڵگرتنی دروشمەكی گەورەی ناسیۆنالیستی لە پێناو رزگار كردنی گەڵی كورد لە ژێردەستی داگیر كەران و دروستكردنی یەكسانی لە پارچەكانی تری كوردستان بووە،و بە بەردەوام باسی نیشتمانپەروەری و ئازادی گەڵانی لە ژێر دەستی كۆنەپەرەستی و تەنانەت ئیمپریالیسم بووە بەڵام ئەوەی كە لە ئێستا دا لەو گروپە دەبین رێت جگە سەر لێشێواوی و خزمەت كردن بە داگیر كەران هیچی تر نییە و ئەو دروشمانەش هەمووی تەنیا بۆ هەڵخەڵەتاندنی گەنجان بووە و هیچی تری لێنەكەوتۆتەوە لە هەمان كاتدا بە خۆ سەپاندن لە سەر بەشێكی زۆری ناوچە سنوورییەكان ،ئەو دەرفەتەی بۆ توركیا رەخساندووە كە بە بەردەوام بكرێتە ئامانجی باڵافرەكانی و لە هەمان كاتیشدا سەرەرای زیانی گیانی و ماڵی لە و ناوچانە رێگری لە ئاوەدانكردنەوە ئەو ناوچانە كراوە و لە لایەكی ترەوە دوا بەدوای داعشیش بۆ ناوچەكە لە درێژەی جێبە جێ كردنی ئەجندای دەرەكی و بە هاوكاری بەشەك میلیشیای حەشدی شیعی كە لە لایەن نوری ماڵكییەوە سەرپەرەستی دەكرێت لە شنگاڵ جێگیر كراون و بە و شێوەیەش ئاستەنگ لە بەردەم پرۆسەی گەرانەوە و ئاوەدان كردنەوەی شنگاڵ دادەنێن كە خزمەت بە نەتەوەی ئێزدی ناكات بەڵكو كردەوەكانیان زیاتر بەرەو ئاستەنگیان دەبات ،هەرچەندە كە پشتگیری حەشدی شیعی لە ئەو بەشەشدا ،درێژەی ئەو پیڵانانەی ووڵاتانی ئیقلیمی بۆ دژایەتی حكومەتی هەرێم و لە هەموو یانگرینگتر پرسی سەر بەخۆییی كوردستانە بەڵام دەبیت لەو بابەتە دڵنیا ببنەوە ئەگەر هاتوو ئەوجموجۆڵانە ئەگەر بەردەوام بن و كاریگەرییان لە سەر شكۆی كەردستان و ئەو پرسە نەتەوییەدا هەبیت روبەرووی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەبنەوە و هێزی پێشمەرگەش ئەو هێزەیە كە لە تەواوی جیهان دانی پێدانراوە و سەرەرای ئەوەش بە شێوەیەكی سەردەمیان راهێنراوە و بە هێزتر لە هەموو كاتەكی خۆیەتی هەربۆیەش دەبیت پەكەكەو هەموو ئەوكەسانەی كە ئاو لە ئاشی دوژمنان دەكەن لەو بابەتە تێبگەن و رۆژەك دێت ئەگەر درێژە بە جموجۆڵە نامۆیەكانی خۆیان دژی كورد و لە بەرژەوەندی دوژمنان بدەن روبەرووی هێزی پۆڵلایینی پێشمەرگە دەبنەوە .
Top